ئافه‌رینێک بۆ کاک خالد عه‌زیزی- به‌شی چواره‌م
Sunday, 10/01/2010, 12:00
ئه‌گه‌رچی کاک خالد عه‌زیزی سکرتێری گشتی باڵی جیابووه‌وه‌ی حیزبی دیموکراته ، به‌ڵام له ڕاستیدا سکرتێریهکهی کاک خالد ته‌نها ناوێکی بێ ناوه‌ڕۆکه و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌یه . واته کاک خالد ته‌نها داشێکی شه‌تره‌نجه به‌ده‌ستی مه‌لا عه‌بدوڵڵاوه و ئه‌وه‌ی کاک خالد ده‌یڵێت بریتییه له پشتڕاستکردنه‌وه‌ی گوته‌کانی به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده .
کاتێک عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده سوکایه‌تی به به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌کات و ده‌ڵێت[ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان ده‌یڵێت بریتییه له‌و گوته کۆنانه‌ی که 30 ساڵ به‌ر له ئێستا ئێمه گوتومانه] ئه‌وا کاک خالدیش هه‌مان ڕوانگه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان و له ڕوانگه‌ی کاک خالده‌وه هه‌موو ههنگاوێکی پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌ڵه‌یه و سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دیموکراتیش بێ وێنه بووه ، که به‌م شێوه‌یه ده‌دوێت :- [سروشتی سیاسه‌تكردنی حیزبی دیموكراتی كوردستان كه له وڵاتێكی وه‌ك ئێران دروستبووه و حیزبایه‌تی له‌نیو خه‌ڵكدا كردووه، روانین و بۆچوونی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و سیاسه‌ت و هاوكێشه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ پ‌ک‌ک جیاوازی ته‌واومان هه‌یه و هۆی جیاوزای ته‌واومان هه‌یه] . هه‌ر له هه‌مان به‌شدا درێژه به گوته‌کانی ده‌دات و ده‌ڵێت :- [ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا له توركیا هاتووه‌ته گۆڕێ، له ئێران بۆ ئێمه هه‌ڵكه‌وتبا، یه‌كه‌م، هانی خهڵكماندهدا كه خۆیان رێكبخه‌ن له‌نێوخۆی وڵات‌دا و حیزبی یاسایی دروست بكه‌ن، ئه‌و حیزبه هه‌وڵبدات ببێته لایه‌نی وتوێژكار له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، چونكه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌نێوخۆ ده‌ژی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه هه‌یه] .
"بارک الله بک یا رجل المهمات السعبه" به‌ڕاستی ئه‌م گوتانه‌ی کاک خالد مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده‌کات ! ئه‌رێ ده‌بێت هه‌بێت و نه‌زانێت که گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت بۆ حیزبی دیموکرات ڕه‌خسا له کاتی له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی تاغوتی پادشایی‌دا له ساڵی 1979 زاینی و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دیموکرات‌دا بوو ؟
ئه‌ی خۆ له‌و کاته‌دا نه‌ک هه‌ر ڕێگه‌ی دروستبوونی حیزبی یاسایتان نه‌ده‌دا به‌ڵکو هه‌میشه په‌نجه‌تان له‌سه‌ر به‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌کانتان بوو دژ به‌و حیزبانه‌ش که له گۆڕه‌پانه‌که‌دا هه‌بوون که نموونه‌شیان په‌یکار و کۆمه‌ڵه بوو . ئه‌نجامی ئه‌م تاکڕه‌وی و پاوانخوازییهش دۆڕاندنی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئاشبه‌تاڵێکی خشکه‌یی و ده‌ریایه‌ک خوێنی لاوه‌کانی به‌دوادا هات .
خۆ له‌و کاته‌دا نه‌ک هه‌ر ڕێگه‌ی وتووێژتان به خه‌ڵک نه‌ده‌دا به‌ڵکو وتووێژه‌کانی خۆشتان هێنده شاراوه بوون که هه‌تا پێشمه‌رگه و لایهنگرهکانیشتان پێیان نه‌ده‌زانی !!! ئایا کاتێک شه‌هیدی نه‌مر دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملو له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تیرۆرکرا ، چه‌ند که‌س له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تیتان ئاگاداری ئه‌و وتووێژه بوون ، نه‌خوازه بگات به خه‌ڵکانی سڤیلیش ؟
خۆ گێلکردن له ڕاستی نیشانه‌ی تاوانبارییه . به‌داخه‌وه که کاک خالدیش ته‌واو خۆی له ڕاستیه‌کان گێل ده‌کات ، چونکه خودی کاک خالد ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانێت که ئه‌وه دوژمن نییه ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت به‌ڵکو ئه‌وه هه‌وڵ و ماندوبوونی که‌سه شۆڕشگێڕه‌کانه که ده‌رفه‌ت ده‌خوڵقێنێت و له نه‌بوونه‌وه بوون دروست ده‌کات . ته‌نانه‌ت ڕۆژانه ئاگاداری ئه‌و پیلانه ژه‌هراویانه‌ی تورکه فاشستهکانین که هه‌موو هه‌وڵێکی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ له‌نێوبردنی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که به لهخۆبووردووییهکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش هاتوونه‌ته ئاراوه . ئیتر بۆچی کاک خالد ڕاستیه‌کان ده‌شێوێنێت و ناخوازێت ددان به ڕاستیدا بنێت ؟
ئایا کاک خالد ئاگاداره که له کاتێکدا حیزبی دیموکرات خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه و ناوچه‌یه‌کی ئازادکراوی بهرفرهش بوو و زمانی کوردیش له ڕۆژهه‌ڵات و ئێرانیشدا قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو ، که‌چی هه‌ر له‌و کاته‌دا له تورکیا که‌سانی وه‌کو خوالێخۆشبوو عه‌زیز نه‌سین پێنج مانگ زیندانیان ده‌کێشا له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ک جار ووشه‌ی کوردیان به‌کار هێنابوو له نوسیندا؟
خۆ کاتێک ڕۆژنامه‌ی ڕوداو پرسیاری هۆکاره‌کانی لاوازی ئێستای حیزبی دیموکرات ده‌کات له‌چاو سه‌رده‌می شه‌هید دکتۆر قاسملودا ، ئه‌وا کاک خالد عه‌زیزیش به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه :- [لاوازیهكهشی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌رده‌م، سه‌رده‌می شه‌ڕ بوو، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ئێران چالاكی سه‌ربازی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی تێكهه‌ڵچوونی هه‌بوو و ببوو به فاكته‌رێك له‌خانه‌ی خه‌باتی چه‌كداری، ئێستا سه‌رده‌می شه‌ڕ نه‌ماوه سه‌رده‌می خه‌باتی سیاسییه،] .
به‌پێی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی کاک خالد عه‌زیزی بێت ئه‌وا هۆکاری مه‌زنبوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی چه‌کداری و خه‌باتی سیاسیش ته‌نها لاوازبوونی به‌دواوه‌یه !!
له هه‌مان کاتدا ده‌خوازێت هیچ ڕۆڵێک بۆ شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملو نه‌هێڵێته‌وه ، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی کاک خالد ئاگاداری ئه‌وه بێت که یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره گرنگه‌کانی دکتۆر قاسملو بریتی بوو له هێشتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات به سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ربازکردنی ئه‌و حیزبه له ژێر کۆنترۆڵی پارتی و بارزانیدا ، چونکه له کاتی خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵڵای ئیسحاقیدا(ئه‌حمه‌د تۆفیق) حیزبێک به نێوی حدکا نه‌مابوو ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که هه‌بوو بریتی بوو له لقێکی پارتی و ئه‌و لقه‌ش له ڕێگه‌ی بارزانییه‌وه که‌وتبوویه ژێر کۆنترۆڵی ساواکی ئێرانییه‌وه .
له خۆبردوویهکانی شه‌هیدی نه‌مر قاسملوو بوو که توانی ڕۆڵی حیزبێکی چالاک و خاوه‌ن بڕوا بۆ حیزبی دیموکرات بگێڕێته‌وه که ئه‌م ڕۆڵ گێڕاندنهوهیهش له خۆبردوویهکی هێجگار زۆری ویست ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی که شه‌هیدی نه‌مر دکتۆر قاسملوو به له خۆبردووی و زه‌حمه‌تێکی هێجگار زۆره‌وه ئه‌نجامیدا ئه‌وا به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده له یه‌ک شه‌و و ڕۆژدا و به پێکه‌نینه‌وه له ده‌ستیدا و له ڕێگه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه حیزبی دیموکراتی خسته‌وه ژێر کۆنترۆڵی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ، که ئه‌م دیارده‌یه‌ش هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د تۆفیقه ، ئیتر نازانم بۆچی حیزبی دیموکرات وانه له مێژوو وه‌رناگرێت و ده‌بێت به‌رده‌وام مێژووی ئه‌م حیزبه دووباره ببێته‌وه ؟
ته‌نها شێوازێک که به‌کار هاتبێت له‌لای حیزبه کلاسیکیه‌کان بریتی بووه له خه‌باتی چه‌کداری و بیرکردنه‌وه‌شیان ته‌نها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه . خۆ هه‌ر کاتێکیش ڕێگه‌ی ئه‌و خه‌باتی چه‌کدارییه‌یان لێگیرابێت ئه‌وا ده‌سته‌وه‌ستان پاڵیان لێداوه‌ته‌وه و خۆیان داوه‌ته ده‌ست چاره‌نووس ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ جۆره شێوازێکی دیکه نه‌بوون له خه‌باتکردن که باشترین نموونه‌ش "یه‌کێتی و پارتی دوای وه‌ستانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق" و "دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991ی باشووری کوردستانه" .
به‌باوه‌ڕی من هیچ کاتێک یه‌ک شێواز له خه‌باتکردن نابێته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازیه‌کانی گه‌ل و ئه‌نجامه‌که‌شی هه‌ر تێک‌شکاندن ده‌بێت ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بخوازیت ئامانجه‌کانی گه‌ل ده‌سته‌به‌ر بکه‌یت ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌باتیش به بنچینه وه‌ربگریت که سه‌ره‌کیترینیان خه‌باتی ئایدۆلۆژی و ئابووری و په‌روه‌رده‌ییه ، که هیچ یه‌کێک له‌م سێ شێوازه له‌لای حیزبی دیموکرات بوونیان نه‌بووه .
ڕۆژانه گوێبیستی هه‌ندێک گوته‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بووین له ده‌می به‌رپرسانی حیزبی دیموکراته‌وه که ده‌یانگوت 83% دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکراتدایه و ڕێکخستنه‌کانمان له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتدا زۆر به‌هێزن و هه‌میشه له نێو گه‌لی خۆمان‌داین ، که‌چی ئێستاش کاک خالد عه‌زیزی زۆر به ڕاشکاوی ددان به ڕاستیه‌کاندا ده‌نێت و ده‌ڵێت :- [حیزبی سیاسی ئه‌گه‌ر له‌نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا نه‌بوو، زۆر دوور كهوتهوهودهیان ساڵی كێشا، تووشی گرفت ده‌بێ و ئهولهتبوونانهش به‌شێكی به‌رهه‌می ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه.] .
لێره‌دا نائومێدییه‌کی هێجگار زۆر له گوته‌کانی کاک خالددا ده‌رده‌که‌وێت که حیزبی دیموکرات هه‌م بوونی نییه له نێو کۆمه‌ڵگادا و هه‌م توشی گرفتاری زۆریش هاتووه . له‌م گوتانهوه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که هه‌وڵدانی حیزبی دیموکرات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو کۆماری ئیسلامی به‌هۆی گرفتاری و لهتبوونهوهیه نه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد .
چه‌نده گرفتارییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کاک خالد و حیزبه‌که‌ی بۆ باوه‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وا سه‌ند هێنده گرفتارییه بۆ هانابردنیان بۆ تورکه فاشسته‌کان و له‌م باره‌یه‌شه‌وه کاک خالد ده‌ڵێت :- [زۆرمان پێ باشه له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌یكات به باشی ده‌زانین، له‌و ماوه‌یه‌شدا ئێمه هه‌وڵمانداوه له كه‌ناڵی جۆراوجۆره‌وه هانی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان بده‌ین.] .
پێده‌چێت کاک خالد و حیزبه‌که‌ی وێڵی به‌ڵێنی سه‌رزاره‌کی بووبێتن و هیچ کاتێک پراکتیکیان به بنچینه وه‌رنه‌گرتبێت ، ده‌نا ئه‌گه‌ر کرده‌وه‌یان به بنچینه وه‌ربگرتایه ئه‌وا خۆیان ئۆردوگانشین نه‌ده‌کرد و هێنده‌ش درێژه‌یان به ژیانی ئۆردوگانشینی نه‌ده‌دا ، چونکه که‌سانی شۆڕشگێڕ نه خۆیان له میلله‌ت دوورده‌خه‌نه‌وه و نه ئۆردوگانشینیش قبووڵ ده‌که‌ن و نه فریوی به‌ڵێنیش ده‌خۆن .
ئایا په‌یوه‌ندی به‌ستنی کاک خالد له‌گه‌ڵ تورکیادا بۆ چ مه‌به‌ستێکه ، له کاتێکدا که ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ی ئاماده نه‌بن گوێبیستی هیچ کوردێک ببن و کوردان وه‌کو نه‌بوو پێناسه بکه‌ن ؟
ئه‌ی وه‌کو کاک خالد هێنده په‌رۆشی په‌یوه‌ندی گرتنه به حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه ، بۆچی هه‌وڵی خۆنزیککردنه‌وه نادات له هاوخوێنیهکانی خۆی له باکووری کوردستان ؟
درێژه‌ی هه‌یه....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست