له سه‌ر داوای پاراستن (ته‌لار فایه‌ق) به‌ڕێوبه‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر لادرا
Sunday, 30/09/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 ههولێرزیاتر له یه‌ك مانگه كوردستانپۆست ئیمیڵێكی له سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ی له‌ستافی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌پێگه‌یشتووه، به‌ڵام به‌هۆی پاراستنی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌مرۆ هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بلاو ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه (ته‌لار فایه‌ق) به‌ڕێوبه‌ری گشتی فرۆگه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر له‌سه‌ر داوای پاراستن دورخراوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی زیاتر 4 رۆژه ته‌لار فایه‌ق لادراوه له شوێنه‌كه‌ی ئه‌ندازیارێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی(عیماد عانی) دانراوه، كه خه‌ڵكی به‌غدایه و پێشووتریش له‌كاروباری ئیداره‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كاری كردووه.
ئه‌مرۆ به‌هه‌مان شێوه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا سه‌رچاوه‌كه‌مان پێی راگه‌یاندین له به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌لار فایه‌ق كچی خوشكی دالیای سكرتیری نیچیره‌ڤان بارزانی بووه و له‌هه‌مان كاتدا بێ توانا له كاروباره‌كانی و بێ ئه‌زمون له كارگیری فرگه‌كه‌دا له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌لادراوه.
شایانی باسه به مه‌به‌ستی پشت راستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌مان په‌یوه‌ندیمان به‌كه‌سێكی نزیك له دالیای له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كرد، ئه‌و پێی ڕاگه‌یاندووین ته‌لار لانه‌دراوه، به‌ڵكو مۆله‌تی 3 مانگی پێدراوه، له‌هه‌مان كاتدا سه‌ربه‌ست ره‌ئیس عه‌بدوللا به‌ریوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی فرگه‌ی هه‌ولیر ئه‌وه‌نده‌ی بۆ سه‌رچاوه‌كه‌مان دركاند، وتی: ته‌لار فایه‌ق بۆ ئه‌و شوینه نه‌شیاو بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست