کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مام جەلال لە مۆبایلەوە بۆ بیرە

Monday, 02/02/2009, 12:00


ئەم ناونیشانەى سەرەوە م لە بابەتێك وەرگرت كە لە سایتى ئاوێنە خوێندمەوە ، باسی لە جۆرێك بیرە دەكات كە لە بەغداد مەشروب خۆرەكانى بەغداد پێى دەڵێن بیرە ى مام جەلال چونكە وەكو خۆى خرپنە ، لە كوردستانیش جۆرە مۆبایلێكى نۆكیا هەیە خڕو خەپان هەر بەناوى مام جەلالەوە یە، ئەمە بە هەر حاڵ مەبەستى من ئەو گۆڕینەیە لە كەسێتى مام جەلالدا هەیە ، لە مۆبایلەوە بۆ بیرە ئەمە باشە بەڵام ئەوە خراپە كە مام جەلال لە پێشمەرگایەتیەوە بۆ جاشایەتى جارێكى تر بۆ پێشمەرگایەتى ، جارێكى تر بۆ خیانەت ، لە سكرتێرەوە بۆ سەرۆك كۆمار ، لە سكرتێرى گشتیەوە بۆ سكرتێرى نیوەى یەكێتى ، لە بێ لایەنەوە بۆ تەكەتول چى و خاوەنى ستاف ،لە كوردستانیەكى تۆخەوە بۆ عێراقیەكى تۆخ تر ، لە پیاوێكى دیموكراسیەوە بۆ دیكتاتۆرێكى تا ڕادەیەك ترسناك ، لە خوڵقێنەرى گەندەڵیەوە بۆ خاوەن پرۆژەى چاك سازى و ڕیفۆرم ، لە هیچەوە بۆ ملێونەر ، لەشەڕو دژایەتیەوە بۆ مل كەچى و تەسلیم بوون ، ئەمە گرنگە و پێویستى بە هەڵویستە لە سەر كردنە ، نەك لە مۆبایلەوە بۆبیرە ، لە بانگەشەى بیرو ڕاى ئازادەوە بۆ دەم كوت كردن ، سەیرى ئەم پیاوە بكەن قەت لەسەر یەك لەو شتانەى سەرەوە ئاماژەم پێكرد ماوەیەك نەماوەتەوە ، بۆیە لە ناو خەڵكیشدا ئاساییە هەر ڕۆژەى بە ناوى كەل و پەلێكەوە ناوى بنێن ، ئەم ناو نانە هەر جەلال تاڵەبانى نەگرتۆتەوە بەڵكو سەرانى ترى كوردى گرتۆتەوە هەر یەكەیان بە قەد قورسایى خۆیان ناوێكیان بۆدیارى كراوە ، ئەوەتا مام جەلال بۆ مۆبایل و بیرە ، مەسعود بۆ مۆبایل و لەوە ئەچێ عەرەقى سەر سوریش بە ناویەوە بكرێت ، على باپیر بۆ مۆبایل ، عومەر فەتاح فاستى مل خوار ، مەلا سەڵاح الدینى یەكگرتوو بۆ بیرەى محاجەبە ،نێچیریش بۆ جۆرە جلێكى كوردى ، خەڵكیش كە ئەم ناوانە بە كار دەهێنن بۆ ئەم زاتانە باش لە ماهیەتى سوك و چروكى ئەمانە گەیشتون بۆیە ئاواش بە سوكى باسیان دەكەن ،سەركردەى ووڵاتان ئەوەندەكارى باش دەكەن كە كۆتایى بە كارەكانیان دێت ڕێزیان لێ دەگرن بەڵام ئەم سەرە فشۆڵانەى كوردستان ئەوەندە كارى نابەجێیان كردوە بۆیە خەڵك ئاوا بە سوكى باسیان دەكەن ، ئەگەر ئەم سەركردانە بە پێى نرخى ئەو كەل وپەلانەى بۆیان دیارى كراوە هەڵسەنگێنین ئەوا باش تێ دەگەین كە ئەم سەركردانەى ئێمە لە ناو خەڵكدا چەندە بێ ڕێزن ، مۆبایلى مام جەلال ئێستا كەس نایكرَێ چونكە زوو پڕ دەبێت لە ڤایرۆس وەكو خۆى چۆن بۆتە ڤایرۆس بۆ ئەم میللەتە ، مەسعودى لەو سوكتر ، على باپیرى دە هەزار دینار ، فاستى مل خوار (عومەر فەتاحى) 750 دینار ، بیرەى محاجەبەى مەلا سەلاحەدین هەزار دینار ، عەرەقى سەر سور ى مەسعودى 1500 دینار ، كەواتە میللەت ئەگەر نەشتوانێ ڕوو بەڕوویان بێتەوە ئەوا ئاوا ناوهێنایان بە سوكى كارێكى شۆڕشگێڕانەیە وە و بۆ سوك كردنیان باشە.
************************************************

Jalal Talabani

Born: 1933
Birthplace: Kelkan، Iraq

Gender: Male
Religion: Muslim
Race or Ethnicity: Middle Eastern
Occupation: Head of State

Nationality: Iraq
Executive summary: President of Iraq

Military service: Iraqi Army

General Secretary of the Patriotic Union of Kurdistan.

Wife: Hero Ibrahim Ahmad (dau. of Ibrahim Ahmad، m. 1952)
Son: Qubad Talabani (m. Sherri Kraham)

    Law School: Baghdad University (1959)

    President of Iraq 6-Apr-2005 to present
    Kurdish Ancestry

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە