سيخوریى له سه‌رده‌مى گه‌ده‌لَيدا !
Tuesday, 05/03/2013, 12:00
*برا چ سه‌رده‌مێكه تێيى كه‌وتوين ؟مه‌ردى ساغ و بێغه‌ل و غه‌ش كه‌مبوون له‌مرِۆژگاره‌دا ،هه‌ربه‌رپرسه گه‌وره‌كانى خۆمانن له‌برى ئه‌وه‌ى نمونه‌ى كورد و مه‌رد بن ، بلامانا پیسخۆری گه‌وره گه‌وره‌ن و جارانى مه‌رِخۆيان بيرچۆته‌وه !
*هه‌ر پالَه‌وانه‌كانى حيزبن سيخورِى و كارى موخبيریى بۆ ده‌زگا نهێنى و وڵاتپاوانكاره‌ن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م حوكومه‌ته پرِ له‌حيكمه‌ته‌مان له بوجه‌دا ژماره‌ى خه‌يالَيى و بۆبدى گه‌وره‌ى ، بۆ ئه‌و موخبير و قسه‌لێده‌ر و راپۆرتنووسانه داناوه !
*باوانێكته خزمێكى دوورى دراوسێكه‌مان له سه‌ر ته‌نوور لۆ ژناننى گه‌رِه‌كى گيرِابۆوه : خارزايه‌كييان له ده‌زگايه‌ك كارده‌كات ،به‌رِێوبه‌ره‌كه‌يان له‌وه‌ته‌ى چووه‌ته سه‌ر ئه‌و كورسيه به‌له‌زگه پێوه‌ى لكاوه‌و فيله ته‌نيش ناتوانێت له‌ره‌ى پێبكات ، چه‌ند زرته زه‌لامێكى وه‌ك موخبيرێكى فه‌رمى به‌ده‌زگاكه‌دا بڵاوكردۆته‌وه‌و سه‌غيره‌وكه‌بيره‌ى به‌بلۆتۆز بۆ نه‌قلَده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سبلَێ: له‌ل له‌لاى جه‌نابى به‌ديكۆمێنت له‌لاى هه‌يه‌و كه‌س ناتوانێت برێت (به‌رى چاوت ماسكاراى لێدراوه)!
*له‌هه‌مووى خه‌ماويتر پاره‌په‌روه‌رى و دنيا په‌رستيه‌و ووردو درشت شێت و شه‌يداى عانه و دۆلار و يۆرۆ و پول و پاره‌يه!
بێكه‌سى شاعير سالَى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو گوتويه‌تى :
كورد ئه‌به‌د ناگاته مه‌قسه‌د ،نۆكه‌رى بێگانه‌يه دوودلَن پيسن له‌گه‌لَ يه‌ك بۆيه وابێلانه‌يه
ميله‌تێكن هه‌ربۆنه‌مانى يه‌ك هه‌ولَه‌ده‌ن
داخه‌كه‌م ووردو درشتى شێت و شه‌يداى عانه‌يه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست