جاشه‌کان ئه‌ستۆیان پاکه..! یان میلله‌ت بێهه‌ڵوێسته...!
Friday, 08/10/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر عه‌باسی بایز ئاغا لای ده‌سه‌ڵات ده‌ستبه‌سه‌ره با ڕایبگه‌یه‌نێت و ڕاپێچی داگایی بکات ، گه‌ر نا ئه‌وه خوێندنهوهکانیتر شوێنی خۆ ده‌گرێت و هه‌موو ئهڵتێر ناتیڤهکانیتر له سه‌ر ئه‌م جه‌لاده و ده‌سه‌ڵات کراوه ده‌بێت...!
ده‌سه‌ڵات سه‌لماندی که یاسا سه‌روه‌ر نییه له کوردوستان و شتێک نییه پێی بووترێ سستێمی داد تا خه‌ڵکی له کاتی ته‌نگانه‌دا په‌نای بۆ ببکات ، هه‌وه‌ک ده‌یان که‌س داوایان له سه‌ر ئه‌م جه‌لاده تۆمارکردووه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵات ده‌خاته ژێر لیسته‌یه‌ک له پرسیاره‌وه. (ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش گاڵته و چاوشارکێی سیاسی هه‌ڵناگرێت).
ده‌سه‌ڵات به په‌ڕلامان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم سوێندیان خوارد که خیانه‌ت نه‌که‌ن له گه‌لی کورد و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزن و هیچ سازشێک له سه‌ر مافی گه‌له‌که‌مان نه‌که‌ن. گه‌ر تۆببارانه‌کانی ئێران و توورکیا بێسه‌روه‌ری نیشتیمان بوون و پاساوی نێوده‌وڵه‌تی زۆریان هه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌مه‌یان پاساوی نییه،،،! ، چۆن هێنانه‌وه‌ی قاسمه کوێر بۆ هه‌ولێر تاوانێک بوو ، دیسان شاردنه‌وه‌ی یان ئه‌ودیوکردنی دوو تاوانه ، ئه‌مه‌ش باری ئاسایش خه‌ڵکی ده‌خاته دوودڵی و نهسرهوانهوه.
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوهنوگرین نامرن ئه‌وانه‌ی وا له دڵی میلله‌تا ده‌ژین دوای سێ ڕۆژ له هه‌واڵی فڕاندنی قاسمه کوێر ، که‌ناڵی ساته‌لایتی کوردوستان تیڤی ئه‌م هه‌واڵه‌ی به حه‌ماسه‌وه بڵاوکرده‌وه
(ئه‌مڕۆ ئاسایشی زاخۆ کۆمه‌ڵێک ماسیگری گرت له‌و کاته‌ی خه‌ریکی پیسکردنی ژینگه‌ی ناوچه‌که بوون).
به‌ڵام هه‌واڵی ئه‌م جه‌لاده لای ئاسایش دیار نه‌بوو ،ئه‌و ڕاسگۆیی و شهفافییهتهی باسیان لێده‌کرد هه‌ر قه‌سه‌ی سه‌ر ڕه‌فه بوو.
به‌ڵام به داخه‌وه قاسم نا ئاغا له دڵی ده‌سه‌ڵاتدا ژیاوه ، وه‌ک پێژمهرگهی دێرین ده‌سه‌ڵات لێکدانه‌وه‌ی بۆکردووه ، هێنابوویانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پله‌یه‌کی ئیداری و سیاسی پێببه‌خشن ، هه‌ر وه‌ک هاوڕێکانی تری پێیان به‌خشرا ،گه‌ر زه‌مینه له باربوایه..!
(هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی هاتنه‌وه‌ی زۆر زۆر ڕێزی بێپایانی لێ‌گیرا ، و خرایه سه‌ر هه‌موو به‌هاکانی نه‌ته‌وه‌وه، دووریش نییه مووچه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی بۆ سه‌رف نه‌کرابێت و به کارێکیتری سه‌ربازی بۆ خزمه‌تی سووپای ئێران و توورکیا نهیانهێنابێتهوه).
ئه‌مه ههوهڵجاری ده‌سه‌ڵات نییه و دواجاریشی نا بێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی دیمان له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م بهگرێگیراوانهی وه‌ک شێخ چۆپی ، دیسان نزار خه‌زره‌جی ئه‌ندازیاری کیمیا بارانی کوردوستانیان ئاودیوی دانیمارک کرد ، ته‌نانه‌ت له دادگایی کردنه‌که‌شی که ڕێکخراوی چاک سازیکرد ، دیسان ده‌سه‌ڵات بوو به زامنی و پارێزه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی سزا نه‌یگاتێ،دیسان فڕۆکه‌وانی کیمیا بارانی کوردوستانیان(تاریق ڕه‌مه‌زان) ، له ئاسایشی سلێمانیه‌وه ئه‌ودیو کرد (له گه‌رمه‌ی دادگایکردنی تاوانبارانی کیمیا بارانی هه‌ڵبجه له دادگای تاوانه‌کانی عێڕاق) ، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک زه‌ڕه نرخ بۆ شه‌هیدانی کوردوستان دابنێن ، دیسان
فه‌تاح به‌گی که‌لار و به‌رهه‌می شێمه‌ی هاروون و حه‌مه‌ی حاجی دارا و خالیدی خوولهسوور و مه‌لا عوزه‌یر ، پاڵیان لێداوه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵات ئه‌یپارێزێت و قه‌ڵه‌ویان ده‌کات بۆ ڕۆژی ڕه‌ش(جێی سه‌رنجه ئه‌م سووکانه له ژیانیاندا که‌سیان پارتی نه‌بوون ، هه‌میشه به‌کرێگیراوی ده‌سه‌ڵات بوون).
وه‌ک ده‌یان خۆفرۆشیتر(که ژماره‌یان ده‌گاته 364 جه‌لاد له نیشتیمانه بێخاوهنهکهی من ده‌پارێزرێن و دیوه‌خانانه له ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن و پله و پایه‌ی ئیداری و سیاسی وه‌رده‌گرن و ده‌ستیان ده‌ڕوات و جێی متمانهشن).
ئه‌مڕۆ 3-10-2010 به به‌رچاوی ملیۆنه‌ها خه‌ڵکی کوردوستانه‌وه ده‌سه‌ڵات زۆر بێباکانه(قاسمه کوێری کۆیه) به‌ڕێی ده‌کات بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تیشی بۆ قۆرغ ده‌کات.(گه‌ر وانییه ، با ده‌سه‌ڵات ڕاگه‌یاندنی هه‌بێت).
حه‌ز ئه‌که‌م ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بزانێت له هۆڵندا ،به‌سکاڵای کوردێک ،فرانس ڤان ئهنڕاد به 16،5 ساڵ و نیو سزای به سه‌ردا درا، له نیشتمانه‌که‌ی خۆیداو و به فه‌رمانی دادوه‌ری هۆڵندی، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌ستکورتییه‌ی ڕه‌هه‌ندی کوردی تووشی بوو بوو. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک سوێندی خواردبێت بۆ ئه‌م جاش و خۆفرۆشانه که نابێت ده‌ستی خه‌م بیانگاتێ نه‌ک دادگایی کردیان له سه‌ر ئه‌نفال و جێنۆساید ،. ده‌سه‌ڵاتی ئێستا و به‌ره‌ی کوردوستانی دوێنێ ، جاشایه‌تیان پیرۆزکرد و کردیان به کلتتوری کورد بۆ نه‌وه‌کانی دوا ڕۆژ. لای من و زۆربه‌شتان قێزه‌وه‌نترین و ڕه‌شترین بڕیار ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی به ناو کوردوستانی بووه ، وه خۆی له مۆرێکی ناپاکی ده‌بینێته‌وه به‌رامبه‌ر میلله‌تی کورد و گه‌وره‌ترین خه‌ڵات بوو بۆ به ئه‌نفالچی و جێنۆساید که‌ره‌کان .
ئێستا ئه‌و لێبووردنه‌ی به‌ره‌ی حیزبه‌کان ڕایانگه‌یاند له ساڵی 1991 ئه‌بێت دووباره بخرێته‌وه به‌رده‌م په‌رله‌مان
و دووباره بخرێته‌وه به‌ر ده‌نگدان ، تا هه‌موو نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کورد دووباره سه‌روه‌ری خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمانه نا نه‌ته‌وه‌ییه ، نا نیشیمانیانه ،نا مرۆڤایه.
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات یاسای ڕیشه‌کێش کردنی جه‌لاد و خۆفرۆشه‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ، بکات به پرینسیپی ئه‌خلاقی خۆی تا بڕوای میلله‌ت به خۆی ببه‌خشێت. ، ئه‌ویش به یاسایه‌کی تایبه‌ت ده‌بێت له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست