هیوا سوعاد وقه‌یرانی شانۆ! نامه‌یه‌کی کراوه بۆ شانۆکارانی کوردستان!
Saturday, 24/09/2011, 12:00
که‌سایه‌تی وخه‌سڵه‌ت وهه‌لس وکه‌وت ومهعرفه وپسپۆری و هزری شانۆکار، ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت، کاتێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆڵێکی شانۆ یان شانۆی شارێک و وڵاتێک ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
کاتێک که شانۆکار "کلاوس په‌یمان" له شاری ڤیه‌ناوه رووی کردە شاری به‌رلین، هه‌موو میدیاکان و جه‌ماوه‌ری شاری بەرلین به حه‌سره‌ت و خۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مه‌کان و زیندوویه‌تی کاره‌کانی دەکرد.
کاتێک جۆرج تابووری، ڕووی دەکردە شارەکانی ئه‌وروپا وه‌ک ڤیه‌نا، میونشن ، برلین، برێمن، کاتێک شتێفان پوخهر بەرەو شاری هامبۆرگ دەچوو، یان ڕۆبێرت ولسن هه‌ر له نیۆیۆرک وهامبۆرگ ومیونشن وبرلینهوه تاکو ئهتێنای بەسەر دەکردەوە، جه‌ماوه‌ری شاره‌کان به شانازیه‌وه چاوەرێی بینینێان ده‌کرد!
کاتێ پێتر شتاین له میونشهوه رووی دەکردە شاری سالزبۆرگ وا هه‌ست ده‌کرا کە مۆزارتێکی تر زیندوو بۆتەوە، هێنده به جۆش وخرۆشه‌وه چاوهرونێان ده‌کرد. به کورتی گه‌ر بڕوانینه "دیته‌ر دۆڕن" له شاری میونش، ئەو هێنده شانۆ له‌م شاره‌دا ده‌وروژێنیت وخۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری شاره‌که بۆ شانۆ به‌شێوه‌یه‌ک دهجوولێنیت، که ژماره‌ی ئابوونه‌وه‌ی ساڵانی بلیتی شانۆکڕین دەگاتە ٢٨٠٠٠ که‌س، که ئه‌مه گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خۆشه‌ویستی بۆ شانۆ له میژووی ئه‌م ووڵاتهدایە. "دۆڕن" له مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵدا ویستی له دوا ده‌رهێنانی به شانۆگه‌ری (کچه‌که‌ی هایلبرون ـ کلایست) ئیتر له شاری میونش بڕوات، هەر بۆیە ئەم شانۆیە ٥٠ جار نمایش کرا. ئەو ماوەیە هه‌موو کات بلیتی چوونه ژووره‌وه فرۆشرا بوو. له 50 یه‌مین جار 20 خوله‌ک جه‌ماوه‌ر به‌پێه‌وه ڕاوەستان و چهپڵەیان بۆ لێدا. هزرو بیرکردنه‌وه‌ی شانۆکار ڕه‌نگدانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی شانۆکارهکهیه!
"سه‌رۆکی" فیستیڤاڵی شانۆی نیونه‌ته‌وه‌یی له شاری هه‌وڵێر به‌رێز هیوا سوعاد له چاوپێکه‌وتنێکی به‌رنامه‌ی ڕۆژ باش، لە کوردستان تیڤی، رۆژی 19.09.2011 له کات ژمیری نۆی سه‌ر له‌به‌یانی له پرسێارێکدا ، که بێژه‌رێکی خانمی به‌رێز به ووردی و زانستی و ڕۆشنبیرانه روو به‌رووی دەکاتەوە، سه‌باره‌ت به دروستکردنی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی و گردکردنه‌وه‌ی تیپه شانۆیه‌کانی کوردی له کوردستان، چه‌ند ووشه‌یه‌ک ده‌هێنێت و ده‌بات و ده‌ر ئه‌نجام ده‌ڵێت: "ئێمه به تیپه شانۆیه‌کانی شاری سلێمانی مان ووتووه، که ئێوه ده‌توانن به‌رهه‌مه شانۆیهکانتان له شاری هەولێر پێشکه‌ش بکه‌ن. به هه‌مان شێوه به تیپه شانۆگه‌ریه‌کانی شاری دهۆکیشمان ووتووه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بێت ئه‌وانیش پێشوازی له تیپه شانۆیه‌کانی ئێمه بکه‌ن."
پرسیاری ژیرانەی بێژەر "دروستکردنی شانۆی نەتەوەیی"یە، وڵامی هیوا سوعاد باسکردن لە "ئێمە" و "ئەوانە"، به‌گشتی:
١- ئه‌مه ده‌ربڕین و هزری سه‌رۆکی فیستیڤاڵ و به‌رێوه‌به‌ری شانۆی پایته‌ختی کوردستانە! وه‌ڵام دانه‌وه ده‌ڕبڕینی ناخ وهزری هەر مرۆڤه‌که‌یه! ئایا له هزری هیوا سوعاددا که‌رکوک و خانه‌قین و شۆێنه‌کانی تر، کوردستان نییه ؟ ئەم بەڕێوەبەرایەتییەی شانۆ لە کوردستان، ده‌بێت چی جیاوازیه‌کی هه‌بێت له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی به‌غدا وتهران وئه‌نقه‌ره و دمشق؟ ده‌بێت شانۆ چ ڕۆلێکی ڕۆشنبیر و وریاکردنه‌وه و دێالۆگ، بخاته نێو جهماوهرەوه؟ ده‌بێت شانۆ چ ڕۆلێکی هونه‌ری و ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و پێگه‌یاندن له نێو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ببینێت، ئەگەر ڕابەرایەتییەکەی وا بیر بکاتەوە؟
٢- هیوا سوعاد ده‌ڵێت ئێمه ئه‌وه ده‌که‌ین، ئه‌وانیش ده‌بێت پێشوازی له تیپه‌کانی ئێمه بکه‌ن، واته "ئه‌وانه‌ی" دهۆک وهه‌ولێر پێشوازی لە "وان" ناکه‌ن . ئه‌مه خۆی له خۆیدا وروژاندنی کێشه‌کانی شه‌خسی نێوان شانۆکاران خه‌ست تر ده‌کاته‌وه و نەک ئاکامی دروستکردنی شانۆی نەتەوەیی لێ ناکەوێتەوە، بەڵکوو شەڕە گەڕەگ دەهێنێتە سەر ماسەی شانۆ!
٣- هیوا سوعاد باش ده‌زانێت زێاتر له چوار ساڵه هونه‌رمه‌ند کاک سه‌باح عبدالره‌حمان پڕۆژه‌ی شانۆی نه‌ته‌وایه‌تی له شاری هه‌ولیر وله شاره‌کانی تر باس کرووه و ڕه‌زامه‌ندی وزاره‌تی ڕۆشنبیری وه‌رگیراوه و پڕۆژەکە له دیوانی وزاره‌ته.
له جێاتی به‌رزڕاگرتنی هه‌وڵی ئه‌و که‌سایه‌تیه و نرخ پێدانی ئه‌و پرۆژه‌یه. فه‌رامۆش وئیهمال کردن و له بیری خۆبردنەوە، دەبێتە وڵامی پرسیاری بێژەری بەرنامەی ڕۆژ باش!
٤- له شوێنێکی تردا ده‌ڵێت، که ئێمه بە ناوبانگترین دهرهینەری ئه‌ڵمانیمان هێناوه‌و ورک شۆپی له هەولێر کردووه!؟
کاک هیوا سوعاد نازانێت له به‌رده‌م ته‌له‌فیزۆن دانیشتووه‌و خه‌لکی تر ده‌یبینێت چی ده‌ڵێت. تۆ ده‌توانیت ئه‌مه به‌رامبه‌ر به خەڵکی کوردستان بڵێت به‌ڵام نازانیت ، که ئێستا سه‌رده‌می دجیتالهو خه‌ڵکی تربێدهنگ نابێت و ئاشکرای ده‌کات!؟ ئه‌مه چ بهرپرسێاریتیهکه؟! له لایه‌کی تره‌وه نزیکه‌ی چوار جار سه‌ردانی ئه‌ڵمانیات کردووه و ئایا شانۆکارنی تر مافی ئه‌وەیان نیه، که ئه‌وانیش سه‌ردانی ئه‌وروپا بکه‌ن ؟ تۆ بڵێت نه‌یانه‌وێت ئه‌وانیش شتی نوێ ببینن؟
٥- له پرسێارێکی تری به‌نرخی بێژه‌ره‌که سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، که ئایا هه‌وڵ وپرۆژه‌ی دروستکرنی هۆڵێکی شانۆیی له سه‌ر ئاستی هۆلێکی ئه‌وروپیتان داوه له شاری هه‌ولیر؟
هیوا سوعاد له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت به‌ڵی ئێمه داوامان کردوه له حوکومه‌تی هه‌رێم . خانمی بێژه‌ر زۆر به ووردی جارێکی که ده‌پرسێت. ئاێا نه‌ک ته‌نها داوا به‌ڵكو پرۆژه پێشکه‌ش به وزاره‌ت یان حوکومه‌تی کوردستان کراوه؟
هیوا سوعاد زۆر باش ده‌زانێت له سالی 2005 "من خۆم ده‌رچووی زانستی شانۆی دانشگای ئه‌ڵمانی" له‌گه‌ڵ موهندسێکی معماری ده‌رچووی دانشگای ئه‌ڵمانی) که له ئه‌ڵمانێا خوێندنی دانشگای معماری خوێندووه‌و تهخسوسی شانۆ ساز یه) دوای هه‌وڵی شه‌ش مانگی بۆ دروست کردنی پلان دانانیكی زانستێانهی ماڵێكی شانۆیی سەردانی کوردستان‌مان کرد. پرۆژەکە پێشکه‌ش به وزاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌و کاته"به‌رێز کاک مه‌حمود" کرا ، که زۆر به‌نرخه‌وه پێشوازی لێ‌کردین، ده‌عوه‌تی شانۆکارانی کرد‌و له‌هۆڵی ڕۆشنبیری به ئاماده‌بوونی خودی وه‌زیرو شانۆکاران، که یه‌کێك له‌و شانۆکارانه خودی کاک هیوا سوعاد بوو، له دوای چه‌ند گفتوگۆیه‌ک وپه‌سه‌ندکردنی، پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرا،تاکو ئێستاش بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
چوار پرۆژه‌ی شانۆی جیاواز به پێی مێژووی هه‌ر شارێک به ته‌ڵار سازیه‌کی جێاوز پێشکه‌ش به شاری سلێمانی، هه‌ولێرو دهۆک و که‌رکوک کرا. ئێمه چوار جار له سه‌ر ئه‌رکی ماددی گیرفانی خۆمان هاتینه‌وه کوردستان و پڕۆژەکەمان پیشکه‌ش کرد. هه‌ردوو وه‌زیری ئه‌و کاته کاک محمود و کاک فه‌تاح زاخۆی ، بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ره‌رای جێاوزی دوو وزاره‌ت پێکه‌وه کاریان کرد‌و کاک فه‌تاح زاخۆی هات بۆ ئه‌ڵمانێا له مه‌کته‌بی موهه‌ندسی له شاری هانۆڤه‌ر ی ئهلمانێا گرێبه‌سته‌که‌شی ئیمزا کرا .
باس نه‌کردن و نرخ نه‌دان به‌م هه‌وڵه ده‌بێت رهنگدانهویهکی قەیراناوی هه‌بیت بۆ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌و سه‌رۆکی ئەو فیستیڤاله!
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هزره قه‌یراناویه‌ی هیوا سوعاد بیرکردنه‌وه‌ی ڕۆشن به‌خش و پرشنگداریش هه‌یه، که وزه‌و ئینرژی پێشکه‌ش به شانۆکاران ده‌که‌ن و به‌رده‌وام هەن له داهێنان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست