کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود ده‌دزێت ومه‌نسوریش ده‌به‌خشێت‌

Thursday, 17/05/2012, 12:00




 
کوردستانپۆست : ئه‌م ووتاره‌ له‌لایه‌ن خوێنه‌رێکی کوردستانپۆسته‌وه‌  له‌ زمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ وه‌رگێراوه‌ سه‌ر زمانی کوردی و بۆ ئێمه‌ی ناردووه‌

كێ له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی داهاتی نه‌وتی عێراق بدزێت كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئاودیوی بكات له‌ڕێی كه‌شتی زه‌به‌لاحی بارهه‌ڵگره‌وه‌و له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی مافیاكانه‌وه‌و پاشان له‌ئێران و ئه‌فغانستان بیفرۆشێت و داهاته‌كه‌ی بخاته‌ سه‌ر حسابه‌ بانكییه‌كانی خۆی له‌ئه‌ڵمانیاو پێشئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه‌ بۆ سویسرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڵمانیا ده‌رفه‌تی سێ مانگی داوه‌ به‌ مه‌سعود بارزانی تا حساباته‌ بانكییه‌كانی ئاشكرابكات.

لێشاوی پاره‌ی خه‌یاڵی له‌گه‌نجینه‌كه‌ی بارزانیدا بۆته‌ گه‌مه‌ی ده‌ستی مه‌نسوری كوڕی، به‌و پێیه‌ی كه‌ بێ ماندووبوون ئه‌م سامانه‌ی كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ست و به‌لێشاو به‌سه‌ریدا ده‌بارێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بڕوا به‌زۆری و قه‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ ناكات، سه‌ره‌ڕای به‌سووك ڕوانینی له‌و داهاته‌ زۆره‌، به‌ڵام مه‌نسور به‌ڕاست و چه‌پدا پیای ده‌كێشێت و له‌هه‌ندێك وڵاتدا ئاره‌زووه‌كانی پێ تێرده‌كات، له‌كاتێكدا مه‌نسور ئه‌وه‌ی له‌بیركردووه‌ كه‌ ئه‌م سامانه‌ موڵكی ئه‌و نییه‌و به‌ڵكو موڵكی تێكڕای گه‌لانی عێراقه‌.

له‌م ڕۆژانه‌دا گۆڤاری (التجاره‌ والأعمال)ی قه‌ته‌ری نووسیویه‌تی (مه‌نسور كوڕی مه‌سعود بارزانی له‌یه‌ك شه‌ودا له‌سه‌ر مێزی قومار بڕی سێ ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار دۆلاری دۆڕاندووه‌)، هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌و ده‌ڵێت (مه‌نسور بارزانی ئه‌و شه‌وه‌ به‌خت یاوه‌ری نه‌بووه‌، هه‌رچه‌ند هاوڕێكانی ئامۆژگارییان كردووه‌ كه‌ ده‌ست له‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی هه‌ڵبگرێت و چیتر قومار نه‌كات، به‌ڵام ئه‌و گوێی پێ نه‌داون و هه‌تا كاتی به‌ره‌به‌یان له‌قوماركردن به‌رده‌وام بووه‌و تا كۆی پاره‌ دۆڕاوه‌كانی ده‌گاته‌ سێ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دۆلار).

لێره‌دا ده‌پرسین، ئایا ڕه‌وایه‌ كوڕی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان گه‌یشتبێتنه‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌م بڕه‌ پاره‌ زۆرانه‌ له‌مێزی قوماردا دابنێن له‌پێناوی خۆده‌رخستن و شانازییان له‌به‌رده‌م پیاوه‌ به‌ناوبانگه‌كانداو تاكو پێیان بوترێت كه‌ كوڕی مه‌سعود بارزانی لێره‌ بووه‌و زیاتر له‌سێ ملیۆن دۆلاری داناوه‌ ؟ ئایا له‌م كاره‌یان چییان ده‌ستده‌كه‌وێت ؟ بۆچی ئه‌م سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ پیاده‌ ده‌كرێت كه‌ سامانی عێراقییه‌كان بچێته‌ گیرفانی دزو جه‌رده‌كانی ماڵی گشتی و چه‌ته‌و مافیاكانه‌وه‌ ؟ ئه‌ی بۆچی سامانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ ته‌خشان ده‌كرێت ؟ ئه‌ی هیچ ڕێگه‌یه‌كی تر نییه‌ كاك مه‌نسور بارزانی ئه‌و پارانه‌ی كه‌ مافی تۆ نییه‌و به‌ڵكو مافی هه‌ژارانه‌ به‌كاربهێنیت تیایدا، تاكو شوێنی نیشته‌جێبوون و خانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ونه‌خۆشخانه‌یان بۆ دروستبكه‌یت ؟ ئایا ڕۆژێك له‌ڕۆژان تۆو باوكت و براكه‌ت و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵتانن بیرتان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ دزو گه‌نده‌ڵن و مافی ڕۆڵه‌كانی كوردستان و تێكڕای گه‌لانی عێراق به‌هه‌ده‌رده‌ده‌ن؟

ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ته‌نها دۆلارێك یان ملیارێك دۆلار ببات به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان هه‌ر دزییه‌، تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و سزای یاسایی له‌سه‌ره‌و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتییه‌، خۆ ئه‌گه‌ر یاساش سه‌روه‌ر نه‌بێت و سزاتان نه‌دات ئه‌ی له‌ده‌ست سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خودای گه‌وره‌ بۆ كوێ هه‌ڵدێن ؟

سێ ملیۆن دۆلار له‌یه‌ك شه‌ودا ده‌دۆڕێنیت، ئه‌ی خوا ڕووتان ڕه‌ش بكات، له‌پێناو چێژو ئاره‌زووی قوماركردنتان، ئه‌مه‌ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌روا به‌ئاسانی و بێ ماندووبوون هاتۆته‌ به‌ر ده‌ستتان، دڵنیاین كه‌ خودای گه‌وره‌ لێتان ده‌پرسێته‌وه‌و زۆر به‌توندی سزاتان ده‌دات و ده‌ست و په‌نجه‌و چاوه‌كانتان داخ ده‌كات و ڕۆژی سزاو لێپرسینه‌وه‌ بۆ هه‌موو سته‌مكارێك نزیكه‌.

وێرای هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش مه‌نسور بارزانی (ڤێللا)یه‌كی له‌واشنتۆن كڕیوه‌ به‌بڕی ده‌ ملیۆن دۆلار، كه‌واته‌ ده‌ ملیۆن و سێ ملیۆن یه‌كسانه‌ به‌ به‌سیانزه‌ ملیۆن دۆلار، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر هه‌ژارانی عێراقدا دابه‌شبكرایه‌، ده‌بوو پێداویستی چه‌ند خێزانی هه‌ژاری پڕبكردایه‌ته‌وه‌ ؟ ئایا مه‌سعودو كوڕه‌كانی ئه‌و ڕاستییه‌ نازانن كه‌ چه‌ندین خێزان له‌عێراقدا ده‌ژین و سكی خۆیان‌ هه‌ڵده‌گوشن و له‌سه‌ر سكیان ده‌خه‌ون له‌برسانداو چاویان به‌ره‌و ئاسمان زه‌قكردووه‌.

له‌كۆتاییدا ئێمه‌ش ده‌ڵێین : خوای گه‌وره‌ بوارده‌دات به‌ڵام هیچ شتێك پشتگوێ ناخات و ڕۆژی لێپێچینه‌وه‌ش نزیكه‌، ئه‌وه‌ی ته‌نها دۆلارێكی ده‌می هه‌ژاران بدزێت، ئه‌وا جێگه‌ی زبڵدانی مێژوو و ئاگری دۆزه‌خ و خراپترین چاره‌نووسه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە