تیشكى مۆمەكە بەئێوە ناكوژێتەوە
Thursday, 18/02/2010, 12:00
میدیاكانى یەكێتى مافى خۆیانە بانگەشە بۆ لیستى هاوپەیمانى بكەن تا پێیان دەكرێ با بەشان وباڵى كاندیدەكانیانا بڵێن هەموو كەس شارەزاى كاندیدەكانیانن دەزانن لەچى ئاستێكى خزمەتى گەلى كوردا بوون لەرابردوو دا بەڵام ئەوەى لەمیدیاكانیان باسى لێوە دەكەن و بەجۆرێك فشار دەخەنە سەر لیستى گۆڕان كە لیستى گۆڕان لیستێكە هەوادارانى هەموو درندە و سنووربەزێنى یاسان واباسیش دەكەن رۆژ بەرۆژ خەڵك پەیوەندى دەكات بەیەكیەتیەوە و راستیەكانیان بۆ ئاشكرا بووە ئەگەر بێینە سەر راستى و دروستى زمانى راگەیاندن بۆمان دەردەكەوێ ئەم زاراوانەى ئەوان بەكارى دەهێنن بریتین لەزاراوەى ناشیاوو بێ بنەما من واى دەبینم گۆڕان و یەكێتى گرەوێكیان كردبێ جەماوەریشیان كردبێ بەشاهێد بزانن تاچى رادەیەك راست ئەكەن چونكە میدیاكانى یەكێتى دەڵێن ئەوخەڵكانەراستیەكانیان بۆ ئاشكرا بووە هاتونەتەوە ناو یەكێتى من دەپرسم كامە راستى ؟ راستى چى ؟ خۆ گۆڕان درۆى نەكردووەو هیچ شتێكى لەمیللەتەكەى نەشاردۆتەوەو نایشارێتەوە راستە سەرەتاى دروست بوونى گۆڕان بەڵێن درا ئەگەر سەرۆكایەتى حكومەت بەدەست بهێنن ئەوا كارى هەمەجۆر لەخزمەتى كۆمەڵانى خەڵك دادەبێ و بەشێوەیەك دەبن كە شایەنى رەزامەندى میللەتەكەیان بن بەڵام بەداخەوە لەسنورى پارتى بەهۆى تەزویرات و چاو سوركردنەوە نەك هەر لیستى گۆڕان دەرنەچوو بەڵكو دكتۆر كەمال میراودەلیش دەرنەچوو چونكە ئەوان ئەوەى پێیان كرا كردیان و توانیشیان مەسعود بارزانى بگەرێننەوە شوێنى خۆى چەندین سندوق لە سنورى پارتى بەلاوەنرا چونكە سەدا سەد دەنگى تیابوو ئەمەش لەهیچ وڵاتێك نەبووە بایى ئەوەندە هەموو حزب و رێكخراوو حكومەتێك معارەزەى هەیە كۆمسێۆنى هەولێریش دیارە هیچ دەسەڵاتێكیان نیەو وەك قوڕیان بەدەما دابن ئەوهان و لەوانەش دەمیان چەوركرابێ ئیتر ئەوە خۆیان و خواى خۆیان .
لەرانیە بزووتنەوەى ئاییندەگەراونەتەوە ناو یەكێتى و 5 هەزار ئەندامى هەیەو هەموو پێكەوە دەنگ بۆ لیستى هاوپەیمانى دەدەن دوێى شەو باسى لێوەكرا كە بزوتنەوەى ئاییندە گەراونەتەوە ناو یەكێتى پێشتر لەگەڵ گۆڕان بوون ئێستا ئەمانیش تەڵەمشكێیەكەیان بۆ روون بۆتەوە با روونتر بڵێن راستیەكانیان بۆ روون بۆتەوە ئەم رێكخراوە نەك 5 هەزار ئەندامى نیە بگرە 150 ئەندامیشى نیە لەو150 ئەندامەش 8 كەسیان گەراونەتەوە ناو لیستى هاوپەیمانى قسەیەك بكەن خەڵك باوەر بكا ئەو راستى راستیە هیچ بونێكى نیە تەنها ژێر بە ژێرى نەبێت كورد دەزانى كوێ نیسكى باش دێنى ئەمە پەندێكە دەمێكە بونى هەیە زۆر كەسمان بینى خۆى كاندید كرد بۆسەرۆكایەتى هەرێم پاشان داواى پارەى كردو پارەیەكى چاكیان دایەو كشایەوە مەبەستى وەرگرتنى پارەبوو نەك دەسەڵاتەكە پاشان زۆرمان بینى لە هەڵبژاردنى 25/7 بەناوى ئەوەى كە گۆرانە و دێتەوە ناو یەكێتى پارەیان دایە خەڵك بۆخۆى ووشیارەو دەزانێ كەى كاتى پارە وەرگرتنە دەنا بۆ زووتر مانگێك پێشتر نەدەهاتنەوە ناو یەكێتى باخۆم وەڵامەكەبدەمەوە ئەوكات هیچ پارەیەك لەئارادا نەبوو ئێستا لەئارادایە ئەو شتانەى ئێستا دەیدەن بەخەڵك لەشارەكان لەبرى چیە رۆژێك بۆن و معەتەر و كارتى مۆبایل و بۆهەندێكى تر جیهازى مۆبایل و لابتۆپ و چەندین شتى ترگۆڕان بە گەرانەوەى چەند كەسێك لەناو ناچێ چەند لە گۆڕان دەچێتەوە دوو ئەوەندە ژێربەژێرى پەیوەندیان هەیە لەترسى نان بڕین و دەركردن لەسەر كارەكانیان گۆڕان پێویستى بەكەسانێك نیە كە ئەم بەرو ئەوبەر بكەن گۆڕان كەسانێكى دەوێ بەدڵ وگیان و بیرو باوەرێكى ئەوتۆ هیچ شتێك كاریگەرى لێ نەكا شارى كۆیە بەگەرانەوەى چەند كەسێكى ئەوتۆى گەراوە بۆناو یەكێتى تۆسقاڵێك لە تیشكى مۆمەكە كەم ناكاتەوە بگرە رۆشنتر دەبێت و لەتاریكى شەوەزەنگدا دەبێتە رووناك كەرەوەى بەرپێى كاروانى ئەوكەسانەى كەدەیانەوێ بەرژەوەندى میللەتەكەیان بۆخەڵكەكە بگەرێننەوە گۆڕان هەرگیز بایەخ بەوقسانەش نادا كە لەمیدیاكانەوە دەردەچن گۆڕان تا ئێستا هیچ كارێكى ئەوتۆشى نەكردووە كە ببێتە هۆى ئەوەى كە پێشێلكارى بێت لە یاساكانى كۆمسێۆن بەڵام كۆمسیۆن زۆر بێئاگایە لەهەموو شتێكى كە دەكرێ فەرمانگە نیە لەكۆیە پۆستەرى پێوە نەبێ دائیرە نیە وێنە فوئاد مەعسومى پێوە نەبێ بە خانەى دادى كۆیەشەوە لەهیچ دائیرەیەك نیە كە بەڕێوەبەرەكان رێگایان خۆش نەكردبێ بۆكەسانى سەر بەرێكخستنەكان و بەبێ مۆڵەت دەوام ناكەن و خەریكى كارى رێكخستنن لەكاتى دەوامى رەسمى بگرە زۆربەى بەرێوەبەرەكان خۆشیان بانگەشە دەكەن و بەشدارن لە كۆبونەوە حزبیەكاندا ئەمانە مشتێكن لەخەرمانێك پێشێلكارى بەڵام كۆمسێۆن لێى بەئاگایەوخۆى لێ گێل كردووە لەترسى ئەوەى بەشێوەیەك لەشێوەكان پۆستەكانیان لێ وەرگیرێتەوە بابەس بێ درۆ و دوو روویى بابەس بێ قسەى بێ بنەماو بێ بەڵگە تۆ كە حزبێكە چەندین ساڵە لەسەر وورگى ئێمە دەلەوەرێى رێگەش بەلیستەكانى تر بدە بانگەشەى بۆخۆیان بكەن شەوانە پۆستەرەكانیان لێ مەكەنەوە تەنها هى خۆتانى پێوە بمێنێ هەموو بەیانیەك پۆستەرەكانى حزبەكانى تر لێكراونەتەوە تەنها هى خۆیانى پێوە ماوە بەهیواى ئەوەى 7/3 وەك 25/7 بێت و رووناكى مۆمەكەببێتە مەشخەڵى هەموو گۆڕانخوازێك .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست