کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌ باشور ژن کوشتنه‌، له‌ ڕۆژئاوا ژن ژیانه‌

Tuesday, 01/01/2013, 12:00









باشوری کوردستان بووه‌ به‌ گۆڕستانی ژنان، ڕۆژئاوای کوردستانیش سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆدانی له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بڕیاری گرنگ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی ژنان ده‌رده‌که‌ن.

له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی هه‌رێمی کوردستان، ڕۆژ به‌ڕۆژ ژنان زیاتر ڕووبه‌ڕووی توندتیژی ده‌بنه‌وه‌ له‌و به‌شه‌ی کوردستان ، یاخود خۆیان ناچار کۆتایی به‌ژیانی خۆیان دێنن. ژنانی باشور چی له‌ ناوه‌وه‌ی ووڵات یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بن به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌وه‌ که‌ پێیان وایه‌ ئه‌وان مرۆڤن و ژن که‌متر له‌وان ‌ مرۆڤه‌،ده‌سته‌ڵات لای ئه‌وانه‌و ژن بێهێزه‌، خۆشی ژیان بۆ ئه‌و پیاوانه‌یه‌و بۆ ژن بڤه‌یه‌، بڕیار لای ئه‌وانه‌و ژن دارو ته‌خته‌یه‌، بۆ پیاو هه‌یه‌ جنێو به‌ژن بدات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن جنێوی به‌پیاو دا ئه‌وا مردن بۆ خۆی دێنێت جا ئیتر ئه‌م پیاوه‌ برایه‌ باوکه‌ هاوسه‌ره‌ هه‌رچییه‌که‌، هه‌موو کارێک بۆ پیاو له‌ باشور جێگه‌ی ڕێزه‌ بۆ ژن عه‌یبه‌یه‌.
ژن ته‌حه‌مولی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌گه‌ڵ پیاودا و چاوه‌ڕێی ده‌کات به‌ره‌و باشی بچێت به‌ڵام که‌ باش نه‌بوو ئه‌وه‌ له‌ویادا ده‌بێت ژنه‌که‌ خاڵی کۆتایی بۆ پیاوه‌که‌ دابنێت، بێ ئه‌وه‌ی پشتگیرو پشتیوانێکی هه‌بێت ئیتر ئه‌م پشتیوانه‌ حکومه‌ت بێت یاسا بێت ڕێکخراوێک بێت. حکومه‌ت ده‌یه‌وێت ژنان ته‌نیا به‌کێشه‌کانی خۆیانه‌وه‌ مه‌ژغغوڵ بکات و نه‌پرژێنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ ئایا ووڵات چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؟ بۆیه‌ هه‌تا توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان بکرێت له‌ قازانجی حکومه‌ته‌ وه‌ هه‌وڵی جدی نادات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند بڕیارێکی گرنگ ده‌ربکات ، ببێته‌ هۆی که‌مردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان . ڕێکخراوه‌کانی باشور زۆربه‌یان هی حزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌کانه‌ ، به‌ژدارن له‌ حکومه‌ت و له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌ گلاون بۆیه‌ ژنان سڵیان لێده‌که‌نه‌وه‌. لێره‌دا ئه‌وه‌ی مایه‌وه‌ ته‌نیا ژن خۆیه‌تی به‌رگری له‌ مافه‌کانی بکات. کاتێک که‌ خاڵی کۆتایی بۆ پیاوه‌که‌ دانا ئایا هه‌تا چه‌ند ئه‌م پیاوه‌ تێده‌گات؟ ئه‌گه‌ر تێگه‌یشت ئه‌وه‌ کێشه‌کان کۆتاییان پێدێت وه‌ ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌تی کرد پیاوه‌که‌، ڕقی ژنه‌که‌ ئه‌ستور تر ده‌کات و زیاتر پێداگیری ده‌کات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌کارهینانی توندوتیژی له‌لایه‌ن پیاوه‌که‌وه‌ وه‌ یاخود ژنه‌که‌ کۆتایی به‌ژیانی خۆی دێنێت.ئه‌مانه‌ هه‌مووی خه‌مێکی گه‌وره‌ن و دواکه‌وتووی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌رده‌خات.
ئێستا باسه‌یری ڕۆژئاوای کوردستان بکه‌ین، له‌ کاتێکدا ته‌نیا ماوه‌یه‌کی که‌مه‌ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که‌وتۆته‌وه‌ ده‌ست خه‌ڵکه‌که‌ی و خۆیان به‌ڕێوه‌ی ده‌بن، ئه‌نجومه‌نی گه‌لیان دامه‌زراندووه‌ . وه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستان گه‌مارۆیان خراوه‌ته‌ سه‌ر، وا کاره‌ساتێکی مرۆیی به‌هۆی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ له‌و به‌شه‌ی کوردستان ڕووده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌و بریاره‌ی خۆی په‌شیمان بێته‌وه‌، هه‌تا ئێستاش گه‌مارۆکه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام ئه‌وان نه‌وه‌ستاون له‌ ژیان. ئه‌وان چگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌رده‌وامن بڕیاری گرنگ سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی ژنان ده‌رده‌که‌ن، که‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ ماوه‌ی 22 ساڵی حکومڕانیدا نه‌یتوانیوه‌ چه‌ند بریارێکی هاوشێوه‌ ده‌ربکات. ئه‌وان بڕیاریان داوه‌ که‌ فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ ڕۆژئاوای کوردستان ئه‌وان شیربایی ناهێڵن وه‌ ژن ده‌بێت ئازادانه‌ هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێریت،هه‌تا 15 ساڵی کچ ده‌بێت له‌لای دایک بێت دواتر خۆی بریار ده‌دات له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆی، هاوسه‌رگیری ژنان له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ ده‌بێت بکرێت، ژنان له‌ میراتی وه‌رگرتن یه‌کسانن له‌گه‌ڵ پیاودا. جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێین به‌م بڕیارانه‌ ژنان ده‌چنه‌ قۆناغێکی تازه‌ وه‌ گرنگ که‌ سه‌ره‌تای به‌یه‌کسانبوونی ژن و پیاوه‌ که‌مبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژن و کێشه‌کانی ژنانه‌ له‌و به‌شه‌ی کوردستان .
ژنان ده‌بێت له‌ گرنگی ئه‌م بڕیارانه‌ تێبگه‌ن وه‌ ژنانی باشوریش کاری له‌سه‌ر بکه‌ن لێره‌وه‌ ده‌بێت بڵێین هه‌رێمی کوردستان له‌بری ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ بخاته‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان با کراسێک له‌وان دابدرێت و فێر بێت لێیانه‌وه‌ که‌ حکومڕانی ووڵات چۆن ئه‌بێت؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە