دیدار سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی سێیه‌می چاك (سه‌ڵاح مه‌زن *).
Wednesday, 11/11/2009, 12:00
سازدانی : ماڵپه‌ڕی كوردۆساید
http://www.kurdocide.com/ku/news_cats.php?cat_id=35
بڕیاره وایه ڕۆژانی27 و 28 و 29 ئه‌م مانگه,له وڵاتی دانمارك,چاودێری كوردۆساید ناسراو به‌ناوه‌ندی چاك كۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی به شێوه‌ی كراوه‌و به چاودێری ڕاسته‌وخۆی میوانان ببه‌ستێت.
به‌مه‌ش چاك ده‌بێته یه‌كه‌م ڕێكخراوی كوردی به شێوه‌ی ئاشكرا‌و له زه‌مینه‌یه‌كی كراوه و له كاتی خۆیدا كۆنگره‌كانی خۆی ببه‌ستێت.
له‌و چوارچێوه‌یه ماڵپه‌ڕی كوردۆساید ته‌وه‌رێكی كردۆته‌وه ڕاسته‌وخۆ كه‌موكوڕی وهه‌ڵه‌كانی چاك دێنێته پێشه‌وه‌و بڵاویان ده‌كاته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی چاك له 6-1-2002,بۆخۆی به‌رده‌بازێكی گرنگ بوو له مێژووی تێكۆشان دژ به كوردۆساید و به جینۆساید ناسینی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان.له‌وساوه بۆ ئێستا چاك هه‌زاران چالاكی ئه‌نجامداوه,به‌شی زۆری له‌سه‌ر ئه‌رك و گیرفانی ئه‌ندامانی بووه,جارجاره‌ش له لایه‌ن دۆستانه‌وه به سه‌ربه‌خۆو حیزبییه‌كانه‌وه وه‌ك تاك هاوكاری كراوه.
پ1: خاڵه به‌هێزه‌كانی چاك چی بووه له نزیك 8 ساڵی ڕابردوو؟.
چاك یه‌كه‌مین رێكخراوه كه به به‌رده‌وامی‌و شێلگیری داكۆكی له پرسی ئه‌نفال‌و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد كردبێ , ئه‌وپرسه‌ی له كوردستان‌و ده‌ره‌وه وروزاندبێ,داكۆكی له‌ماف‌و داواكاری كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كردبێ,
راسته چاك 8 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ره‌وه خۆی راگه‌یاند, ده‌توانم بڵێم له سه‌ره‌تادا, چه‌قی چالاكییه‌كان پتر له وڵاتی هۆله‌ندا بو, وه‌لێ چاك درێزه پێده‌ری ئه‌و په‌یامه‌یه كه چالاكوانانی بواری ئه‌نفال‌و كیمیا باران له رۆزانی به‌رایی راپه‌رین, كه‌ته‌نها ئه‌و چالاكوان‌و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بون , رێپێوانیان بۆ به‌رده‌مپه‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌رێَوه‌ده‌برد‌و داكۆكیان له‌ماف‌و داواكاری خێزانی پاشماوه‌ی ئه‌نفالكرا‌و‌و خه‌ڵكیهه‌ڵه‌بجه ده‌كرد, یان مه‌راسیمی یاده‌وه‌رییان بۆ ترازیدیای ئه‌نفال‌و كیمیاباران رێكده‌خست,هه‌ر ئه‌وچالاكوانانه به‌هۆی روداوه‌كانی شه‌ری ناوه‌خۆ به‌ناچاری وڵاتیان جێهێشت, به‌ڵام كۆلیاننه‌دا, جارێكی دیكه‌و به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌یان چالاكوانی دیكه‌ی كوردستانی چالاكی خۆیان ده‌ستپێكرده‌وه, زوره‌كانی پاڵتاك‌و گۆره‌پانی پایته‌خته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان گه‌واهی بۆ ئه‌وراستییه ده‌ده‌ن, دیارترین چالاكی له‌ونێوانه‌دا دادگاییكردنی فرانس ئه‌نرات بو, دیاره هه‌ر زوو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چالاكوانانی ناوه‌وه‌ی كوردستانیش دروست بو, چونكه ئه‌و ده‌مه‌و له‌و ره‌وشه‌ی ئه‌وسای كوردستاندا, داكۆكیكردن له ئازادی بیرورا‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی كارێكی ئاسته‌م‌و بگره‌ترسناك بو ,دیارترین چالاكی چالاكوانانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیان, رۆزنامه‌وان, سیاسه‌توان‌و هونه‌رمه‌ندان.. چالاكی گۆره‌پانی فیرده‌وسی له‌شاری به‌غدا, ئه‌وده‌مه ئه‌وانه‌ی داكۆكیان له پرسی ئه‌نفال,كیمیاباران‌و جینۆساید ده‌كرد, ئامانجی ئه‌وان ته‌نها مرۆیی‌و نه‌ته‌وه‌یی بوو, هیچیترنا!!
چالاكوانانی چاك له‌ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌دا , چالاكی جۆراو جۆریان ئه‌نجامده‌دا‌و داوایان ده‌كرد:
, له‌وانه‌ش 1- ئاشكرا كردنی دوكۆمینتی ترازیدیای تاوانه‌كان.2- ئاشكرا كردنی لیستی تاوانبارانی ئه‌نجامده‌رو دادگاییكردنیان .3- دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی زانستیانه‌و به‌خاكسپاردنی گونجاوی ته‌رمی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان,4 قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان.. ئه‌وانه‌و چه‌ندان داواكاری دیكه, چاك یه‌كێك له‌و رێخراوانه بوه, كه‌هه‌ر زو هه‌ولیداوه, پرسی ئه‌نفال‌و كیمیا باران به رای گشتی بناسێنێ‌و به نێونه‌ته‌وه‌ییان بكات و ئه‌و تاوانه كۆمه‌ڵكوزیانه وه‌ك جینۆساید بناسرێن.
له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه‌یش, چاك, وه‌ك چالاكترین رێكخراو له‌چه‌ند ساڵی پێشوئاماده‌یی هه‌بوه له: 1- كه‌مپینی وازۆ و كاری مه‌یدانی,هه‌روا په‌یامكردنی بانگه‌واز, به‌یاننامه‌و ناره‌زایی بۆ جۆشدانی خه‌ڵكی له‌ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی كوردستان.2- به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ره‌كانی چاك و دیكۆمێنتكردنی كاروچالاكییه‌كان .
3- به‌رێوه‌بردنی كۆبونه‌وه‌و كۆنفرانس له ئه‌وروپاو ته‌نانه‌ت كوردستانیش , دواتر ده‌ركردنی راگه‌یاندن . په‌یوه‌ندیكردن‌و ئاماده‌بونی كۆبونه‌وه‌و كۆنفرانسی رێكخراو‌و دامه‌زراوه نه‌ته‌وه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وابه‌سته به پرسی جینۆساید‌و مافه‌كانی مرۆڤ . 4- وێرای سنورداری توانا مادی‌و دامه‌زراوه‌یی په‌یوه‌ندی میانه‌ی ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی ئه‌ورێكخراوه له روی رێكخراوه‌یی‌و په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان‌و پرسی جینۆساید چالاكبوه.
مخابن,كه چاك خاڵه به‌هێزه‌كانی پێنه‌پارێزرا, چونكه نه‌یتوانی له‌به‌رانبه‌ر پێشهات‌و گۆرانكاره نوێیه‌كان, یانیش رونتر بڵێین له ئاست گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و پارته سیاسییه‌كان, سه‌ربه‌خۆیی‌و یه‌كریزی رێكخراوه‌كه قایم راگرێ, ده‌نا تاكه رێكخراوێك بوو, كه له‌سه‌ر ده‌ره‌وه به‌هێز ده‌ركه‌وت, كه له به‌رانبه‌ر بۆنه‌و روداوه‌كانی وابه‌سته به‌پرسی كورد, جینۆساید, داكۆكی له‌ئازادی‌و مافه‌كانی مرۆڤ به‌گه‌رمی كار‌و هه‌ڵویستی پیشانده‌دا, ته‌نانه‌ت له ناوه‌وه‌ی كوردستانیش, وێرای ره‌وشی سه‌خت‌و پر له‌ئاسته‌نگ, وه‌لی چاك كار‌و چالاكی هه‌بوو, ئه‌مرۆش چاك هه‌یه, به‌ڵام هه‌نگاوێ بۆ پێش‌و دوانیش له دوایه, ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌یه كه بۆ ئامانجه كانی ئه‌و رێكخراوه, مانوبونیان هه‌بوه.
پ2:خاڵه لاوازه‌كانی چی بوونه ,ئه‌گه‌ر به وردی ده‌ستنیشانیان بكه‌ن؟
1- چاك نه‌یتوانی به شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی, سیسته‌ماتیك كاروباری خۆی , به‌رێوه‌ببات‌و به پێی پرنسیب‌و نه‌ریته باوه‌كانی كاری رێكخراوه‌یی NGOs
وه‌ك پێویست به‌شێوه‌یه‌كی رۆشن‌و لێپرسینه‌وه(الشفافیه‌والسائله) هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كردوه.
2-چاك,له كار‌وچالاكی خۆیدا,نه‌یتوانیوه‌هاوسه‌نگی نێوان پرسی مرۆیی‌و سیاسی هاوته‌ریب راگرێت.
به هۆی ئه‌وه‌ی كه پرسی جینۆساید سه‌رباری لایه‌نی مرۆیی , وه‌لی به‌وه‌ی كه‌كورد‌و جینۆساید زۆر به سیاسه‌ت وابه‌سته‌ن , هه‌روا روداو‌و پێشهاته‌كانی كوردستان سیاسه‌ت یه‌كلایان ده‌كاته‌وه, چاكیش رێكخراوێك بوه, ته‌واو وابه‌سته‌گی به پرسی جینۆساید‌و خه‌ڵكی كوردستان بوه, نه‌یتوانیوه زیره‌كانه ئه‌وهاوسه‌نگییه به‌قازانجی حه‌زی ئه‌ندام‌و هاوكاره‌كانی كه‌زۆربه‌یان پاشخانی سیاسی‌یان له پێش مرۆییه‌وه‌یه, یان به مانایه‌كی دیكه هاوسه‌نگی كار‌و چالاكی مرۆیی‌و هه‌ڵویستی سیاسی به‌قازانجی كاری رێكخراوه‌یی وكه‌سوكاریقوربانیان,هه‌روا پرسی جینۆساید‌و كورد رابگرێت.چاك به هۆی پێكهاته‌كه‌ی‌و ره‌وشی گشتی په‌ناهه‌نده‌یی كه مۆركی سیاسیی پتر به‌سه‌ریدا زاڵه, هه‌روا ره‌وشی گشتی كوردستان‌و پرسی جینۆساید كه‌كاریگه‌ری سیاسی‌و مرۆیی پێوه ده‌بینرێ, چاك ده‌یتوانی به ستایلێكی نوێ ئه‌ودوو پرسه له یه‌كتر گرێبدابا‌و, لێهاتوانه له‌مه‌ر پێشهات‌و روداوه‌كان, یان گۆرانكاری سیاسیی, دیموكراسی, مافه‌كانی مرۆڤ‌و پرسی جینۆساید به ته‌نها‌و به‌هه‌ماهه‌نگی یان تۆربه‌ندی كار‌و چالاكی شێلگیرانه‌تری هه‌بایه‌و, شانبه‌شانی ئۆپۆزسیۆن ده‌سپێشخه‌ری هه‌بوایه.
3- به هۆی هه‌ڵویست وه‌رگرتن له‌یه‌كتر, رێگه‌گرتن له‌ركابه‌ری چالاكوانی
, رێزنه‌گرتن له بیر‌وبۆچون‌وتوانا جیاوازه‌كان, وایكرد چاك له‌ت بێت.
(له‌تبون)ی چاك, واته‌مه‌یدان چۆلكردن بۆ ئه‌و كه‌سولایه‌نانه‌ی كه له چه‌ند ساڵی رابردودا , له به‌رانبه‌ر پرسه گرنگ‌و پێشێلكارییه‌كان ته‌ماشاكه‌ر بوینه, ته‌نانه‌ت رێگری قولكردنه‌وه‌ی دیموكراسی‌و داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ بوینه,به‌ڵام به هۆی پێشوه‌چونه‌كان ده‌ركه‌وتن‌و بونه‌خاوه‌نی بریار, به‌وپیًیه‌ش ئه‌وان وا ده‌خوازن له گشت ناوه‌نده‌كان جێده‌ست‌و رۆلیان هه‌بێت, وه‌ختێ كه به‌ڵاده‌ست ده‌بن قۆرخی گشت ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ن‌و ده‌رفه‌ت به كه‌س ناده‌ن!ته‌نانه‌ت گه‌مه‌و سیناریۆ چێده‌كه‌ن , بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه سه‌رده‌رنه‌هێنێ, كه دروستیش ده‌بێت ده‌یانه‌وێت به ویستی خۆیان‌و له‌زێركۆنترۆڵی خۆیاندبێت دواتریش بێكاریگه‌ری ده‌كه‌ن یان له‌باری ده‌به‌ن, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست له كاروباری گشت لایه‌ك وه‌رده‌ده‌ن, لێره‌وله‌وێ به‌ڵێن‌و سوكه ئیمتیازات به‌مه‌و به‌وی دیكه ده‌ده‌ن, نابێت مه‌یدان له‌به‌رده‌م ئه‌و هێزه‌نه‌زۆكانه چۆڵبكرێت , چونكه بێهێزبونی كاریگه‌ری رێكخراو‌و دامه‌زراوه راسته‌قینه‌كانی خه‌ڵكی , مه‌یدان له به‌رده‌م پلانه‌كانی ئه‌وان چۆڵده‌كات.
بروا نه‌هێنان به‌توانای هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی چاك و نه‌بونی ده‌رفه‌ت بۆ ده‌ركه‌وتن و پێشوه‌چون به‌كورتی(ترس له جێگرتنه‌وه), له‌و لاشه‌وه پیلانگێری‌و ناوچه‌خوازی یان دروستكردنی تاقم‌و گروپخوازی دوو ننیشانه‌ی دیاری قه‌یرانی له‌تبونی چاك بون.
4- دوای كۆنگره‌ی 1 بریار‌و راسپارده‌ی باش گه‌لاله بون,كۆمیته‌ی چالاك ده‌سبه‌كاربون , به‌ڵام كاتێ بریار‌و راسپارده‌كان هاتنه واری جێبه‌جێكردن, به‌دواچون‌و روبه‌رو بونه‌وه,یانواری رۆشنی‌و لێپرسینه‌وه, نازانین هۆكاره شاراوه‌كان چیبون؟ یان به‌واتایه‌كی دیكه,بۆچی ترس چێبو؟ هه‌ر لایه‌ك له‌یه‌كتر كه‌وتنه گومان‌و ئاكام هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیرین‌و ناشارستان, دواتر له‌تبون‌و دوزمنكاری نێوان برایانی لێكه‌وته‌وه!! كه‌هه‌رگیز ئه‌وه‌كاری رێكخراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی‌و مرۆیی نییه.
5- چالاكوانانی چاك له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌دا,سه‌رباری ماندوێتی‌و شه‌ونخونی, به پیتاكی خۆیان‌و دۆسته‌كانیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه پاڵپشتیلێكراوه‌كان, كاروباری گشتی چاك‌و كار‌وچالاكی به‌رچاویان ئه‌نجامداوه.به‌ڵام داهاتی چاك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له پیتاكی ئه‌ندامان‌و كۆمه‌كی دڵسۆزان‌و هه‌ندێ جاریش حیزب‌و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان پێكهاتبو, به رۆشنی له سایتی چاك په‌یامده‌كرا, به‌ڵام شێوازی خه‌رجكردنه‌كه‌ی به‌ده‌ربو له هه‌چ بره‌نسیب‌و سیسته‌مێكی دارایی,
6- له نێورێكخراوی چاك, هه‌ندێ له‌چالاكوانه‌دڵسۆزه‌كان, زیاتر به نه‌فه‌سێكی سیاسیی‌و حیزبایه‌تی حه‌ماسه‌تی كار‌وچالاكی بون,ئه‌وه‌ش ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ڵ برنسیبه‌كانی كاری رێكخراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی, كه ئامانجی مرۆیی‌و پرسی ئه‌نفال‌و جینۆسایدی له‌ئه‌ستۆی خۆی گرتبێ,
پ3:پێشنیارتان چییه بۆ كاركردنی داهاتووی ئه‌م ڕێكخراوه؟.
1- پێویسته میكانیزمی كار‌و پێكهاته‌ی رێكخراوه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر وڵاتێك‌و هه‌روا هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان , به تایبه‌تیش ناوه‌ندی ناوه‌وه‌ی چاك چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه,رێكخراویچاك به شێوه‌ی تۆرێكی فراوان له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه خۆی بناسێنێ, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌كرێت له كۆنگره‌ی داهاتو باسی لێوه‌بكرێت, دوای ئه‌وه‌ی به به‌شداری گشت ناوه‌نده‌كانی چاك ره‌شنوسی راپۆرتی كار‌و چالاكی و راپۆرته‌كانی دیكه ئاماده‌ده‌كرێن,ئه‌مجار به‌هاوكاری كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زمون,شاره‌زایانی كاری رێكخراو‌و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی‌و یاساناسان پرۆزه یاسای ئه‌وتۆره داده‌رێزرێت, له كۆنگره به شێوه‌یه‌كی ئوسولی ساغده‌كرێنه‌وه, باشتریش وایه ئه‌وكۆنگره‌یه له ناوه‌وه‌یكوردستان ببه‌سترێت, بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له قورسایی كاره‌كان بكه‌ویته گۆره‌پانی راسته‌قینه‌ی كار‌و چالاكی‌و چاك له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی كه‌سوكاریقوربانیان‌و پرسه گرنگه‌كانی جینۆساید‌و مافی مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
2- باشتر وایه چاك بواریكاركردنی خۆی دیار بكات, بۆ نمونه بواری جینۆساید‌و عه‌داله‌تی ئینتیقالی‌و مافه‌كانیمرۆڤ بكاته ئامانجی سه‌ره‌كی كاروچالاكییه‌كانی, به‌ڵام كۆمیته‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر وڵاتێك‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كۆمیته‌ی ئاستی زماره‌یه‌ك وڵات‌و ناوه‌وه‌یكوردستان پێكبهێنرێت, وه‌ك: پرسی جینۆساید, دۆسیه‌كانی عه‌داله‌تی ئینتیقالی, كۆمیته‌ی چاودێری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ, دیكۆمێنتی تاوان‌و پێشێلكارییه گه‌وره‌كان,دۆسیه‌ی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان, دادگایی تاوانباران, داواكاری‌و مافه‌كانی كه‌سوكاری قوربانیان, ئه‌نفال‌و كیمیاباران یان كۆمه‌ڵكوزی.. تاد. یان هه‌ر میكانیزمیك كه كۆنگره به گونجاوی بزانێ.
له سیسته‌می تۆربه‌ندی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر بۆ هه‌ر رێكخراوه‌یه‌كی چاك له‌هه‌ر وڵاتێك‌و له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان زامن ده‌كرێت, هه‌روا بواری فراوانكردنی ئه‌وتۆره له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی, دورگه‌یی‌و گێتی ده‌رفه‌تی زیاتری ده‌بێت, كه‌رێكخراوی هاوشێوه‌وهاوئامانج له‌خۆبگرێت, هه‌روه‌ك ئه‌وتۆره‌ش له‌گه‌ڵ تۆره‌كانی جیهانی هاوئامانج هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت.
3- پێویسته چاك له‌سه‌ر گشت ئاسته‌كاندا,كاروباری دارایی خۆی به رۆشنی‌و به پێی پره‌نسیب‌و ئوسولی یاسایی‌و سیسته‌می دارایی خۆی ده‌ستنیشان بكات‌و كه‌سانی شاره‌زا له‌دارایی‌و زمێریاری سیسته‌ماتیك‌و یاساییانه ئه‌و دۆسییه‌یه به‌رێوه‌ببه‌ن.
4- بواری سیاسی‌و مرۆیی له كار‌وچالاكی رێكخراوی چاك یان په‌یوه‌ندی نێوانیان دیاری بكرێت, مه‌به‌ست له بواری سیاسیی روداو‌و پێشهاته سیاسییه هه‌نوكه‌یی‌و گه‌رموگوره‌كانه,كه هه‌ڵویست وه‌رگرتن لێیان جۆرێك له لایه‌نگری یان روبه‌روبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات‌و حیزبه‌كان لێده‌كه‌وێته‌وه, ره‌نگه هه‌ندێ جار زیان به ئامانجه‌كانی چاكبگه‌یه‌نێ, ده‌نا سروشتی چاك وه‌ك رێكخراوه‌یه‌كی جینۆساید , كه جینۆساید سه‌رباری باره مرۆییه‌كه‌ی پرسێكی نه‌ته‌وه‌یشه, پرسی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش , دوولایه‌نییه , له‌سه‌رێكه‌وه پرسێكی مرۆییه له‌سه‌رێكی دیكه‌شه‌وه پرسێكی سیاسییه, له‌سه‌ر چاك پێویسته‌ئه‌و هاوسه‌نگییه هاوته‌ریب رابگرێت‌و زیره‌كانه سودی لێوه‌ربگرێت.
5- پێویسته چاك , به‌پێی پلان‌و به‌رنامه‌رێزی ,كار‌و چالاكی خۆی له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه به شێوه‌ی پرۆزه جێبه‌جێبكات , پێویسته‌پرۆزه‌كان بۆ ناوه‌وه‌بن‌و كه‌سوكاری قوربانیان‌و خه‌ڵكی بێماف‌و په‌راوێزكرا‌و ئامانجیئه‌و پرۆزانه بن, ده‌كرێ ئه‌و پرۆزانه‌ش بخرێنه به‌رده‌م رێكخراو‌و دامه‌زراوه مرۆییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی تا به پول‌و پێداویستی و شاره‌زایی كۆمه‌كی‌و هه‌ماهه‌نگی بكات.
پ4:چاك كۆنگره‌ی خۆی له واده‌ی خۆی و به‌شێوه‌ی كراوه ئه‌نجامه دات,واتا هه‌موو كه‌س ده‌توانێت تا كۆتایی چاودێری كاره‌كانی كۆنگره بكات,چۆن ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
من ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌م,هیوادارم ئه‌وكۆنگره‌یه, به رۆشنی‌و كراوه‌یی به‌رێوه‌بچێت, هه‌نگاوێكی باشه, وه‌لێ هه‌ر كارێك با له كاتی خۆی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت , یان باشتر وایه, كه به‌ره‌نجامی هه‌ر كارێك له‌كۆتایی هه‌ڵبسه‌گێنرێت, قسه‌ی دوایش هه‌میشه دواتر ده‌گوترێت.
پ5:پێتان باشه له داهاتوو چاك قورسایی كاره‌كاره‌كانی بخاته سه‌ر چ لایه‌نێك؟.
دیاره هه‌ر رێكخراوێك بۆی هه‌یه , له بوارێكی دیاریكراو تایبه‌تمه‌ندی خۆی وه‌ربگرێت‌و توانا به‌شه‌ری‌و شاره‌زاییه‌كانی خۆی له‌وبواره‌دیاریكراوه وه‌گربخات,وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك به‌رنامه‌رێزی بۆ كار‌و چالاكییه‌كان هه‌بێت, هه‌روا پلان‌و نه‌خشه‌ی كاریهه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆزه‌كان, پرۆزه‌ش پێویسته‌به پێیبنه‌ماو پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك(نمونه‌ی پرۆپۆزه‌ل یان جێبه‌جێكردنی پرۆزه به‌پێی پێوه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا) , پێویسته به‌رنامه‌وئامانج بۆ كاری خۆبه‌خشی دابنرێت, هه‌روا به‌رنامه‌ی راهێنان‌و بیناكردنی توانای تاكه‌كان, هه‌ر رێكخراوێك پێویسته سودمه‌نده‌كانی له‌هه‌ر پرۆزه‌یه‌ك یان له سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه‌كانی له‌نێوان دوو كۆنگره‌دیاریبكات‌و رێزه‌ی جه‌نده‌ر واته به‌شداری‌و سود وه‌رگرتنی زن له‌به‌رچاوبگیرێت, یان رێزه‌ی سودمه‌ندی وه‌ك منداڵ, لاو, پیر‌و..تاد..له‌هه‌ر پرۆزه‌یه‌ك یان له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراوچۆن بوه, یان له‌نێوان سومه‌نده‌كان رێزه‌ی زنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال, كه‌سوكاری قوربانیان, ئاواره, په‌ناهێنده, زیندانی, خه‌ڵكی په‌راوێز‌و بێمافكراو چه‌ندن؟ ئه‌وانه‌وزماره‌یه‌ك پره‌نسیبی دیكه‌و پێداویستی رێكخراوه‌یی گرنگن, كه‌هه‌ر رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كار‌و چالاكی خۆی‌و بواری كارگێری, دارایی, په‌یوه‌ندی‌و میدیا پێره‌ویان بكات‌و به‌شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی كاربكات, به‌م پێیه , ده‌كرێ له‌سه یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی خواره‌وه تایبه‌تمه‌ندی وه‌ربگرێت, ئه‌وه‌یان باشتره, یانیش ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌و بواری دیكه‌ش له‌خۆی بگرێت‌و كاریان له‌سه‌ر بكات, هه‌ر وه‌ك له رابردو به‌و فۆرمه هه‌مه‌ره‌نگه كار‌و چالاكی كردوه
جینۆساید, عه‌داله‌ی ئینتیقالی‌و مافه‌كانی مرۆڤ
پ6:ئایا گرنگترین ئه‌و ڕێگریانه له كوێ ده‌بینن له به‌رده‌م :
1-گه‌شه نه‌كردنی ڕێكخستنی چاك له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان وه‌ك یه‌ك؟.
چونكه له هه‌ر وڵاتێك ره‌وشێكی تایبه‌ت, سیسته‌م‌و یاسای جیاواز و حوكمرانی جیا له ئارادایه, هه‌روا جۆری تاوان‌و پێشێلكارییه‌كانیش,وێرای له‌یه‌كترچون‌و خاڵ‌و خه‌سڵه‌تی هاوبه‌ش ,به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی خۆیشیان هه‌یه. بۆ نمونه له‌كوردستانی باشور, له گشت پارچه‌كانی دیكی جیاوازتره,پرسی ئه‌نفال, كیمیاباران, جینۆساید, گۆره‌به‌كۆمه‌له‌كان, دادگایی تاوانباران,كۆكردنه‌وه‌ی دیكۆمێنتی تاوانه‌كان, مۆنۆمێنت‌و ..تاد.. دیاره ئه‌وپرسانه‌كارتێكی مرۆیی‌و سیاسی به‌هێزبوینه‌به‌ده‌ست پارته سیاسییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی ,كه به پێی پێویست و له‌كاتیگونجاودابه‌كاریان دێنێ, هه‌روه‌ك به‌ر له راپه‌رین‌و له كاتی كۆچره‌وی 1991و پێكهێنانیكابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان بۆ كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌كاریان هێنا, به‌ڵام هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی , مرۆیی و حكومی هێنده‌ی ناوه‌ندی چاك خه‌مخۆری ئه‌و پرسانه‌و به جیهانیكردنیان نه‌بوینه‌و هێنده داكۆكییان له كه‌سوكاری قوربانیان نه‌كردوه, به‌ڵام ئه‌مرۆ ره‌وشێكی دیكه‌یه, چونكه په‌رله‌مان, حكومه‌ت, وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه كارده‌كه‌ن, جگه له‌وه‌ی چه‌ندان كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو پاڵپشتیان لێده‌كرێت, هه‌روه‌ك له دۆسیه‌ی دادگایی تاوانباران‌و گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان , یان گرێدانی دیدار‌وكۆنگره‌كانی ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه,ده‌بینین چۆن له‌لایه‌ن ئه‌و دامزراوه حزبی, حكومی‌و مه‌ده‌نییانه‌ی سه‌ره‌وه كۆنترۆلكراون, كه‌واته ده‌رفه‌تی كار‌و چالاككی له‌به‌رده‌مرێكخراوی چاك‌و هاوشێوه‌ی چاك ته‌واو ته‌سك كراوه‌ته‌وه,كه‌سوكاری قوربانیانیش كه به‌شێك له مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ركراوه, ئه‌گه‌ر به نیوه‌چلیشبێ یان ته‌نها گفت‌و به به‌ڵێن بێت, له‌وحاله‌ته‌شدا چاوده‌برنه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان یان ئه‌ورێكخراو‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه پاڵپشتی ده‌كرێن, كه هه‌مویان پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی قۆرخی گۆره‌پانه‌كه بكه‌ن, یان بواری كاركردن له‌به‌رده‌م ئه‌ورێكخراو‌و كۆمه‌ڵانه ته‌سك بكه‌نه‌وه , كه به‌پێی به‌رنامه‌وویستی ئه‌وان كارناكه‌ن یان ده‌سته‌مۆ نابن.
2-كه‌سوكاری قوربانیان چالاكانه‌تر بێنه ڕیزه‌كانییه‌وه؟.
پێویسته داكۆكی له‌داواكاری‌و مافه‌كانی كه‌سوكاری قوربانیان بكرێت‌و له‌كار‌و چالاكییانه‌ی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌وان هه‌یه, به‌شداریان پێبكرێت , هه‌روا بوار نه‌درێت هیچ كه‌سو لایه‌نێك بۆ به‌رزه‌وه‌ندی تایبه‌ت سازش له‌سه‌ر ماف‌و داواكارییه‌كانیان بكه‌ن.
* سه‌رپه‌رشتیاری پێشوی ناوه‌ندی چاك له كوردستان
ماڵپه‌ڕی كوردۆساید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست