کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەراوردێک لە نێوان گەندەڵی سیاسیی لە سوید و گەندەڵە پەرلەمانتارەکانی گۆران

Saturday, 21/01/2012, 12:00


لەجەژنی کریسمسی سالی ٢٠٠٨ ، یەکێک لە کارمەندانی سەفارەتی عێراق ، زەنگیکی بەتەلەفۆنەکەی بۆ کردم ، وتی پێمان باشە چەند دیاریەک بدەینە چەند پەرلەمانتارێکی سویدی تۆ پێت باشە بەکامیان بدەین !؟ منیش ٣ ناوم پێدا . دوای کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر یەکێک لەوپەرلەمانتارانەی دیاریەکەی بۆچووبوو ، تەلەفۆنی بۆکردم ، وتی ئەوە تۆ ئەوکارەت کردوە ، وتم بەلێ . وتی نەدەبوایە بیکەی ئەمە گران لەسەر ئێمە دەوەستێت و دەیگەرێنینەوە "ئەگەر هەلەنەبم " ووتی چونکە هەردیاریەک لە ٢٥٠ کرۆن (٣٠) دۆلار زیاتر بێت ناتوانین وەری بگرین .
ماوەی چەند مانگێکیشە ، دۆسیەیەکی زۆر بچوک وەلێ لەولاتێکی وەک سوێد زۆ گەورە یە ، لەسەر سەرۆکی نوێی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد هۆکان یۆلتس (ساڵێکی پڕنەکردۆتەوە لەسەرۆکایەتی) سەری هەلداوە ، کە لەخولەکانی پێشوی پەرلەمان، خانوی پەرلەمانی وەرگرتووە (هاوڕێیە کچەکەی لەگەڵییدا ژیاوە) . ئەمەش بەپێی یاسای پەرلەمان دەچێتە خانەی گەندەڵی . بەمەش ئاستی جەماوەری سوسیال دیموکراتی لە 6 %ی دەنگەکانی تا ئیستا لە دەستداوە بۆیە ئەمرۆ دەستی لە کارکیشایەوە.


شایەنی باسە لەخولێ پەرلەمانی پێشوشدا ، لەمانگی یەکەمی کابینەکەی راینفیلد ، دوو وەزیری مۆدیراتەکان ، موچەی مانگی یەکەمیان وەرنەگرت . یەکێکیان بەهۆکاری  پارەی زەکاتی تەلەفزیۆنی نەدابوو ، ئەوەی تریش خزمەتکارێکی بۆ منداڵەکەی گرتبوو، بە رەش.
لەتەک ئەم نمونە جوانانەی کە ئەو سیستەمەی جوانەی دروستکردیە ، مانگێک زیاترە دۆسیەی ئاشکرابونی گەندەڵی نزیک بە ٢٥ پەرلەمانتار لە لیستەکانی کوردستانی و گۆران و ئازادیی و عەدالەت ئاشکرابوە . کە هەولیان داوە وەک تەندەر شوقەکانی پەرلەمان بەنرخێکی هەرزان بکڕنەوە بۆ ئەوەی بەشەو ڕۆژێکدا لە تەک ئەو بەهەشتەی، لە موچەی خەیاڵی و شوقە و ئۆتۆمۆبیلی نایاب .... بۆخۆیان لەسەرداهاتی دزراویی خەلک چەندین ساڵە وەریدەگرن، هەوڵی ئەوە دەدەن، چەند سەد هەزار دۆلارێکی تر خۆیان دەوڵەمەند بکەن.
بۆ ئەندامانی لیستی کوردستانی ئاسایە ئەو جۆرە کارانە بکەن ، چونکە ئەندامەکانیان نمونەی کەسی کۆیلە و هەلپەرست و عاشق کورسین. چونکە ئەوان لە مێژە ئەم کارە دەکەن و لە  پێناوی رازیبونی مەکتەب سیاسیەکانیان، چەندین ساڵە، بێ ترس، لەو سوێندەی خواردویانە یان لە بەرامبەر مێژوود و ویژدانیاندا، دەستە ناپاکەکانیان بەرامبەر تێپەراندنی چەندین یاسا و پێدانی متمانە بە فەرهودکردنی داهاتی خەلک تاوان و ناپاکی نەتەوەیی بەرزکردەوە لەتێپەراندنی بودجە و و پشتگیری لەمرۆڤە بکوژ و تاوانبارەکانی دەسەلات. زۆریشم پێ سەیرە خەڵکانێک لە ئەوروپاوە دەگەڕێنەوە دەبنە پەرلەمانتار لەسەر لیستی پارتی و یەکێتی، لە کەنالەکانی تێڤێ چەند قسەیەکی بریقەدار، یان نەرمە رەخنەیەک دەگرن، خەلک دەلێن ئەمانە کوری باش و بە هەلوێستەکانی پارتی و یەکێتین؟ لەکاتێکدا کوڕی باش لەناو، بەعس وەک سیستەم و جاش وەک ناپاکی نەتەوەیش هەبوو. ئەمەجگە لەوەی چ شەرمێکە لەو ئەورپایە مۆدێرنەوە، بگەرێیتەوە بۆ  کوردستان ببیتە ئەندامی لیستی حزبێک کە خاوەنی سەدان ناپاکی نەتەوەییە، فەرهودی داهاتی خەلک دەکات و دەیان تاوانباری وەک عومەر فەتاح (گەندەڵ و تیرۆریست)، هیوا ئەحمەد مستەفای بەرپرسی بالای بێت؟ . تۆ بڵیی ئەو کوڕە باشانە! ئەگەر لە پەرلەمانتاریی یان بەرپرسیارەتییە ئیداریەکانیان لێ وەربگرنە  یان پێیان نەدەن ، ئامادەبن وەک ئەندامیش بمێنەوە!؟
ئەوەی دەمەوێت چری بکەمەوە بوونی ناوی چەند ئەندام پەرلەمانێکی گۆران و ئەندامە تاقانەکەی حزبی شیوعی کوردستانە، کە (داوایان کردووە شوقەکانی پەرلەمانیان پێ بفرۆشنەوە). مانگێک دەبێت هەڵایەکی راگەیاندن لە سەریانە بێ ئەوەی بەیەک دێریش قسەیەک بکەن. بە داوای لێبوردنەوە دەست لە کاربکێشنەوە؟ ئاخر ئەمەچ گۆرانێکە کە تۆ نوێنەرەکەت لە پەرلەمان سەرباری ئەو بەهەشتەی لە مووچەو ئۆتۆمۆبیل و پاسەوان و شوقەی بۆدابین کرابێت، نە هێندە بوێرە لە ئاست کێشەی نەتەوەکەیدا وەک لەیلا زانا و گولتان ئاشناک و سەباحەت تونجەلی  هەڵویستێکی هەبێت و قسە بکات، نەمٶرالی سیاسیشی وەک ئەو پەرلەمانتارانە بێت، کە دژ بە گەندەڵی خۆیان دەست بکێشنەوە؟

گۆران هەڵەیەکی گەورە دەکات سزای ئیداری ئەو پەرلەمانتارانەی نادات، چونکە رووبەرووی قەیرانی بێ باوەری جەماوەریان دەکاتەوە، لە هەلبژاردنەکانیش باجی ئەو جۆرە هەڵانە دەدەن . لەمەودوا هەرچی بکەن هەست دەکریت ئەوانیش دروشمی (عفا اللە عماسلف) بەرامبەر ئەندامەکانیان پەیرەو دەکەن!  هاوکات نەبوونی سزا، هەموو کاتێک دەرگا بۆ دریژەدان بەو جۆرە تاوان و ناپاکیی لە سویندخواردن والا دەکات! ئاخر هەموومان بینیمان، کە بیل کلینتۆن لە سەر کارێکی سێکسی داوای لێبوردنی لەگەلی ئەمەریکا و بنەماڵەکەی خۆی کرد، دەستی کێشایەوە جوانیەکی بەخۆی دایەوە، ئەو دوو وەزیرەی مۆدیڕات لە سوید، کە لەسەر گەندەڵی یەکەم موچەیان پێ نەدرا، بووە یەکێک لەو هۆکارانەی ئەم جارەش خەلکی سوید دەنگیان پێ بداتەوە؟ دڵنیام دەست لەکاکێسانەوەی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدیش بەهۆکاری ئەوەی کچەکەی هاوڕێی لە خانوی حکومەت لە گەڵیدا ژیاوە ڕیژەی دەنگدانی سۆسیال دیموکراتەکانی سوێد بەرز دەکاتەوە!

بزوتنەوەی گۆران لە یادتان نەچێت، ئەو بەهارەی گەلان، کە بۆتە هۆی هوشیاریی تاک لە پێناوی مافەکانیدا و ئیستا دەستی پێکردوە هەر لەسەر دەسەڵات نییە. بەڵکو هەر لایەن و کەسایەتیەکیش، فێل و چەواشە بەرامبەر بە میللەت بکات دەکەوێتە بەر رەخنە و باجدانی سیاسی خۆی دەبێت بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە