ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت..ئه‌دۆڕێت!
Sunday, 15/02/2009, 12:00
یه‌کێک له ئاواته مه‌زنه‌کانی هه‌ر ڕۆڵه‌یه‌کی ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه و به درێژایی ده‌یان ساڵ ، ئه‌وه بووه که ڕۆژێک له ڕۆژان به چاوی خۆی ئازادیی له به‌شێک له خاکی کوردستانه‌که‌یدا ببینێت!
کێ هه‌یه له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا که خزمێکی ، یان دۆست و ئه‌زیزێکی ، له‌پێناوی ئه‌و ئاواته مه‌زنه‌دا گیانی نه‌به‌خشی بێت؟ یان ژیانی شاخ و ئه‌شکه‌وته‌کانی هه‌ڵنه‌بژاردبێت؟ یان جارێک له جاران میوانی زیندانه به‌دناوه‌کانی به‌عس نه‌بووبێت و ئه‌شکه‌نجه و ئازاری گیانیی و جه‌سته‌یی ، هاوڕێی شه‌و و ڕۆژی نه‌بووبێت؟ کێ هه‌یه له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا که که‌سێکی ، ئه‌نفالکراو و کیماییبارانکراوی نه‌بێت؟ یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌سێکی ، ئاواره‌ی وڵاتانی په‌نابه‌ریی نه‌بێت؟ کێ؟ و کێ؟ بێگومان ژماردنی ئه‌و (کێ)یانه به ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانه!
وا له سایه‌ی خوێن و قوربانییدانی ئه‌و هه‌زاران هه‌زار ڕۆڵانه‌ی گه‌لی کوردستانه‌وه ، هه‌ژده ساڵه ئه‌و ئازادییه‌مان ده‌ستکه‌وتووه ، به‌ڵام که‌سانێک که نرخیان نه‌زانی ، هه‌ر وه‌ک تۆپی یاریی سه‌یریان کرد و شه‌قیان تێهه‌ڵدا!
هه‌ژده ساڵه دوو حیزب و چه‌ند حیزبێکی هاوکاریان وه‌ک برا ، هه‌موو شتێکیان له‌م خاکه‌دا به‌شکردووه! له هه‌ژده ساڵدا نه‌یانتوانی بۆ گه‌له‌که‌یان بسه‌لمێنن که ئه‌توانن کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن و ژیانی کامه‌رانیی و خۆشگوزه‌رانیی بۆ هاونیشتمانییانیان دابینبکه‌ن!
ئه‌و نهتوانینهشیان ڕاستییه‌کی تیادایه و ئه‌بێت مافی خۆیان بدرێتێ! به‌ڵێ .. ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه ئه‌وه‌ته‌ی هه‌ن هه‌ر ته‌نیا یه‌ک سه‌رکرده و سه‌رکردایه‌تی و یه‌ک جۆر سیاسه‌تیان هه‌بێت ، چۆن به هه‌ژده ساڵ گه‌له‌که‌یان به‌ختیار ئه‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر به‌پێی ڕاستییه مێژووییه‌کانی ئه‌وان بێت ، ئه‌وا ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه پێویستی به 34 تا 63 ساڵی تر هه‌یه تا ئه‌و حیزبانه (ئه‌گه‌ر) ئاواته‌کانیان بهێننه‌دی! به‌ڵام ئایا ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌ژده ساڵی تریش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بژی و چاوه‌ڕێی گۆڕان بکات؟
له‌م هه‌ژده ساڵه‌دا چه‌ندان ده‌وڵه‌تی بچوک دروست بوون! یوگوسلاڤیا بوو به چوار ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ، ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش به زۆر و به ده‌ستی خۆیان یوگوسلاڤیاکهی عێراق و باڵکانیان دروستکرده‌وه! چێکوسلۆڤاکیا که دوو نه‌ته‌وه‌ی برا و خاوه‌نی یه‌ک دین و ڕێچکه‌ی دینیی و یه‌ک که‌لتور و زمانن ، به‌ڵام بوون به دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی چێک و سلۆڤاکیا! ئێمه‌ی گه‌لی کوردستانیش که هیچ شتێکی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ دانیشتووانی عێراقدا نیه ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ژده ساڵه‌مان ، خه‌بات بۆ یه‌کپارچه‌یی عێراق ئه‌که‌ن و کوردستانی سه‌ربه‌خۆ به خه‌وی شاعیران ناوئه‌به‌ن!
له‌م دواییه‌دا ئیسرائیل له‌سه‌ر دوو فیشهکهشێتهی ئیسلامییه‌کان ، گه‌لی فه‌له‌ستینی جینۆساید کرد ، ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش له کاتی تۆپبارانکردنی گونده سنورییهکانماندا له لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه ، گوێی خۆیان ئهئاخنن و گوێیان له‌و هه‌موو هاواره‌ی گوندنشینهکانیشمان نیه!
دوو جار گه‌له‌که‌مان له ڕاپرسییدا ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان داوه ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران تا ئێستا ئه‌و ئه‌نجامه ته‌نیا وه‌ک ئامرازێکی هه‌ڕه‌شه‌کردن به‌کاری ئه‌هێنن و مامه‌ڵه‌ی بودجهوهرگرتنی پێئه‌که‌ن!
به ڕاده‌ی بودجه‌ی شه‌ش وڵاتی ئافریکا ، ده‌سه‌ڵاته هه‌ژده ساڵییه‌که‌ی ئێمه‌ش ساڵانه دۆلار وه‌رئه‌گرێت! له‌و وڵاتانه‌دا که له بیابانیشدا ئه‌ژین ، حکومه‌ته‌کانیان کاره‌بایان بۆ زۆربه‌ی کوێره‌دێیه‌کان ڕاکێشاوه ، له وڵاتی 9-10 میلیارد دۆلاریی بودجه‌ی ئێمه‌شدا ، کاره‌با له شاره گه‌وره‌کانیشدا به نۆره به‌سه‌ر دانیشتوواندا بهشئهکرێت! که‌چی هاوکات پیاوانی دوو حیزبدهسهڵاتهکهش له‌بری ده‌وڵه‌ت کاره‌با به دانیشتووان ئه‌فرۆشنه‌وه و ژینگه‌ی کوردستانیان پیس و وێرانکردووه!
ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانه ، به‌ڵام لای ئێمه به نرخی نه‌وت و سوته‌مه‌نی ئه‌فرۆشرێت!
له دواکه‌وتووترین وڵاتانی جیهاندا ، پارله‌مان بڕیاری دابه‌شکردنی بودجه به‌سه‌ر بواره هه‌مه‌جۆره‌کانی ژیانی گه‌له‌که‌یدا ئه‌دات و چاودێریی و لێپرسینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ئه‌کات ، لای ئێمه‌ش نه‌ک هه‌ر پارله‌مان ، ته‌نانه‌ت سه‌رکردایه‌تی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که و حیزبه هاوکاره‌کانیشیان ، یه‌ک دووانێکیان نه‌بێت ، که‌س نازانێت بودجه و سامانی ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه و حیزبه‌کانی خۆشیان چی لێدێت!
له دواکه‌وتووترین وڵاتانی دنیادا ، ڕێز له سه‌ربازان و تێکۆشه‌رانی دێرین ئه‌گیرێت ، له لای ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانییه سیاسییه‌کان لایان لێ ناکرێته‌وه و ڕێز له جاش و خۆفرۆشان و کوردکوژان ئه‌گیرێت!
له دواکه‌وتووترین وڵاتانی دنیادا ، تاوانباران ئه‌درێن به دادگا و سزائه‌درێن ، له لای ئێمه‌ش کیمیاییبارانکهرانی کوردستان به نهێنی و به فه‌رمانی سه‌رۆک ، ئازاد ئه‌کرێن!
له دواکه‌وتووترین وڵاتانی دنیادا ، یاسا له سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه ، له لای ئێمه‌ش بنه‌ماڵه و حیزبه‌کانیان له سه‌روو یاسا و هه‌موو شتێکه‌وه‌ن!
ئافره‌ت نه‌ک هه‌ر نیوه‌ی کۆمه‌ڵه ، ته‌نانه‌ت هیچ پیاوێکی زرنگ و هۆشمه‌ند و به‌هێز و به‌توانا و هیچ پێغه‌مبه‌ر و سه‌رکرده‌یه‌ک نیه له‌م دنیایه‌دا که به‌شێک له گیان و جه‌سته و هه‌ناوی ئافره‌تێک نه‌بووبێت و له ئامێزی ئافره‌تێکدا گه‌وره و په‌روه‌رده نه‌بووبێت ، له وڵاته هه‌ژده ساڵییه‌که‌ی ئێمه‌شدا پارله‌مانه‌که‌ی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که بڕیاری فره‌ژنیی ئه‌دات و ڕۆژانه‌ش ده‌یان ئافره‌ت ئه‌کوژرێن و هه‌تک ئه‌کرێن!
لاوان نه‌وه‌ی دواڕۆژ و ئاواتی گه‌لانن ، له لای ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بیری لێ نه‌که‌نه‌وه ، لاوان و خوێندکاران و ده‌رچووانی زانکۆکانن!
له دواکه‌وتووترین وڵاتانی دنیادا ، کار بۆ نه‌هێشتنی بێکاریی ئه‌کرێت ، له لای ئێمه‌ش ده‌سه‌ڵات به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆمان ئه‌ڵێت ته‌مبه‌ڵن و کارگه‌ران له وڵاته هه‌ژاره‌کانه‌وه ئه‌هێنن!
له دنیادا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌سه‌ڵاتی چواره‌من ، له لای ئێمه‌ش سه‌رکرده‌کان به ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌ڵێن با وه‌ک سه‌گ بوه‌ڕن!
مرۆڤ به‌نرخترین سه‌رمایه‌یه ، له وڵاتی ئێمه‌شدا نرخی هه‌موو شتێک گرانه ، ته‌نیا نرخی مرۆڤ نه‌بێت!
له فه‌رهه‌نگی ئابوری و سیاسی‌دا ، بوون و گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازیی و کشتوکاڵیی ، نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه ، له لای ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که باشترین و زۆرترین سامانی سروشتییمان هه‌یه ، ته‌نانه‌ت سه‌وزه و میوه و ئاوی خواردنه‌وه‌ش له دراوسێکانمان ئه‌کڕین!
هه‌زاران که‌موکوڕیی و ناته‌واویی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردستاندا هه‌یه و نه‌ک له هه‌ژده ساڵدا ، ته‌نانه‌ت له هه‌شت ساڵدا ئه‌توانرا زۆربه‌یان چاره‌سه‌ر بکرێن ، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانکردووه!
ئا ئه‌مانه بوون وایان له چه‌په‌کانی کوردستان ، ڕۆشنبیران ، پێشکه‌وتنخوازان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان کرد که بۆ یه‌که‌م جار له کوردستاندا به ده‌نگی به‌رز بڵێن: ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت .. ئه‌دۆڕێت.
کاتێک که چه‌په‌کان و جه‌ماوه‌ر له خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا ، هاواریان ئه‌کرد و ئه‌و دروشمه‌یان به‌رزئه‌کرده‌وه ، زۆربه‌ی حیزبه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران له ڕۆژنامه (چاو‌دێر)ه‌کانیانه‌وه گاڵته‌یان به‌و دروشمه ئه‌کرد و ئه‌یانوت ئه‌وه (شیعاری گروپێکی سیاسی نوێی بچوکه)! به‌ڵام وا ئه‌مڕۆ هه‌موو جه‌ماوه‌ری گه‌ل به چاوی خۆیان ئه‌یبینن که چه‌ندان گروپ و لایه‌ن ، هه‌ر وه‌ک قارچک ههڵئهتۆقن و دروشمه‌که‌ی چه‌په‌کان ئه‌ڵێنه‌وه! هه‌ژده ساڵه چه‌په‌کانی کوردستان داوای گۆڕانکاریی و چاکسازیی و پاکسازیی و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له حیزب و بنه‌ماڵه ئه‌که‌ن ، ئه‌گه‌رچی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌یانوت (گروپێکی بچوک)ن ، به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌زمون و به‌رنامه و ئازایه‌تی و دڵسۆزیین و له ده‌سه‌ڵات یاخیین و داوای مافه ڕه‌واکانی به‌شخوراوانی گه‌له‌که‌یان ئه‌که‌ن ، هه‌ر ئه‌وه‌شه که وای له جه‌ماوه‌ر کردووه که پێکه‌وه بڕژێنه ناو شه‌قامه‌کانه‌وه و بێ مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران ، داوای مافه ڕه‌واکانیان بکه‌ن.
گرنگ ئه‌وه نیه که چه‌په‌کانی کوردستان گروپێکی بچوکن یان نا ، گرنگ ئه‌وه‌یه که خاوه‌نی مێژووی پڕ له قوربانییدان و ده‌ست و داوێنپاکن و که‌وتوونه‌ته لای چه‌پی هاوکێشه‌کانه‌وه که ئه‌ویش بریتیه له خانه‌ی به‌شخوراون ، ئه‌نفالکراوان ، ژههربارانکراوان ، بێ ئاو و کاره‌با و کرێچی و هه‌ژاران ، پیر و په‌ککه‌وته و که‌نه‌فتان ، ئافره‌تان ، لاوان ، ڕۆشنبیران ، کارگه‌ران ، جوتیاران ، پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ، زیندانییه سیاسیه‌کان ، مافی مرۆڤ ، سیستمی پارله‌مانیی و دیموکراتیی ، پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیی تاکه‌کان ، دژی گه‌نده‌ڵ و دز و تاڵانکه‌ران ، چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه و ڕاستینه‌ی کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌کانی گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان.
ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ، هه‌ڵبژاردنه‌کان له کوردستاندا ئه‌کرێن و که‌م یان زۆر دزیی و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیی و مافخورادن و پێشێلکردنی یاسا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵتدارانه‌وه ئه‌کرێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر سنوقه‌کانی ده‌نگدان محه‌ک ئه‌بن و که‌م یان زۆر گۆڕانکاریی له هاوکێشه‌کاندا ئه‌کرێت.
بوونی چه‌ندان لیستی جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، ئه‌بێته هۆی په‌رشوبڵاویی ده‌نگه‌کان ، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری بێزار و ناڕازیی کوردستان ئه‌زانێت ئه‌م جاره ده‌نگ به کێ و به کام لیست ئه‌دات.
ئه‌رکی هه‌موو ڕۆڵه به ئه‌مه‌که‌کانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌یه که به‌بێ گوێدان به زۆربه‌ی بنه‌ما ئایدیۆلۆجییه‌کان و به‌رژه‌وه‌نده حیزبییه‌کان و له‌پێناوی گه‌ل و نیشتمان و دابینکردنی مافه بنچینه‌ییه‌کانی هاونیشتمانییان له دابینکردنی بژێو و پێویستییه ڕۆژانه‌ییه‌کان و خزمه‌تگوزارییه‌کانیاندا ، له یه‌ک لیستی سه‌ربه‌خۆدا کۆببنه‌وه و به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن و ئه‌و په‌رشوبڵاوییه که‌مبکرێته‌وه.
ئیتر ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌و دیواره جیاکه‌ره‌وه‌یه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر بڕوخێنرێت و بازووی گۆڕان و پێشکه‌وتنی لێ هه‌ڵبماڵین و پێکه‌وه سنورێک بۆ ئه‌و که‌موکوڕییانه‌ی ده‌سه‌ڵات دابنێن.
نابێت که‌سیش ئه‌وه‌ی له‌بیربچێت که بوونی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵیی له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا ، به‌رهه‌می خه‌بات و خوێن و قوربانییدانی سه‌دان ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مانه و ئێمه دوژمنی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی نین ، به‌ڵکوو مه‌به‌ستی ئێمه له کۆبوونه‌وه‌مان له یه‌ک لیستی هاوبه‌شدا و به‌شدارییکردنمان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه و شارستانییانه‌ی ده‌سه‌ڵاته و سه‌روه‌رکردنی یاسا و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان ، جێبه‌جێکردن و داد ، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنیش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ، له حیزب و خێڵ و دانانی که‌سانی شیاو و دڵسۆز له شوێنی ڕاست و شیاوی خۆیاندا و لابردنی که‌سانێکی ناشیاو که به هه‌ڵه و به پێوه‌ری حیزبایه‌تی ته‌سک و خێڵ و به‌رژه‌وه‌ند ، له شوێنێکدا دانراون که شیاوی نین.
ئه‌بێت هه‌موو لایه‌کمان ئه‌وه بزانین که گرنگیی به‌شدارییکردنمان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ته‌نیا له سه‌رکه‌وتنماندا نیه ، به‌ڵکوو به‌گشتیی مه‌به‌ست له‌وه‌یه که به ده‌سه‌ڵاتداران بڵێین ، به‌شێکی زۆری ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێزاربووه و ئه‌ڵێت ده‌یان ساڵه هه‌ر ئه‌و ده‌موچاوانه و هه‌مان ڕه‌فتار و سیاسه‌تیان ئه‌بینین و ئیتر کاتی گۆڕانکاریی له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا هاتووه!
09-02-2009
* ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کوردستان
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست