لەپارێزگاى سلێمانى ئەگەر جوان نەبى دانامەزرێى
Saturday, 24/01/2009, 12:00
1805 بینراوە
لەم رۆژانەیا پاش چەندین جار سەردانو هەروەها عەریزە نوسین بۆ پارێزگاى سلێمانى وە چەند جارێكیش لە دائرەكانى تر كە دابمەزرێم بە بروانامەى كولیە، كە خەڵكى بۆیە روو لەخوێندن ئەكەن كە بۆ دوا رۆژیان باش بێت، بەڵام بەداخەوە لە ووڵاتى ئێمە نە بڕوانامە دەورى هەیە نە خبرەو نە كەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو، ویستم لە پارێزگاى سلێمانى هەولێكى دامەزراندن بدەم، دواى ئەوە عەریزەكەم برد بۆ چەند ژوورێك لێان وەرنەگرتمو لە یەكێك لەژوورەكان ووتیان بەدەست كاك ئارس ناوێكە، منیش ووتم: جا ئەو كاك ئاراسە كێ ئە یناسێ ووتیان وەڵا كەس نایناسێ تازە لە بەغداوە هاتۆتەوەو ئێستاش هەمووشتى بەدەستە، منیش دواى چەند هەولێكى دە رۆژى چاوم بەو كاك ئاراسە كەوتو عەریزەكەم خستە بەردەستى ووتم هاتووم بۆ دامەزراندن، ئەویش ویستى لەسەرى بنوسێ، سەیرێكى كردم و ووتى: دامەزراندن نیە، منیش ووتم بۆ ووتى: نیەو كردمیە دەرەوە، هەر بە بەرچاوى خۆمەوە چەند كیژێكى ناسكو بەلەنجەو لارەوە هاتن راستەوخۆ بۆى نوسین كە دابمەزرێن، بەڵام لەبەر ئەوەى من محاجەبە بووم، دانەمەزرام، بەداخەوە لەم ووڵاتەیە تەنانەت ئەگەر بروانامەى بەرزیشت هەبێت ئەگەر روخسارت نەیهێنێ ئەوا هەر زوو بەش خوراویت.... ئاخر جەنابى بەرێوەبەر خۆ تۆ نامخوازى... وە منیش بۆ تەماشاى تۆ نەهاتووم ئەمەوێت بە حەقى خۆم دابمەزرێم و دینارى بۆ خێزانێكى شەهید دەست بخەم.