کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سێبـــــــــــەرى دیوار !!

Thursday, 17/09/2009, 12:00


دواى ئەوەى ووتارێكم لەسەر ئەو گۆشەیەى كەبەناوى (دیوار) لەكووردستانى نوێ دا بڵاو ئەكرێتەوە نووسى و لەكووردستانپۆستى ئازیزدا بڵاوم كردەوە توانا ئەحمەد (نەبى) لەیەكەم ژمارەى گۆشەكەدا وەڵامى نوسینەكەمى دایەوە بە زمانى زبر ، جابۆئەوەى خوێنەرە بەڕێزەكان و شێخ نەبیش بزانن كەبەهیچ شێوەیەك پەیوەندیم بەباڵى ڕیفۆرم و بزووتنەوەى گۆڕان و كووردستان پۆستیشەوە نییە و توانا نەبیش چاك بزانێت من كێم خۆمى پێدەناسێنم من ڕۆژنامەنووسێكى ئازادم لەناخدا و بۆمەعیشەت لە ڕاگەیاندنى یەكێتى كارئەكەم چى بكەم ئەمڕۆ نانم لەوێیە و ناوێرم ناوى ڕاستەقینەى خۆم بڵێم وویژدانیشم قبووڵى ناكات ئەو هەموو گەندەڵى و دزى و فەسادەى تۆو ئاغاكانت و هاو بیچمەكانت لەناخى پەنگ خوواردوى خۆمدا قەتیس بكەم تاكە دەروازەش بۆ دەربڕینى بۆچوونەكانم سایتى كووردستان پۆستە لێرەشەوە گللەییەك لە كووردستان پۆست ئەكەم كەهەندێك جار دەستكارى نووسینەكانم ئەكەن و ووشە زبر و زۆر نەشیاوەكانى لێ لادەبەن ، زۆرترین نووسینەكانم لەسەر جەنابت و جەمالى حسە كەوگیرە لەبەر ئەوەى دوو هەرزەى هیچ لەبارانەبوون بەچاووى خۆم بینیومە دەیان كارمەندى باشتان بەدەركردن داوە لەپێناوى مانەوەى خۆتاندا ئێستا ئەوكارمەندانەش لە جێگا و شوێنى باشتر كار ئەكەن نەسرییەیەكى خەیاڵى لەبەردەستاندایە لەجیاتى ئەوەى ئیعلامى پێ پێشبخەن ئەیدزن و ئەبنە شەریكە باغەڵ پاترۆڵ و مۆنیكا و BMW X6 و بانزینى بەلاش و خواردن و خواردنەوەى شاز و كرێ خانوو ڕابواردن و سەفرە و سیاحەت بۆخۆتان دابیندەكەن كەچى دەیەها كادرى فەوتاوى ناو ڕاگەیاندنیش تائێستا مووچەیان 300000 دینارى بریمەرە ئێستا ئێوە پتانەوێ و نەتانەوێ فایلتان ڕەشەو كەس بەزووڕناى ئێوە هەڵناپەڕێت ئایا ئەمانە نەشیاوە بەئێوە و شایستەیە بەئێمە تۆ كەلە گوێ ى گادا خەوتوویت و هەر بەفریاى ئەوە ئەكەویت ووتارى كرچ و كاڵ لەسەر گردەكە بنووسیت و جاشایەتى خۆت بۆ ئازادى عەلووج دووپات بكەیتەوە و لەپەنا دیوارێكى ڕووخاوى كووردستانى نوێ دا شتى سەقەت و دوور لە ئیتیكى ڕۆژنامەنووسى بنووسی و بەتەلەفۆن و سەرخۆشیى جوێن بە ئاسۆى جەمال مووختار بدەیت وا ئەزانى بەئەنقەست وات لێدەكەن بەڵام ئەوەمنم لەسەر كەللەسەرى تۆ دەنووسم هەتاووم هەتاو لەگەرمیانەوە هاتووم ئەتقرچێنم دیوارى بەندى پیاو پیاوێنەى تۆو جەمالە ڕیشەو سەربەست جیهادى ناسەربەست ئەڕمێنم ووشە زۆرن بۆ تووڕدانتان بۆ ئەوودیوى دیوارى بەزین ئێوە جوانى نەما ناشرینى نەكەن هەوور نەما ڕەشى نەكەن باران نەما ووشكى نەكەن سەوزى نەما زەردى نەكەن ئاوەدانى نەما كاوولى نەكەن دیوار نەما نەیڕووخێنن ئێستا بوونەتە رشەمزى بێ مۆڕاڵى و نا ئەدەبى لەكۆتاییدا هۆنراوەیەكى شیخ ڕەزاى تاڵەبانیت بیر دێنمەوە كەدەڵێت
تەشت زەڕین بخەرە سەر سەرت و دونیا بگەڕێ
ئەسپت تاودە كەس پێتناڵێ سوار ئێواش
بارك اللە قوماندانى ئەفلاتوون تەدبیر
پێشى دزیت گرتەوە ، نەدەستت بڕى نەسەر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە