زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشیی ده‌ر‌ونییان هه‌یه !*
Wednesday, 18/08/2010, 12:00
ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه وته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان (تاهیر هه‌ورامی)یه، ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێ:
گه‌لێک لێقه‌ومانی زۆری دی نه‌خۆشییه ده‌رونێکانیش سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن لێی. وه‌زیر ده‌ڵێت:
گه‌لی ئێمه‌ش 90% لێقه‌ومانی دیوه بۆیه نه‌خۆشن.
ئه‌گه‌ر له دیوێکی تره‌وه سه‌یری ئه‌م لێدوانه بکه‌ین ده‌بێ بوترێ گه‌لی کورد له باشووری ووڵات گه‌لێکی شێته بۆیه ده‌خوازێ بڵێت خه‌ڵکی ده‌بێ ڕوویان بێت سه‌ردانی پزیشک بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر.
لێره‌وه‌یه وه‌زیره‌که‌مان ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه، سه‌ره‌تا من له وه‌زیر خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م من کاتێک سه‌یری وێنه‌ی تۆ ده‌که‌م ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بم ، خۆ تۆ خۆت پێویستت به‌ڕێنماییه، هه‌رێمێک که تۆ خۆت وه‌زیری ته‌ندروستی بیت قوربه‌سه‌ر عه‌وام، جه‌نابی وه‌زیر ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێ که له‌و 10% که نه‌خۆشیی ده‌رونیان نییه، من یه‌کێکم له‌وان، ئه‌وانی تریش دیاره هه‌ڤاڵ و هاورێکانی نێو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ن، که‌وا له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، که خه‌ڵکی ساغ و سه‌لیم ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسه‌کانن، ئه‌مانه‌ش وه‌کو هه‌موو ده‌یزانین، دزن، داوێنپیسن، خائینن، پیاوی بێگانه‌ن، درۆزن و ... هتد. که‌وابوو ئه‌مانه نه‌خۆشیی نییه، به‌ڵکو ده‌رون ته‌ندروستییه، ئه‌و خه‌ڵکه نه‌خۆشانه‌ش ئه‌وانه‌ن خه‌ڵکه بێده‌سه‌ڵاته‌که‌ن، که کاره‌بایان نییه، ئاویان نییه، خواردنی ژاراوی و ئێکسپایه‌ری تورکیی ده‌کرێ به قوڕگیانا، ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر و خراپیان پێده‌درێ، له ریزدا ده‌وه‌ستن بۆ نه‌وت و پێداویسته‌کانی تر...، که تووڕه ده‌بن جنێو به ئه‌رز و ئاسمانی سه‌رکرده و به‌رپرسه‌کان ده‌ده‌ن، که ناچاریشیان ده‌که‌ن، ده‌چنه به‌ر ده‌ستیان بۆ ده‌ستکه‌وتێک ته‌نازول ده‌که‌ن، به‌لای د. تاهیر هه‌ورامییه‌وه، ئه‌مانه نه‌خۆشن..، ئه‌مه‌یه لێکدانه‌وه‌ی که‌سێکی به‌رپرس، که نه‌خۆشی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی دوور ده‌خاته‌وه به شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان به‌رگرییان لێده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێت مه‌به‌ستم له‌وه نییه، که‌وابوو ئه‌م وه‌زیره به‌ڕێزه پشتی به چ ئامارێک به‌ستووه وا ئه‌و رێژه‌یه‌ی داناوه؟ چونکه ئه‌و رێژه‌یه که له 10% ده‌مێنێته‌وه، ته‌نها به‌رپرس و لێپرسراو و ده‌ست و پیوه‌نده و پیاوه‌کانی خۆیان ده‌گرێته‌وه، پاشان بۆ گه‌لی ئێمه 90% دیان ده‌رونیان نه‌خۆش نه‌بێت؟ له سه‌رێکی تره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی کاکی وه‌زیر راستییه‌کی تێدا بێت، کۆمه‌ڵگاکه‌مان نه‌خۆش بێت، ده‌بوو له پێش هه‌موو شتێکدا سه‌رزه‌نشتی خۆی بکردایه، نه‌ک سه‌رکونه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه، ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌کات، ته‌نها سووکایه‌تییه به گه‌لێک، هیچی که‌متر نییه له جنێوه‌که‌ی سه‌رۆ قادر که کوردی به سه‌گ له قه‌ڵه‌م ده‌دا؟
ئینجا با که‌مێک باسی نه‌خۆشییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌کانتان بکه‌ین، تۆ سه‌یری سه‌رۆکه‌که‌ت بکه، که 50 ساڵه ئێمه‌ی په‌روه‌رده‌کرد که بنه‌ماڵه‌ی ئاشبه‌تاڵ فایرۆسی نه‌ته‌وه‌ی کوردن و ده‌بێ له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵیان کێشین ، که‌چی له هه‌ولێر مه‌لامسته‌فا به‌جه‌نه‌راڵ ده‌شوبهێنێ . خۆ نه‌وشیروان مسته‌فا له دوو به‌رگی یاده‌وه‌رییه‌که‌یدا (له‌بناری دانوبه‌وه تاخڕی ناوزه‌نگ و په‌نجه‌کان یه‌کتر ده‌شکێنن) هێنده هێرشی کردۆته سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، که‌چی به فلته‌ری تاڵه‌بانیدا ڕۆی، چاپ‌کرا و ده‌ستاو ده‌سی کرد و خوێنرایه‌وه ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانییه‌که‌ی تۆ خۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه، ئایا ئێمه نه‌خۆشی ده‌رونییمان هه‌یه، یان ئێوه‌ی به‌ر پرس؟ ئێوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به پیرۆزییه‌کانی ئێمه یاری ده‌که‌ن ،مه‌سعود ده‌ڵێ: ده‌بێ ده‌بابه‌کان به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا بڕوات، که‌چی هه‌موو هه‌واڵه‌کان رایده‌گه‌یه‌نن و ده‌ڵێن به‌ئیمزای مه‌سعود هه‌موو خواکورک و گه‌لی ڕه‌ش دراوه‌ته ده‌ست تورکان و خراوه‌ته سه‌ر نه‌خشه خوێناویه‌که‌ی تورکیا.
وه‌زیری به‌ڕێز تۆ چاك ده‌زانی ئه‌و خۆراکانه‌ی له تورکیا و ئێرانه‌وه دێت چه‌ند خراپن و زۆربه‌یان ئێکسپایه‌ر بوون، به شیوه‌یه‌ک نه‌خۆشی جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌کانی تریش هه‌مووی له ناو ئه‌و که‌ره‌سته و ماده شاراوانه‌دایه که ده‌رخواردی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن، ته‌مه‌نی هاوڵاتیی زۆر کورت بوونه‌ته‌وه، که‌چی تۆیه‌کی ساغ و سه‌لیم و ده‌روون ته‌ندروست نانه‌خۆش، که ئه‌رکی تۆیه وه‌کو وه‌زیری ته‌ندروستیی بێده‌نگی، چونکه تۆ به ته‌نها وه‌زیرییت و ده‌سه‌ڵاتێکی ئیداریی وات نییه تا ده‌نگ بکه‌یت، به‌ڵام له‌به‌ر پایه و پله، له‌به‌ر پاره و حیمایه و که‌شوفش و خۆهه‌ڵکێشان، که به وه‌زیری ماویته‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ت قبووڵه، ئایا ئه‌مه نه‌خۆشیی نییه، که له خۆتدا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌م هاتیته سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕوا بکه‌یت که خۆشت نه‌خۆشیت، ئه‌وا ده‌بێت ددان به‌وه‌شدا بنێت که تۆیه‌کی نه‌خۆش بۆت نییه، ده‌ست بخه‌یته سه‌ر نه‌خۆشی که‌سانی تر، به‌تایبه‌تی که مه‌سه‌له دێته سه‌ر نه‌خۆشیی ده‌روونی.
به‌ڕێز ئه‌وه‌ی لێقه‌ومانی له‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی من و تۆ دروست کردوه ، به ته‌نها دوژمنه‌کانی کورد نه‌بوون، ئه‌وه ئێوه‌ن ئێوه، که ده‌تانه‌وێت ڕه‌وا به‌دزیی بده‌ن، به‌هاتنی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمۆبیله که ئاسمانی شار و وڵاته‌که‌مانیان پیس کردووه، ئه‌وه ئێوه بوون، که به‌شه‌ڕی براکان به ده‌رۆزه‌کردن و به‌هه‌ژاریی و به‌دزینی ژێرخانی ووڵات هه‌موو شتێکتان داوه‌شاند، ئاخر کورد ده‌رونی چۆن تێک ناچێت که سه‌رۆکه‌که‌تان ده‌ر ده‌که‌وێت 50 ئۆتۆمۆبێلی له‌گه‌ڵدایه!؟ ئه‌و هه‌موو چه‌کداره که له سه‌ربازی شه‌تره‌نج ده‌چێت ، ئاخر تۆی پیاوی ته‌ندروست شه‌رم نییه حیمایه‌ت هه‌بێت؟
وه‌زیری به‌ڕێز ئێمه ده‌رونمان نه‌خۆشه، ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که تۆ یه‌کێکی له‌وان نه‌خۆشتان کردووین، ئێوه‌ش به‌شێکن له ئێمه، تاڵه‌بانیه‌که‌ی تۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت بۆ واز ناهێنێ درۆ به به‌درۆ سیواغ ده‌دات؟ تۆش ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بیت بۆ له‌سێبه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا وه‌زیری ده‌که‌یت؟ مه‌سعود ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت ئه‌م هه‌موو حیمایه‌یه‌ی بۆ چییه ؟ دکتۆر مه‌حمود ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت بۆ کونجی قه‌ناعه‌ت ناگرێت و له قسه‌ی خۆی ژوان نابێته‌وه و مه‌لامسته‌فامان لێده‌کاته قاره‌مان؟ ئێوه هه‌مووتان نه‌خۆشن، به‌رهه‌م ساڵح نه‌خۆش نه‌بێت هێنده درۆ ناکات و له پاڵ ته‌مه‌ن و شه‌هاده‌که‌ی خۆیدا کار ده‌کات، چی داوه له سیاسه‌ت و له درۆکردن؟ لای ئێوه میلله‌ت قازه و شتی بیر ده‌چێته‌وه، تۆ کوێی ئه‌و میلله‌ته چاک ده‌که‌یت؟ فه‌رموو ئه‌گه‌ر تۆ نه‌خۆش نیت وازبێنه و ئه‌و هه‌موو نابه‌رابه‌رییه قبوڵ مه‌که.
سه‌مه‌دی بهره‌نگی جوان ده‌ڵێ: (پزیشکه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ک ،سه‌ره‌تا به‌دوای میکرۆبی نه‌خۆشییه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێن) گه‌لی ئێمه‌ش ئێوه‌ی میکرۆبن و نه‌خۆشتان خستوین بۆیه قێزتان لێده‌که‌ینه‌وه به‌رۆکمان به‌رده‌ن ، تا وه‌ک شێت دار و به‌ردمان به‌سه‌رتانا نه‌ڕوخاندووه، ئێمه شێتین، به‌ڵام خیانه‌ت و دزیی ناکه‌ین، ناڵێین (دروستبونی کوردستانی ئازاد خه‌ونی شاعیرانه‌یه). ئێمه شێتین له سه گۆڕی ئیمام و ئه‌تاتورک گوڵ دانانێین، ئێمه شێتین، به‌ڵام له‌سه‌ر خوانێک دانانیشین، که جه‌نه‌ڕاڵه فاشیسته‌کانی تورک نانی له‌سه‌ر بخۆن، راسته ئێمه شێتین، به‌ڵام زیندانیی ئاکرێ و قه‌لاچوالان ئێوه خاوه‌نین و ئێمه‌ی تێدا به‌ند ده‌که‌ن، ئێمه گه‌لێکی شێتین، به‌ڵام ده‌زگای دژه‌تیرۆر و زانیاریی و پاراستن و هێزی زێڕه‌ڤانمان نییه، که خه‌ڵک به‌شه‌و بفڕێنین .
وه‌زیری به‌ڕێز ئێوه ئێمه‌تان شێت کردووه تف له ئازادیی، که ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ی به‌ناوه‌وه ده‌کرێت، تف له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی، که بۆته میکرۆب و به‌رۆکمان به‌ر نادات، تا چاک ببینه‌وه.
*بۆ خوێندنه‌وه‌ی قسه‌کانی وه‌زیری ته‌ندروستی لێره‌وه سه‌یری ماڵپه‌ڕی سبه‌ی بکه‌ن:
زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نه‌خۆشیی ده‌روونییان هه‌یه! ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست