که‌رکووك ، هه‌وڵی تاپو...... یان هه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندن ...؟
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
به په‌له ، بۆ کۆمسیونی باڵای هه‌ڵبژاردن عیراق و دانشتوانی شاری که‌رکووك .
چه‌ند رۆژیکه له میدیاکانی هاوپه‌یمانی کوردستان پێش وه‌خت ده‌ستیان پێ کردوه به هه‌ڵمه‌تی بانگێشه‌ی هه‌ڵبژاردن که تا ئێستا به فه‌رمی ده‌ستی پێ نه‌کردوه ، که چی هاوپه‌یمانی کوردستان دوو سی رۆژه بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه که گوایه هه‌وڵی تاپو کردنی خانوی ئاواره‌کان و تهجاوزهکانه، پێشه‌کی چی ئاواره و نیشته‌جێ که‌رکووك مافی ئاسایی خۆیانه ئه‌بێ هه‌موو هه‌وڵی بۆ بدا ، به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند پرسیاریك دێته ئاراوه :
یه‌که‌میان تا ئێستا چیتان کردوه بۆ خه‌ڵکی که‌رکووك غه‌یری دوو جاده‌ی سه‌قه‌ت و هیچی تر .
دووه‌میان تا که‌ی ئه‌و میله‌ته فیری پاره و پول ته‌مه‌ع بۆ مولك و پله و پایه ، ئه‌ی کوا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ماڵی کوردی له‌م شاره ، که تا ئێستا شاریکه بی خاوه‌نه ، کورد دوو ئیداره‌ی هه‌یه و تورکمانش ئه‌یانه‌وێ ئیدارهییك دروست بکه‌ن بۆ خۆیان ، به‌غداش سه‌یری فیلمه‌که ده‌کات چونکه نه‌وته‌که به‌ده‌ستیه‌تی و هیچ پروژهییکی خزمه‌تگوزاری نیه بۆ دانشتوانی شاره‌که ، به کورتی فه‌رامووشی کردوه، ئینجا خوانهخوازه ماڵی ئاواره‌کان تاپۆ بکات .
زۆر شت هه‌یه بوتری و وتراوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره روونیکه‌مه‌وه بۆ خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی که‌رکووك به هه‌موو نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی و به‌تایبه‌تی کورده‌کان ، که نهخهڵهتین به‌و به‌ڵێنه، سه‌یری رابوردیان و بهڵینهکهیان بکه‌ن له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ٢٥/٧/٢٠٠٩ که چی وه‌عدو وعودیان دا به خه‌لکی کوردستان ، که سه‌تا ده‌ی جیبه‌جی نه‌کرا ، ته‌نانه‌ت پێیان نه‌کرا چه‌ند خانوییک تاپۆ بکه‌ن که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانشه ! .. ئینجا وه‌ره له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان نه‌بێت ... چۆن ؟ .
به‌داخه‌وه بۆ هاوۆپهیمانی کوردستان که وا ئه‌زانن خه‌لکی که‌رکووك ئه‌وه‌نده بێ ئاگان تاکو وا بخهڵهتین ، خه‌یاڵتان خاوه ، هیچ نه‌ما خه‌لكی پی چه‌واشه بکه‌ن ..
له جیاتی ئه‌وه‌ی بڕون یه‌ک بگرن له ناو هاوپه‌یمانیتان و خۆتان پاک بکه‌ن له پاشماوه‌ی به‌عسی کونه‌کان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کوردنشینه‌ی شارکه ، که گه یشتوه رادهییك که هه‌ر منداڵیكی تازه له داییک ده‌بێت ناوی (محمد و احمد و جاسم و فاگمه و ساجده و قێی و ....... هتد) کوا ناوی کوردی ؟ .. بی گۆمان هه ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ماوه .
باری گوزه‌رانی خه‌لکی ، که له جیاتی سه‌ره بگرن بۆ نه‌وت و غاز و بانزین ، هه‌ر شه‌رم بو باس بکرایه ، ئه‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاری .... ؟
بۆیه ئه‌ڵیم با ده‌ردی شکستی ٢٥/٧/٢٠٠٩ تان به‌سه‌ر نه‌ییت ، نه‌ختیك راست گۆبن له‌گه‌ڵ خۆتان ئیمجا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ،!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست