کورد و قهزافیی
Friday, 02/09/2011, 12:00
کوردستانپۆست، ئهم بابهتی نووسهره بهبێ سانسۆر بڵاودهکاتهوه، ههرچهنده ئێمه لهگهڵ ناوهرۆکی زۆرییدا نیین، بهتایبهتیی که داوادهکات ناوی گۆڕهپانی قهزافی وهک خۆی بمێنێتهوه، برای نووسهر ههرچهنده دهبوو ئازایانه ناوی خۆی بنووسیبایه و قسهکانی بکردایه، هیچ پاساوێک و ترسێکیش نییه بۆ ئهوهی به ناوی خوازراوهوه بابهتی وا دهوروژێنێت و ئهم مهسهلهیه باسبکات، بهلام لهلای ئێمهوه گهلانی ههموو ولاتێک پێووهرن بۆ قبوڵکردن و رهوادان به سهرکردهکانیان، قهزافی سهرکردهیهکی دیکتاتۆر بووه، له شێوهی دیکتاتۆرهکان، که ئازادیی له گهلهکهی خۆی زهوتکردبوو، چۆن دهتوانێت ئازادیی و سهربهخۆیی بۆ گهلانی دیکه داوا بکات، ههلویستی قهزافیی لهسهر کێشهی کورد مانای وا نییه ئیتر ئێمه دهبێت چاوپۆشی له لاپهڕه رهشهکانی مێژووی ئهم دیکتاتۆره ببۆشین. سهرهڕای ئهمه قهزافی یارمهتیی مادیی سهرکرده دز و ناپاکهکانی کوردی داوه، نهک گهلی کورد.************************
ساڵی 1996 كۆڵۆنێڵ موعەممەڕ قەزافی داوای دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لە نەجمەتتین ئەربەكان كرد ساڵی 2008یش جەلال تالهبانی لە سەر قەبری ئەتاتورك ووتی دەوڵەتی كوردی خەونی شاعیرانه و هەرزەكارانەیه.
شیكاگۆ تریبیون 17-10ی-1996 دەڵیت: لە ساڵی 1996 نەجمەتتین ئەربەكانی سەرۆك وەزیرانی توركیا بە رەسمی سەردانی سەرۆكی لیبیا كۆڵۆنێڵ موعەممەر ِ قەزافی لە تەرابلوسی پایتەخت كرد، لەو كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەی كە بەستیان، قەزافی ڕەخنەی زۆر تیژی لە ئەربەكان گرت لە بارەی چۆنیەتی پەیوەندیەكانی توركیا لەگەل ڕۆژ ئاوا و داوای لە توركیا كرد كە دەبێت دەست لە ئۆپەرەیشنی سەربازی دژ بە كورد هەڵگرێت و لە جیاتی هەندێ ڕێگا بدەن كورد دەوڵەتی سەربەخۆ لە باشوری توركیا دروستبكەن و گوتی سیاسەتی دەرەوەی توركیا لە (ئەلف)ەوە هەتا(یا) هەڵەیە، ئەو داوایەی قەزافی بۆ پشتگیری كوردان بووە كارەسات بوۆ ئەربەكان لە ناوخۆى توركیا و بووە هۆى تیكچونى پەیوەندی دیپڵۆماتی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
لە وتارێكی دیكەی قەزافی بۆ جەماوەری لیبی كە قسە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەكات لە ئەمریكا، لە تەڕابلوس كە جەزیرە لە 11-06- 2008 ڕاستەوخۆ گواستویەتەوە، ڕەخنە لە ئۆباما دەگرێت و دەڵیت:
بەو شێوەیە پێشبینیمان لە باراك ئۆباما دەكرد كە بڵێ من تێدەكۆشم بۆ سەربەخۆیی و یەكێتی گەلی كورد، ئەو گەلەی كە هەردەبێت جێی خۆی لە ژێر تیشكی خۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا بگرێت، نەتەوەی كورد داگیركراو و دابەشكراو و چەوسێندراوە و زوڵملێكراوە لە لایەن هەمووانەوە، دەبوایە پشتی نەتەوەی كوردی بگرتایە لە جیاتی پشتی داگیركەرە خۆفرۆشەكان بگرێت و قوربانی بە چارەنووسی گەلی كورد بدات، ئەوەیە گۆڕین.
ڕۆژنامەی تودەی زەمانی 10-03-2011 دەڵێت لە چاو پێكەوتنێكی قەزافی لەگەڵ كەناڵى تەرەتە توركدا گوتى:
كوردان مافی خۆیان دەوێت لە توركیا، دەیانەوێت دەوڵەتی كوردى دروستبكەن، سوپاى توركیا چەندین ساڵە شەڕ لەگەڵ كوردان دەكات، بۆ تا ئێستا بنكە ئاسمانییەكانى توركیا دانەخراون و هەرێمى دژە فرین دانەنراوە؟ بۆ ئەمریكا و ئەوڕوپا هیچ بڕیارێكیان لەو بارەوە نەداوە؟ لە پێشكەشكارى بەرنامەكە دەپرسێت.
ئەوە ڕاستیەكە كە قەزافى هەموو كاتێك پشتگیرى لە گەلى كورد كردووە، چ بە هەڵوێستەكانى لە بەرامبەر ڕاى گشتى جیهانى و چ بە كۆمەك و هاوكاریى ماددى و سەربازیى و لۆجستیكى لە ڕۆژانى تەنگانەدا، لە سەردەمێكدا كە بەرژەوەندى هەمو وڵاتانى جیهان دژى خواستەكانى كورد بووە، هەر لە هێزى زەبەلاحى هاوپەیمانى ناتۆ وە بگرە لە هاوكاریكردنى توركان دژى كورد تا هاوپەیمانێتى ئەنگلۆ-ئەمریكى لەگەڵ سەددام حوسێن دژ بە ئێران، لەو ڕۆژانەدا قەزافى بە ویژدانێكى زیندوەوە بە بێ گوێدانە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانى وڵاتەكەى هاوكار و پشتیوانى كوردان بووە. هەروەك پشتیوانى دەیان بزووتنەوەى دیكەى سەربەخۆخوازیی گەلانى چەوساوە بووە لە سەرتاسەرى جیهان، تاكە سەرۆك وڵاتیشە كە دانى بە دەوڵەتى كوردییدا ناوە.
لە ساڵانى تەنگانە و بێكەسى و لێقەوماندا جەلال تاڵەبانى و بەرپرسى حیزبەكانى تر پێیەكیان هەر لە لیبیا بووە بۆ وەرگرتنى هاوكارى لە كۆڵۆنێل قەزافى، لە بڕى ئەو هەموو هاوكارى و دۆستایەتییەى قەزافى بۆ كوردان و خواستەكانیان لە ساڵى 2004 لە سلێمانى: دواى نزیكبونەوەى لیبیا لە رۆژئاوا بە تایبەتى ئەمریكا و بەریتانیا، بە وەستاندنى پڕۆژەى ناوەكى و هاوكاریكردن لە شەرى دژە تیرۆر بە تایبەتى ڕاونانى قاعیدە، جهلال تالهبانی بڕیاریدا شەقامێكى بە ناو بكات لە سلێمانى، ئەمرۆ لە ترسى لێقەومانى قەزافى لەگەڵ هێزى هاپەیمانانى ناتۆ و شێخە كانى نەوتى خەلیج و خواستێكى گەمژانەى خۆپیشاندەرانى بەر دەرى سەراى سلێمانى، شارەوانى سلێمانى بریاریدا ناوى قەزافى لەسەر ئەو شەقامە لابەرێت و ناوە كۆنەكە بۆ شەقامەكە بگەڕێنێتەوە، بە بیانوى ئەوەى قەزافى ڕێز لە خواستەكانى گەلەكەى ناگرێت.
كۆلۆنێڵ قەزافى ڕێز لە چى و لە كێ بگرێت؟ رێز لە خواستى فەرماندەى سەربازى بە ناو شۆرشگێرەكان تیرۆریست عەبدولحەكیم بلحاج بگرێت؟ كە تیرۆرستێكى جیهانییە لە لایەن خودى ئوسامە بن لادنەوە پەروەردە كراوە ، داوا كراو بوو لە لایەن رۆژئاواوە بە تۆمەتى كوشتنى سەربازى ئەمریكى لە عێراق و ئەفغانستان و ئەنجامدانى دەیان كارى تیرۆرستى دیكە لە جیهاندا، ئێستا بۆتە پاڵەوانى شۆرش، یان گوێ لە بەرپرسە گەندەڵ و دزەكانى دوێنێ بەشدارى حكومەت و پاڵەوانانى ئەمرۆى ئەنجومەنى كاتى نیشتیمانى بگرێت؟ كە ئێستا بە هاوكارى شێخە گامێش ئاساكانى نەوتى خەلیج دەرفەتیان هێناوە و كە ئەوانیش تۆڵەى ئەو هەموو سوكایەتى كردنەى قەزافى بە خۆیان و دەستەڵاتەكانیان لە كۆبوونەوەكانى كۆمەڵگاى عەرەبى و بۆنە و چاوپێكەوتنەكانى تردا لە قەزافى دەكەنەوە.
لە ساڵى 1951 دا وەك سۆماڵى ئێستا لیبیا هەژارترین وڵاتى جیهانى بووە، هۆزەكانى لیبیا خانوویان نەبوە تێی دا بژین بەڵكو هەموو دانیشتوانى لیبیا خێوەتنشین بوونە، لە ژێر دەستەڵاتى قەزافیدا هەموو جووت گەنجێك كە ژیانى هاوسەریان پێكهێناوە 50000 پەنجا هەزار دۆلارى ئەمریكیان وەك دیارى لە حكومەت وەرگرتووە بۆ كڕینى خانووى خۆیان، كە لە لیبیا ماڵ بە مافێكى مرۆڤ دەژمێردرێت، خزمەتگوزارییەكانى خوێندن و ئاو و كارەبا و تەندروستى بە بێ بەرامبەربوون بۆ هەموو كەس، قەزافى پەیمانیدا كە ماڵ بۆ هەموو كەسێك دروستبكات لە لیبیا وە دایك و باوكى خۆى دواى ئەوەى هەموو لیبیەكان بوونە خاوەن ماڵ ئەوا ماڵێكیش بۆ ئەوان دەكات، پەیمانەكەى هێنایە جێ و بەڵام باوكى فریا نەكەوت ماڵەكەى ببینێت بەر لەوەى نۆبەى بێت ماڵەكەى بۆ دروستكات، كۆچى دوایى كرد.
پێش هاتنى قەزافى بۆ سەر دەستەڵات تەنها یەك لەسەر پێنجى لیبیەكان خوێندەوار بوون، بەڵام لە حكومەتەكەى قەزافى زۆر گرنگى بە چۆنیەتى خوێندن دەدرا و خوێندن لە ئاستێكى باڵا دا بوو و ڕێژەى خوێندەواریش بوو بە %83 لەو كۆمەڵگا خێڵەكییەدا، ئەگەر لیبیەك ئەو بەشەى كە دەیەوێت بیخوێنێت لە لیبیا نەبێت، ئەوا حكومەت هاوكارى دارایى دەكرد و دەینار بۆ ئەو شوێنەى كە خۆى دەیەوێت و هەرواش قەرزى بانك بە بێ بەرامبەر و زیادەخستنە سەر بووە، ئەگەر لیبیەك ئۆتۆمبێلێكى كریبا، حكومەت نیوەى كۆى گشتى پارەكەى دەدا، نرخى بەنزینیش تەنها 14 سێنتى جێگیر بووە لە لیبیا، ئەگەر لیبیەك چارەسەرى نەخۆشى لە ناو لیبیادا دەستنەكەوتایە ئەوا دەینار بۆ ئەو شوێنەى كە چارەسەرە هەیە.
هەر كەسێك بیویستایە ببێتە جوتیار ئەوە زەوى بۆ دابین دەكرا بە خۆرایى و هەموو ئامێر و خانوو و عەمبار و تۆ و پێداویستى ترى بە خۆرایى بۆ دابین دەكرا، بانقى لیبیا دەوڵەت خاوەندارێتى كردووە، بەڵام بەناو شۆرشگێرەكان یەكەم كاریان دروستكردنى باقێكى مەركەزى سەر بە خۆیان بووە، بۆ دەستگرتن بەسەر سەروەت و سامانى لیبیادا، ئەمڕۆ لیبیا بە هۆى ئەو دوژمنایەتییە بە هێزەى دەكرێت لە لایەن عەرەب- ناتۆ چارەنووسێكى نادیارى ئالۆز چاوەڕێى وڵاتەكە دەكات.
لە لیبیادا هەرگیز كێشەى كەمینە و نەتەوە و ئایینى و دارایى لە ناو كۆمەڵگادا نەبووە لە سەردەمى قەزافیدا، ئاستى گوزەران لە هەموو وڵاتانى دیكەى ئەفریقى و لە زۆربەى زۆرى وڵاتانى دیكەى جیهان بەرزتر بووە، ئیتر برایانى بەر دەركى سەرا ڕێز گرتن لە خواستى خەڵكى چۆنە؟ جەلال تالهبانی تۆش بە خۆتدا بچۆرەوە و ئەو قەباحەتە چاكەوە، ناوى قەزافى بۆ ئەو شەقامە بگەرێنەوە و بەڵكو پەیكەرێكیش بۆ كۆڵۆنێلى مەزن دەسەڵاتدارى لیبیا موعەممەر قەزافى لەو شوێنە دروست بكەن.
تكا لە هەموو میدیا بینراو وبیستراو و نوسراوە كوردیەكان دەكەم ئەگەر ناتوانن بە باشە باسى قەزافى بكەن ئەوا بە خراپەش باسی نەكەن، بە تایبەتى كەى ئێن ئێن كە گۆرانكاریەكان لە لیبیا وەك دەسكەوتێك بۆ خۆیان سەیر دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست