کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رباز هه‌ورامی بەردەوام زەوی هەولێر داگیر دەکات

Saturday, 18/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (٣) هه‌ولێر
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ سه‌رباز هه‌ورامی دوای ئه‌وه‌ی (٢٥٠) دۆنم زه‌وی به‌ناوی محمه‌د قه‌تێ ئامۆزای باوكيه‌وه‌ له‌ سنوری شاره‌وانی هه‌ولێر وه‌رگرتوه‌، ئێستا كردويانه‌ته‌ كارگه‌ی غازی هه‌ورامان هه‌ردووكيان شه‌ريكن له‌و پرۆژه‌يه‌دا، ئێستاش به‌ هه‌مان شێوه‌ (٢٥٠) دۆنم زه‌وی ديكه‌ی له‌لايه‌ن سه‌مير عه‌بدوللا وه‌زيری شاره‌وانی وه‌رگرتووه‌ بۆ سه‌حه‌ری كچی و به‌نيازه‌ كارگه‌ی دووه‌می غازی هه‌ورامان دابمه‌زرێنيت.
به‌ پێی سەرچاوەکانی نێو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌، سه‌رباز هه‌ورامی به‌ چه‌ند جارێك له‌ كابينه‌ی ٤ هه‌مه‌وه‌ كه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زيران بووه‌ زياتر له‌ ١٢٠٠٠٠ سه‌دو بيست هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ باشترين شۆێنی هه‌ولێر و دهۆك به‌ناو وه‌به‌ر هێناوه‌ وه‌رگرتووه‌ زۆربه‌يانی به‌ناوی چنارو سه‌حه‌رو ژيری كوڕی كردووه‌، له‌ سه‌دا ٢٠ ئه‌و زه‌ويانه‌ی داوه‌ته‌ ئازادی حاجی يه‌حيای خه‌زووری كوڕه‌كه‌ی وبوونه‌ته‌ شه‌ريك له‌ كۆمپانيای جيهان و بانكی جيهان و زانكۆی جيهان.
له‌ دوای بانگيشه‌يه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ راگرتنی موساته‌حه‌كان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رباز هه‌ورامی ٣ پارچه‌ زه‌وی دیکە و ده‌يان دۆنمی به‌ ناوی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە