کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کەناڵی (ڕووداو)، شەڕڤان ساڵح موسلیمییان کردە قوربانی

Friday, 11/10/2013, 12:00

2359 بینراوە


یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ماناوە و سەرکەوتنی (حیزبوڵڵای لوبنانی) ئەوەبوو: کە هەرگیز ڕێگەیان نەدا هیچ کەناڵێکی ڕاگەیاندن، نزیک بە کەمپەکانی (حیزبوڵڵا) بکەوێت، تا سیخوریی و زانیاریی لەسەر کۆنەکەنەوە، بەتایبەتیی لەسەر ژمارە و چۆنێتیی چەک و دەموچاویی ناو ئەو کەمپانە، هەروەها لەسەر چۆنێتی جەنگاوەران و شێوەی مەشق کرد. گەرچی (ئەمەریکا و ئیسرائیل) لە ڕووی تەکنەلۆژیای شەڕ و چەکەوە زۆر پێشکەوتوون و زانستیی زۆریان هەیە، لێ (حیزبوڵڵا) چەندین هەنگاو لە پێش ئەوانەوەن، هەموو ئەو ڕێگاکانیان داخستووە، بۆ ئەوەی رێگا بەربەست بکەن لەبەردەم گەیاندنی زانیاریی لە سەریان.
تاکە هێزێک جێی مەترسیە بۆ ئیسرائیل (حیزبوڵڵا)ە، ساڵی (2006)، شەڕ لە نێوان (حیزبوڵڵا) و سوپای (ئیسرائیل) هەڵگیرسا، پاش ئەوەی سوپای (ئیسرائیل) هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانەی، (حیزبوڵڵا) تێدا باڵادەست بوو، کە دەستیان بەسەردا دەگرت، نەیانتوانی یەک کاتژمێر لەو ناوچانەدا بمێننەوە، هەر زوو بەر هێرشی (حیزبوڵڵا) دەکەوتن و زیانێکی زۆریان پێدەگەیاندن، بۆیە بە ناچاری پاشە کشێیان دەکرد. بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم زیانانەشیان بە هێرشی ئاسمانی هێرشیان دەکردە سەر خەڵکی سڤیل و سەدان کەسێکیان کردە قوربانی، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە بە ددانپێنانی ئیسڕائیلیەکان خۆیان گەورەترین شکست بە سەر سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، کە بەو هەموو هێز و توانایەی هەیەتی نەیتوانی هیچ دەستکەوتێک بە دەست بخات و بەپێچەوانەوە شکستی سوپای ئیسڕائیل خوارد. ئێستاشی لەسەر بێت کەس نازانێت چەند جەنگاوەری حیزبوڵڵا لەو شەڕەدا کوژران و چەند زیانی سەربازیی بە کەمپەکانیان گەیشت. حیزبوڵڵاش سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار کرد، هۆکارەکەشی ئەو خاڵە بوو، کە لە سەرەوە باسم کرد.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەوالەی کە کوڕەکەی پرنس چارلس لە ئەفگانستانە، یەکسەر هێرش کرایە سەر ئەو کەمپەی کە ئەوی لێبوو، ئەم وێنەیە پرنس هارییە کە لەکاتی هێرشەکەدا رادەکات.
***********************************************************
چەند ساڵێک لەمەو بەر (پرنس هاری) کە کوڕی (پرنس چارلس)، بە نهێنی ناردیان بۆ ناوچەی (هەڵمێت) کە مەترسیدارترین ناوچەی ئەفغانستانە، ئەو کات هێزەکانی بەریتانیای لێ بوو، کاتێک یەکێک لە ڕۆژنامەکان ئەمەی ئاشکرا کرد، زۆر بە پەلە (پرنس هاری)یان گەڕاندەوە بۆ بەریتانیا، چونکە دەیانزانی ئاشکرا بوونی (هاری) لە ئەفغانستان کارێک دەکات کە (تاڵیبان) هێرشی چڕ بکەنە سەر ئەو ناوچەیەی ئەوی لێیە، نەک ژیانی (هاری) بە تەنها ئەکەوێتە مەترسیەوە، بەڵکو ژیانی هاوڕێکانیشی ئەکەونە مەترسییەوە، لە هەر حاڵەتێکیش (هاری) بکوژرێت، سەرکەوتنێکی گەورە بە تاڵیبان ئەبەخشن لە ڕووی بەرزکردنەوەی مۆڕاڵ و ترسیش ئه‌خه‌نه‌ دڵی سه‌ربازه‌ به‌ریتانیه‌کانه‌وه‌، بە هەزاران کەسی تریش ئەچنە ڕیزی تاڵیبانەوە، کوژرانی (هاری)یش دەبێتە شەرمەزارترین پەڵە بە ناوچەوانی هێزێکی گەورەی وەک بەریتانیاوە، کۆمەڵێک پرسیار و گومانیش دروست دەکات وەکو ئەوەی ئەگەر نەتوانن (پرنس هاری) بپارێزن ئیدی چۆن دەتوانن گیانی سەربازەکانی تریان بپارێزن؟ یان چۆن دەتوانن گیانی هاوڵاتیانی ئەفغانی بپارێزن؟


پاتی کرێکارانی کوردستان و حیزبوڵڵای لوبنانی، لە زۆر ڕووەوە لە تاکتیکی شەڕ و بیرکردنەوەی سەربازییاندا، گڕیدراوون، ساڵانێکی زۆریش لە کەمپەکانی لوبنان شۆڕشگێرەکانی (پەکەکە) مەشقی سەربازیان کردووە، کەچی نازانم بۆ تا ئێستا نەیان توانیوە ئەوە لە حیزبوڵڵا فێربن؟! لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پەیتا پەیتا کەناڵە بیسترا و بینراوەکانی باشوری کوردستان و جیهانی ئەبینم زۆر ئاسان ڕوو ئەکەنە قەندیل و بانگێشتیان ئەکەن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەکەن، من بە دووری نازانم زۆربەی کات کە فڕۆکەکانی تورکیا هێرشیان دەکردە سەر قەندیل و شەهیدی زۆری لێدەکەوتەوە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەم چاوپێکەوتنانە نەبووبێت، ئاشکراکردنی ئەو ناوچانە و شوێن و پێگەی گەریللاکان، گەورەترین دوژمنی گەریللایە، دەتوانم بڵێم وەک ئەوە وایە فرۆکەی جەنگی تورکیا بخەیتە سەر کەمپەکان و شوێنی نیشتەجێی گەریللاکان.


کەناڵی ڕاگەیاندن بە تایەبتی ئەوانەی باشور و جیهانیەکان، کۆمپانیای پارە پەیداکردنن، بۆیە ئاسان دەتوانن لە پێناوی پارەدا چ زانیاریەکیان لابێت لە بەرامبەر پارەدا بیبەخشن، گومانیشم نییە هەروایان کردووە، زۆربەی ئەوانەی وەکو پەیامنێر کار بۆ ئەو کەناڵانە دەکەن، بەتایبەتی کەناڵی حیزبییەکان و سێبەرەکانیان هەموو جێگای گومانن و لەلایەن داگیرکەران و دوژمانەوە کاری سیخوڕی دەکەن. لە ماوەی ڕابردوودا هەموو شایەتی ئەوە دەدەین، کە کەناڵی تەلەفزێۆنی (ڕووداو)ی سەر بە پارتی، کە ناسراوە بە کەناڵی تەلەفزێۆنی (نێچیروان بارزانی) زۆر بە ئاشکرا نکۆڵی لە قەتلووعامی کوردان ئەکرد، کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە دەستی چەتەکانی (بەرەی نوسرە و دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام) بە پیسترین و نامرۆڤانەترین شێوە دەیانکوشتن. هەموو باش ئەزانن (نێچیروان بارزانی) و بنەماڵەی بارزانی چ داردەستێکی دەوڵەتی تورکیان و بەرژەوەندی تورکان لە کوێ بێت ئەوان سەرمەشقی ئەکەن، کەچی (پەیەدە) نەزانانە نائاگاییانە، لەگەڵ خۆیاندا کەناڵی (ڕووداو)یان بردە بەرەکانی شەڕەوە، ئەمە وەکو ئەوە وابوو کە پێیان بڵێن ئێمە لیرەدا بوونمان هەیە، بەمەش ناوەستان ڕێگەیان دا، چاویان بە کوڕی (ساڵح موسلیم) هاوسەرۆکی (پەیەدە) بکەوێت! ئەوەی جێگای سەرنجە کە شۆڕشی کوردانی (باکور و ڕۆژئاوا) لە هەموو ڕوویەکەوە جیاوازە لەگەڵ یاخی بوونەکانی باشوری کوردستان، ئیتر چ پێویست ئەکات کوڕی (ساڵح موسلیم) پیشان بدرێت؟ چ پێویست ئەکات بزانرێت کوڕەکانی(ساڵح موسلیم) یان هەر سەرۆک و سەرکردە و فەرماندەیەکی تر بزانرێت لە کام بەرەی شەڕ، ئامادەبوونیان هەیە؟ یان کاتێک کەناڵی (ڕووداو) ئەو چاوپێکەوتنە لەگەڵ کوڕەکەی ساڵح موسلیم بڵاو ئەکاتەوە و ئاشکرای ئەکات، کە ئەو لە (گرده‌ سپی‌)یە، ئیتر بۆچی لەو ناوچەیەدا نایگوێزنەوە؟ دەبێت ئەوان پێش ئەوەی خەمی شەهید کردنی (شەڕڤان)یان هەبێت، دەبێت خەمی گیانی هاوڕیکانی ئەوانیان ببوایە، خه‌می خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ببوایە، کە بەم کارە هێڕشی چەتەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیە زیاد ئەکات و هەموو قورسایی خۆیان ئەخەنە سەر ئەو ناوچەیە، بەمەش زیانی گیانی زۆری لێدەکەوێتەوە. ئەمە جگە لەوەی، کە شەهید کردنی (شەڕڤان) گڕو تینێکی مەعنەوی و مۆڕاڵی بە تیرۆریستەکان بەخشی و بووبە سەرکەوتنێکی گەورە بۆیان. من گومانم نییە لەوەی، کە کەناڵی (رووداو) زانیاریی زۆری لە سەر گەریللاکانی (پەیەدە) بە دەوڵەتی تورکیا داوە، وەک ژمارەیان چەندە؟ لە کوێ نیشتەجێ بوون؟ توانای سەربازیان چەندە؟ هتد... ئەمەش دەستی تورکیا ئاواڵائەکات کە بە پلانی جیاواز و ڕێگای جیاواز هاوکاری گروپە تیرۆریستەکان و چەتەکانی (بەرەی نوسرە و دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام) بکات، ڕه‌نگه‌ زیانه‌کانی داهاتوو قوربانییه‌کان زۆر زیاتر ببن. (شه‌ڕڤان) بووبه‌ قوربانی هه‌ڵه‌ی (په‌یه‌ده‌) و که‌ناڵی میتی تورکی (ڕووداو).
(پەیەدە) و (پەکەکە) ئەبێت جارێکیتر هەڵەی ئاوا دووبارە نەکەنەوە، رێگا بەو جۆرە کەنالانە نەدەن هاتوچۆیان بکەن و زانیارییان لەسەر کۆبکەنەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)