کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامەردەكان لە دواوە و لە تاریكدا مرۆڤە مەردەكان شەهید دەكەن

Thursday, 02/01/2014, 12:00

1309 بینراوە


ئەم بەڵگەیەی خوارەوە برازایەکی ئەو شەهیدە ناردوویەتی کە ساڵی ١٩٨١ بە دەستی مەحمود سەنگاوی کوژراوە، پێشتریش هەمان رووداومان لەلایەن خوێنەرێکی ترەوە بۆ هابوو، بەڵام ئەمەیان جیاوازیی هەیە، چونکە وەکو بەڵگەیەک کەسێکی نزیک ئەو قوربانییە نووسیوێتی کە وەک بەڵگە دەتوانرێت لە دادگادا دژی تاوانکار بەکار بهێنرێت. لەهەمانکاتیشدا هاندەرێکە بۆ کەسوکاری قوربانیان  تا ئەونیش بێنە دەنگ و سڵ نەکەنەوە، دەست بۆ تاوانکاران رابکێشن و داوای یاساییان لەسەر تۆمار بکەن.
**********************

مەحمود سەنگاوی تاوانباری یەکەمی تیرۆركردنی قەلەمەپیرۆزەكەی كاوە گەرمیانییه٠٠٠ من وەك شایەت حاڵێك مێژوی یەكێك لەلاپەرەخوێناوییەكانی ئەم درندە نامەردە بەبیری هەڵەبجەییەكان دێنمەوە، كە چۆن لە رێگای دەربەندیخان و لەرۆژی ٤ \٥ ساڵی ١٩٨١ بەدەستی خۆی و بە بەر چاوی خەڵك، زۆر نامەردنە و لە پشتەوە بەناهەق حەمە عەلی حاجی ئەحمد هەڵەبجەیی تەمەن ٣٣ ساڵی شەهید کرد. ئەم تاوا نەبێ شەرمانەیە تەنها لە سەر دەماقاڵێیەكی نیوان شەهید حەمەعەلی و یەكیك لە بەناو بیشمەركەكانی ئەم دڕندەیە بوو. ئەم خوێنڕێژە بێ گوێدانە هیج رەوشتیكی مرۆڤایەتی لە دواوە دەستریژ لەشەهید عەلی دەكا ت و هەر لەویادا شەهیدی دەكات.
ئەو ئیوارەیەی كەشەهید عەلی و هونەرمەندی كۆج كردو تەها خەلیل و كوری رەشەعەزیزی هەلەبجەی لەریكەی كەرانەوەی سەفەریكی كورتیاندا توشی مەفرەزەكەی مەحمود سەنگاوی دەبن ٠٠ بەبێ هیج تاوانیك و لەسەر دەمەقالیكی دوو كەس ئەم بێ شەرمەئەم تاوانەئەنجام ئەدات ٠ هەموو هەلەبجەییەكان بەكشتی و كەرەكی بیرمحمد بەتایبەتی ئەم راستیی یەئەزانن كەشەهید حەمەعەلی یەكیك بوو لە پێشمەرگەكۆنەكانی شۆرشی ئەیلول و ئەندامیكی چالاكی شۆرشی نوێی ریخستنەكانی یەكیتی نیشتمانی كوردستان بوو ، هەر چەند رۆژیك پێش تیرۆر كردنی
دوو پێشمەرگەی بریناری یەكیتی لە مالەكەی خۆیدا دوای تەداوی و خزمەتكرنیكی زۆر دەگەیەنێتەوە شوینی خۆیان.

لەبەر ئەوەی شەهید حەمەعەلی لەخیزانیكی هیندە رەوشت بەرزدا كەورەكرا بوو ما نا ی خیانەت و مرۆڤ كوشتنیان لا حەرام بوو ، برا و كەس و كارەكەشی هیندەرۆشنبیربون مانای تۆلەسەندنەوەو خوین رشتنیان لا مەحال بوو بۆیەئەو نامەردەیان دایەدەستی قەدەرو حوكمی میژوو ٠٠٠ كەر قەلەمی دەستی كاوەكان و خوینی حەمەعەلی و شەهیدەنەناسراوەكانی تری دەستی ئەم تاوانبارەجیكای ریزو لەیاد نەجوونەوەبن رۆژیك دیت ئەو درندەیە هیندە بەسووكی ئەمرئ كە نەوەی هەموو كاوەكان نەفرەت لە بوونیەتی رابووردووی و مردنی ئەو رۆژەی دەكات٠

جا كەسیك ٣٢ سال بەر لەئەمرۆ نەزانی قودسییەت و بونیەتى نرخی مرۆڤ جی یە! لەباتی وو شە فیشەك بەكا ر بینیت ، هاورێ ی خوین و كوشتن بیت ٠٠جۆن لەمانای دیموكراتی و خواستی نه! وەی نوی تیئەكا٠٠جۆن رێ ئەدا قەلەمەمەردەكان مافى ئازادی بەدەست بینن
نەبا هەنگاویك بن بۆ ئاشكرا كردن و رووهەڵماڵین لەدژیی و كردارو كردەوە قیزەونەكانیان


كەژال عومەر
لە بنەماڵەی شەهید
٢٠١٣ - ١٢ \١٤
سوید

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)