هه‌زار حكومه‌ت به‌قوربانى وه‌زاره‌تێكى سايدى بێت
Tuesday, 04/03/2014, 12:00
خوابه‌وه ره‌حميكردوه كه ته‌نيا ساحێبى سێ شارين، وه‌كو به‌غا و ولاَته‌كانى تر نين،ئه‌گينا به‌قه‌رِنێكيش يه‌ك تاقه ئينتيخاباتمان نه‌ئه‌كرد و، حكومه‌ت و په‌رله‌مانيش ئه‌وه هه‌ر فت.خۆشيه‌كه‌شى ئه‌وه‌يه ده‌مى هه‌ر حزب و لايه‌ن و سياسه‌تمه‌دارێك ئه‌كه‌يته‌وه، باسى په‌رۆشى و غه‌مخۆرى بۆ كورد‌و دۆزه‌كه‌ى ئه‌خاته‌و روو، فرمێسكى تيمساحى بۆ ئه‌رِێژێت. به‌لاَم عانێك دێته سه‌ر ئه‌مرى واقيع و، به‌كردارى كردنى ئه‌و پرسه،ئه‌وا تاقه يه‌ك پياو له‌و هه‌موو حزبه‌يا نابينيته‌وه .
من پێم سه‌يره ده‌دوانزه وه‌زيرى لات وپوت و حكومه‌تێكى گۆج وئيفليج ، بۆته‌شكيل كردنى ئه‌و حكومه‌ته ئه‌و ماوه در‌و درێژ و بگره‌وه به‌رده‌يه‌ى بۆچى يه؟ ئه‌گه‌ر بيده‌يته ده‌ست هه‌ر كه‌سێك، له‌ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا حكومه‌تێكى زۆر باش ولێوه‌شاوه‌ترت بۆپێك ده‌هينێتن كه‌زۆر له‌مه‌ى ئێستا مه‌عقولتر و كاراتر بێت.
من به‌دلَنيايه‌وه ده‌يلَێم وسوێندى قورسيشى له‌سه‌رده‌خۆم ،كه سه‌رله‌به‌رى ئه‌وانه‌ى كه به‌نيازن به‌ناو كابينه‌ى ئايينده پێك بهێنن، وه ئه‌وانه‌شى كه‌بونه‌ته په‌رِله‌مانتار سه‌رله‌به‌ريان گه‌نده‌لَ و بێ هه‌لَوێست و ترسنۆكن، ئه‌گه‌ر نا چ مه‌عقولَه له‌سه‌رجه‌م ولاَتانى جيهان په‌رله‌مان خاوه‌نى زۆرترين ده‌سه‌لاَته ،بۆى هه‌يه لێپێچينه‌وه له‌گه‌لَ هه‌موو به‌رپرس و پله‌دارێكدا بكاتـ ته‌نانه‌ت ئه‌توانێت حكومه‌تيش هه‌لَبوه‌شێنێته‌وه،كه‌چى لاى ئێمه بۆته خانه‌و مه‌كۆى ته‌مه‌لَ وبێ ئيش و ده‌م مردوه‌كان ،له‌گه‌لَ ئه‌و هه‌موو پاشاگه‌ردانى و كه‌ربازارِيي و بێ موچه‌يى و كوشتن وسه‌رنگومكردنه ،ئه‌وه‌ى بێ خه‌م بێت و لايان هيچ نى يه كێشه‌و گرفت و داواكارى ميلله‌ته، ئه‌ى توخوا ئيتر من چ هه‌ست و جۆش و خرۆشێكم هه‌بێت و به‌چ دلَێكه‌وه بچم بۆ بنه‌كه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و پاتالاَنه بده‌م؟!
تا پار سالَ گۆرِان و جه‌ماعه‌تى ئۆپۆزسيۆن لێمان بووبونه شه‌ريفى مه‌ككه و شين واوه‌يلايان بۆده‌كردين و ، قورِيان بۆ بێكه‌سى و نه‌هامه‌يته‌كانمان ده‌پێوا، ئه‌وه‌ى ژێر په‌رِه‌يانه ده‌خسته سه‌ر به‌رِه ، مه‌له‌ف و گه‌نده‌لَى ودزى وفزى حكومه‌ت و حزبه زلحۆرته‌كانيان بۆ ئاشكرا ده‌كردين. به‌لاَم ئه‌وانيش ده‌سته‌كه‌يان ئاشكرا بوو، زانيمان شينه‌كه‌يان بۆچى يه.
سه‌يره ولاَت له‌وپه‌رِى قه‌يراندايه، موچه‌خۆر موفليسه،ئابوريمان له‌ژێر سفره‌وه‌يه ،بوارى پيشه‌سازيمان ته‌واو په‌كى كه‌وتوه، كه هه‌موو تاوانه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَت.كه‌چى له‌برى ئه‌وه‌ى حزبه‌كان و لايه‌نه براوه‌كانى هه‌لَبژاردن به‌پله‌ى يه‌كه‌م له‌خه‌مى ئه‌وه‌دابن كه له‌وبوارانه‌وه خزمه‌ت بكه‌ن ژێرخانى ئابوريمان ببوژێننه‌وه، كه‌چى هيچ لايه‌نێك به گۆرِان و ئيسلاميه‌كانيشه‌وه دوور و نزيك خۆيان له‌قه‌ره ناده‌ن، تو برِوانه وه‌زاره‌تى كشتوكالَ ،وه‌زارتى پيشه‌سازى كه‌برِبرِه‌ى پشتى هه‌موو ولاَتێكه و به‌هۆى كاراكردنى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌توانرێت حكومه‌ت به‌رِێوه‌ببرێت و كه‌رتى پيشه‌سازى و كشتوكالَى ته‌واو ببوژێنرێته‌وه، ببينه خاوه‌ن ئابوريه‌كى سه‌ربه‌خۆ وسياسه‌تێكى ئابورى چه‌سپاو و سه‌ربه‌خۆ بۆخۆمان فه‌راهه‌م بكه‌ين و،منه‌ت و چاومان له‌ده‌ستى هيچ لايه‌ك نه‌بێت،كه‌چى به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى بێ نرخ و بايه‌خ بێت و هيچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت به‌حزبۆكه بچوكه‌كانيشه‌وه پێى رازى نين، جگه له‌ودوو وه‌زارته، وه‌زاره‌تى پلاندانان ،كه ئه‌گه‌ر كارا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى ژيرانه و دوور له‌ده‌ستى حزب و گه‌نده‌لَه‌كان كاره‌كانى رايى بكات و پلان و نه‌خشه بۆئێستاو داهاتوو دابنێت، ئه‌وه ده‌بينه خاوه‌ن ولاَتێكى نمونه‌ى .
به‌لاَم چونكه سه‌رله‌به‌رى ئه‌و حزبانه‌ى كوردستان ته‌نياو ته‌نيا بير له ده‌سه‌لاَت و سه‌ركوتكردن ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ربيريان له پاره و چه‌ك و هێزى سه‌ربازيى يه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هۆش فكرێكيان لاى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و دارايى يه، تا بتوانن زياتر بدزن و تالاَنى كه‌ن، به‌هێزى پۆليس و پێشمه‌رگه چاوترسێنمان بكه‌ن ،لاشيان ئاسايييه وده‌ربه‌ست نايه‌ن له‌پێناوى ده‌ست خستنى ئه‌و پۆستانه‌دا تا سالَێكيش حكومه‌ت پێك نه‌هێنن،خه‌لَك وميلله‌تيش باهه‌ر زه‌قه‌ى چاويان بێت وتووشى ده‌يان نه‌خۆشى و ده‌رد و سيل و ديق بن.
ئاساييه و شتێكى چاوه‌رِوانه‌كراوه كه ديكتاتۆره‌كان و حزبه فاشيه‌كان له‌پێناو مانه‌وه وده‌سه‌لاَتى خۆيان په‌نا بۆهه‌موو شتێك ده‌به‌ن و هه‌موو به‌هاو قيه‌مێك ئه‌خه‌نه ژێر پێيانه‌وه،خه‌لَك فريو بده‌ن وبه‌ناوى ئۆپۆزسيۆن وكوردايه‌تى و چى وچى يه‌وه تا ده‌گه‌نه ده‌سه‌لاَت، پاشانيش سه‌دو هه‌شتا پله پێچه‌وانه‌ى وته‌و ودروشم كفته‌كانى خۆى ره‌فتار ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر هيچمان پێ نه‌كرێت و نه‌توانين رووبه‌رويان ببينه‌وه ،خۆده‌توانين وه‌كو هه‌نگاوى يه‌كه‌م بايكۆتى هه‌لَبژاردن بكه‌ين و ،جارێكى ديكه فريو نه‌خۆين وده‌نگيان پێ بده‌ين. پاشانيش بۆ ته‌واو رزگاربونمان لێيان رێگاى جۆراو جۆر بگرينه به‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست