سەیرترین كۆنگرە... بۆ سەرخستنى دۆزى كورد!!...
Friday, 04/05/2012, 12:00
هیوابون بە بێگانە بۆ دۆزینەوەى شوناسى نەتەوە... قەیرانە لە فكرى سیاسى و هاوتەریب لەتەك ڕێڕەوى بازنەى كەڵەكە بوى قەیرانەكانى تر!!...ترسە لەئایندەى پێشهات و ئەگەرى گۆڕانكاری ڕیشەیى ، هەم لەسیستمى سیاسى، هاوكات لە دەسەڵاتى حوكمڕانى!!...
گرفت و كارەسات لەوەدایە ، بە ئیسرائیلیەك بڵێى شارى قودس چۆڵكەن و ڕادەستى خاوەنى ڕاستەقینەى بكەنەوە!!!...
یاخود... بە فكرى ئەتاتورك بیربكەیتەوە و لەپەرلەمانى توركیا بڵێى پێویستە پۆزش و لێبوردن لەئەرمەنەكان بكەین!!!...
یاخود... بە شۆڤێنستێكى ئەفلەقى وەك بەشارو هاوشێوەكانى بڵێى سنورى جوگرافى كوردستان وەك مام هەژار دەڵێت : دەگاتە بەسرە!!...
یاخود... بەتوندڕەوێكى ئیسلامى لەكابول بڵێیت: ڕات چیە بەرامبەر مافى ئافرەت و لابردنى پەچە و مەقنە لە وڵاتەكەت؟!... لەوەڵامدا بڵێ: فەرشى سور بۆ پەیمانى ناتۆ و پرانسیپەكانى دیموكراسى و سەدان ڕێكخراوى كۆمەڵى مەدەنى كوچەو كۆڵانى كابۆڵى پڕ زەحمەت كردووە!!!...
یاخود... بەسەماحەتى موقتەدا سەدر بڵێى زەحمەت نەبێ خێرە لەهەگبەو دیرۆكى جەنابت و سوپاى مەهدى شتێك نەبووە ناوى كورد بێ ، چما ئێستا ئەم فڕۆكە تایبەتە و ئەم فەرشە سورە و ئەم بەرنامە(18)خاڵیەو ئەم باوەشكردنەوەیەو ئەم مەدالیاى هەڵۆى ئاشتیخوازیە دیارە لە قومەوە ئینفیتیاحى فیكرى گشتگیرو ئاسمانى ناوچەكەى لەبەر چاوى كاڵى حزبوللەو هیلالى شیعیە؟!!...ئەوە خێرە!!....
ئەوەى ئەمڕۆ لە ماڵپەڕى (ئاكانیوز)بەرچاوم كەوت، فەرمون كلیكى بكەن:
http://www.aknews.com/ku/aknews/4/305201 واو....بەڕاست ... شتى وا ڕاستە ؟!!....
وەڵام ...بالاى خۆتان بێت....
با... دەردە دڵ بێ و ئەمەشیان ڕیزبەند و كەڵەكە بكەین !!...
تا ...بزانین گێلاندن و گەوجاندن و بەدێوكردن تا كەى بەردەوام دەبێت؟!!...
ئۆباڵەكەى خۆتان بەرپرسن !!!...
ئەوێ كات... نەوەكانى ئایندە ، دەیان تێزى ماستەرو دكتۆراى لەسەر پێشكەش بكەن!!!....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست