بەرهەم و سەنگاوى و شێخ جەعفەر.. که ئهمانه حوكمڕانى وڵاتەكەمانبن.. ئایندەمان لە ئیستامان باشتر نابێت
Saturday, 23/07/2011, 12:00
سەرەتا بەڕاستى زۆر دەستخۆشى لەكوردستانپۆست دەكەم كەوەك ئەركێكى رەوشتى و نیشتیمانى و نەتەوەیى زۆر هەستیار هەستان بەئاراستەكردنى نامەیەك بەزمانى ئنگلیزى بۆ حكومەتەكانى ئەمریكا و ئەورپا بەمەبەستى ئابرووبردنى ئەم بەرپرسە حكومى و حیزبیە باڵایە جەردە و تەزویرچیانەى ئیستا حوكمڕانى ئەم وڵاتەن، هەروەك چۆن پێشنیار دەكەم كە دادگاى لاهاى و پۆلیسى ئەنتەرپۆلى نێودەوڵەتیشى لێئاگاداربكرێتەوە تاكو كاربكات بۆ بەتاوانبارناسینى ئەم ساختەچیانە و لایەنى كەم فەرمانى دەستگیركردنێكى نێودەوڵەتیان بۆ دەربكات.
دیارە ماوەى دووهەفتە بەرلەئیستا هەرلەیەك لە شێخ جەعفەرى وەزیرى پێشمەرگە و حاكم قادرحەمەجانى بەرێوبەرى گشتى ئاسایش و ئەندامى م.س ى یەكێتى و مامۆستا جەلالى بریكارى وەزارەتى ناوخۆ بەگەشتێكى چەند رۆژى لەتوركیاوە سەردانى چەند دەوڵەتێكى ئەورپیان كرد، من دڵنیام دوا پولى مەسروفاتى ئەم گەشتە بە داهاتى ئاڵوگۆڕى دۆلارە تەزویرەكانى مهحمود سهنگاوی و شێخ جهعفهر بووە كە حاكم و مامۆستا جەلالی دەست و داوێن سیاش لێى ئاگادارن و دەعوەتى ئەو شیرینى ئەو بازرگانیە رەشەبوون بوون، هەروەك چۆن دڵنیام كە هۆكارى راستەقینەى گەشتەكەشیان بۆ فیعلى خراپ و رابواردن و قومارچێتى بووە بەقازانجى دۆلارى تەزویرەوە كە ئابوورى بازاڕى ناوخۆ و ناوچەكەى پێ كاول دەكەن، لەهەمووشى خۆشتر هۆزانى كوڕى شێخ جەعفەر لاى هەندێ هاوڕێى وتبووى باوكم و مامۆستا و حاكم قادر چوون بۆ پیرۆزبایكردنى [رەجەب تەیب ئەردۆغان] بەهۆى بردنەوەى لە هەڵبژاردنەكانى توركیادا، جا خەڵكینە بڕێك وردبنەوە و تەماشاكەن و بزانن كاتێ ئەم پێڕە دەست و داوێنپیسە پێكەوە كۆببنەوە ئەبێ قیامەتى چ گەندەڵستانێك هەڵبستێت ؟!
دكتۆر بەرهەمیش لەسێبەرى تاڵەبانى خڵەفاودا و لەتەنیشت كۆسرەتى پۆست پەرستدا و لەپاڵ مەلا بەختیار هەموو پێكەوە سەرۆكى ئەم باندە مافیایانەن كە كەرامەت و ئابوورى نیشتیمان پێكەوە تاڵان دەكەن، هەركەسێك زۆریش ساویلكە بێت.
لەچاوپێكەوتنەكەى گۆڤارى لیڤیندا زۆر بەساكارى درۆ و چەواشەكارییەكانى مهحمود سەنگاوى ئاشكرا دەبێت، چونكە لەلایەكەوە دەڵێت ئەو عەقیدەى سەد هەزار دۆلارە تەزویرەكەى پێگیراوە لاى من نەماوە و خانەنشینكراوە.. لەلایەكى ترەوە كاتێ لێى دەپرسن كەواتە ئەى چۆن ئوتومبیلى شەخسى تۆى پێ بووە لەكاتى ئەنجامدانى تاوانەكەدا؟ زۆر نەزانانە بێ شەرم و شکۆ دەڵێت : جاروبار بۆى هەبووە ئوتومبیلەكەم بەرێت بەملاوئەولادا، جا تەماشاى ئەم حەیاچوونەى مهحمود سەنگاوى بكەن كەچۆن خۆى بەدرۆدەخاتەوە، مهحمود ناوێرێت بڵێ بەڵێ ئەو عەقید مەنافە رۆژگارێكى درێژ و تار پیاوكوژى خودى خۆمبووە و بەئاگادارى من و كاكە شێخ جەعفەر پرتەى هاوڕێم پێكەوە و بەهاریكارى و سەرپەرشتى كاروان و هۆزانى كوڕمان لەرێگەى ئیتلاعاتى ئێرانەوە كە سیخوڕى سیاسى و سەربازیشیان بۆ دەكەین ئەو دۆلارە تەزویرانەمان هێناوەتە عێراقەوە تاكو ئێمەى نۆكـــەر و بێگانە پەرست لەلایەكەوە دووپول قازانجى چەور بكەین و لەلایەكى تریشەوە ئێرانى هاوسێ وهاوپەیمان بتوانێ زیان بدات لەئابوورى ئەمریكاى نەیار و دوژمنى سەرسەختى.
بەڵێ بەخوا ئەمە بوختان و درۆ نیە.. ئەى گوایا هەر چەند رۆژێك لەمەوبەر لەمیدیاكانەوە ئابرووى یەكێتى و پارتى و حكومەتەكەى دكتۆر نابەرهەم بەتاڵان نەچوو كاتێ هەندێ بەڵگەنامەى نهێنى گفتوگۆى نێوانیان و نێوان نوێنەرە چڵكاوخۆرەكەى تارانیان ئاشكرا بوو !!، ئەى دەرنەكەوت بە بەڵگەى تەواو حاشاهەڵنەگرەوە كە خودى مەعالى وەزیرى ناوخۆ [كەریم سنجارى] پاڕاوەتەوە و ڵاڵاوەتەوە لە قەرارگاى رەمەزانى سوپاى پاسدارانى ئێران كە ئامێرى GSP یان بۆ ڕەوانە بكەن تاكو ببنە رەسەدێكى چاوشۆڕى بەلاشى بەدیقەت بۆ تۆپ و راجیمە و هاوەنەكانى سوپاى پاسداران تاكو تاكە یەك گوللەیان بەزائــع نەچێت و بتوانن بە بۆردومانەكانیان قەتل و عامى گەریلا سەربەرزەكانى پژاكى پێبكەن و سەر و دەست و قاچیانى پێبپەڕێنن !؟، ئەى گوایا كە كەریم سنجاری ئامادەیى تیابێت ببێتە چاوساغى دوژمنە سەرسەختەكانى ئەم میللەتە و ئامێرى دەستنیشانكردنى مقەرەكانى پژاك بۆ بۆردومانكردن وەربگرێت.. ئیتر بۆچى مهحمود سەنگاوى و شێخ جەعفەر پرتە شەرم بكەن لەوەى دۆلارى تەزویر بۆ ئیتڵاعات لە بازاڕەكانى عێراقدا ساغبكەنەوە ؟!.
ئەمە چمكێكى زۆر سادە و كەمە لە خەروارى خیانەت و نامەردى و ناپاكى بەرپرسە حیزبى و حكومییەكانى یەكێتى و پارتى كەلەپێناو مانەوەیان لەدەسەڵاتدا و لەپێناو قازانجى مادیدا شەرم لە هیچ هێڵێكى سوور ناكەن بیبەزێنن ئیتر ئەگەر ئەو هێڵە سوورە خیانەتى نەتەوەیى و ساغكردنەوەى دراوى تەزویریش بێت.
لە دەوڵەتى سوریا كەخاوەنى پێشكەوتووترین و بەهێزترین دەزگاى ئەمنى و موخابەراتیە لەپاڵ سوپایەكى سەركووتكاردا رۆژانە بەدەیان هاوڵاتى بەدەستڕێژى گوللە لەخۆنیشاندانەكاندا شەهید دەكرێن كەچى رۆژ بەرۆژ تاو و تینى كەفوكوڵى خۆنیشاندان و ناڕەزاییەكان قوڵتر و گەرمتر دەبێت، دواجاریش بێ هیچ گومانێك كۆتایى بەدەسەڵاتە دیكتاتۆریەكەى بەشار ئەسەد دەهێنێت، بەهەموو پێوەرەكان ئەوەى سەرانى دەسەڵاتدارانى یەكێتى و پارتى ئال بەرزانى و ئال تاڵەبانى لە هەرێمى كوردستانى عێراقدا ئەنجامى دەدەن هەزار و یەك جار بۆڕى بەرەفتارى بەعسیەكانى سوریاى ئال ئەسەد داوەتەوە، بۆیە ئەبێ هاوڵاتیانى ئەم هەرێمە بە ئۆپزسێونیشەوە دڵنیابن لەوەى باس و خواستى چاكسازى و پاكسازى لەتەك ئەم سیخوڕ و تەزویرچیانەدا بێ لەئاسنى ساردكووتین هیچ پێناسێكى ترى نیە، هەربۆیە ئەبێ شەقام و هێزى جەماوەرى تووڕە لەشەقامدا بڕیار لەچارەنووسى ئەم میللەتە بدات ئەویش تەنها بەتەنها بەراماڵینى ئەم ناپاك و سیخوڕ و تەزویرچیانە ئەنجامدەدرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست