وەڵامێك بۆ شەمشەمە كوێرەكەى پارتى (هەڵۆ ئەحمەد كوردە)
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
1357 بینراوە
دیارە كاك هەڵۆى كۆنە جەلالى دواى ئەوەى كە گێرەكەى ئەگۆڕێ و ئەبێت بە پارتى وەك خۆى باس دەكات كە لەگەڵ برادەرەكانى خۆى لە سەردەمى جەلالیەتى هیچ كێشەیەكى نەبووە بەڵام ئەبێت بە پارتى، مەسلەحەت ئەوەى گەرەكە، كاك هەڵۆ ئەڵێ : (تا ئێستا لە ناو پارتى هیچ مستەشار و كۆنە بەعسیەكم نەدیووە)، سەیرە كاكە هەڵۆ دەبێ مەبەستى چى بێ لەم رستەیە؟ تۆ بلێى كاكە هەڵۆ چاوى زەعیف نەبێت ئەو هەموو ئەنفالچى و كۆنە بەعسیانەى ناو پارتى پێ نەبینێ؟؟!! یان كاكە هەڵۆ لێى تێك چووبێت فەقیرە مەبەستى ئەوە بێت كە تا ئێستا لە ناو پارتى هیچ كەسێكى دڵسۆزی نەدیوە!!! نا نا تۆ بڵێى ئەو حزبە زلە هیچ دڵسۆزیكى تیا نەبێ؟؟ معقول نیە واللە بۆ هەموویان دڵسۆزن بۆ گیرفانى خۆیان
باشە دەبێ كاكە هەڵۆ پەككەوتە نەبێت و ئەوەندە پیس و بێ زەلەت نەبێ كە نەكەس ببینێ و نە كەسیش بیبینێ؟؟ یەع ئەوەى خزمەتیشى دەكات كەڕ و ڵاڵ نەبێت ئەمەش واى لێبكات كە تاكە سەرچاوەى تەلەفزیۆنە پڕ درۆیەكانى پارتى بێت! كە هیچمان تا ئێستا وشەیەكى ڕاستى لەو كەناڵانەى پارتى نەبیستووە جگە لە درۆ، و هەڵۆ باوەڕیان پێ بكات كە پارتى بەعسى وئەنفالچى تیا نەبێ؟؟ كورە بابە پەككەوتەى چى و حاڵى چى كاك هەڵۆ ئەوەندە ساغە دەڵێ بەرازە.
بەراست كێ دەڵێ هەڵۆى ئەحمەد كوردە مەبەستى ئەوە نەبووە كە (تا ئێستا لە ناو پارتى هیچ مستەشار و كۆنە بەعسیەكى نەدیووە محاسبە بكرێن) فەقیرە پێ دەچێ مەبەستى ئەوە بێت بەڵام نەى ویستووە خۆى نان بڕاو بكات ،زانیویەتى نانى لەناو پارتەكەى پارتان ئەبڕدرێت وە هیچ شوێنێكى ترى وەك پارتى چەور دەست ناكەوێت وەك خۆى دەڵێ : (پارتى خێر وبەرەكەتە بۆمان) تەبعەن لێرەش مەبەستى ئەوەیە كە پارتى خێر و بەرەكەتە بۆ خۆى و ئاەوڵ جاشەكانى نەك خێرى هەبێت بۆ خەڵكى كوردستان، بەراستى ئەگەر ئەمجاشە موحتەرەمەى پارتى ئەگەر مەبەستى ئەم رستەیە نەبێت (تا ئێستا لە ناو پارتى هیچ مستەشار و كۆنە بەعسیەكم نەدیووە محاسبە بكرێن) ئەوا بە راستى حەقە ناوى بگۆڕێت (لە هەڵۆ وە بۆ شەمشەمە كوێرە) چونكە هەرچى جاش و خائین و كۆنەبەعسیەكە خۆیان لە ناو پارتى مەڵاس داوە لە ڕێگاى پارتى یەوە دەیانەوێ مەرامە گەڵاوەكانیان بێننە دى، وە ئەوەندە جاش و خائین و كۆنەبەعسی لە ناو پارتى هەیە ئەگەر تەنها لە ناو حزبى بەعس هەبووبن، ئیتر تۆى نابینا لە ئاست ڕاستى دەتەوێ بەو درۆ گەورانەت كێ چەواشە بكەى ؟؟ بۆ تۆ و هەموو جاشەكانى تر لەم كوردستانە باش بزانن كە ئەو سەردەمە گوزەشت كە خەڵكى بەشەرەفى كوردستان بڕوا بەدرۆیەكانى ئێوەى خائین و دز بكات چونكە بە تاقیكردنەوە سەلماندتان كە هەرچى خراپە ئێوە ئەوەن.