کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


.به‌ختیار عه‌لی و گروپی به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌چی جیاوازییه‌كیان هه‌یه

Saturday, 24/11/2012, 12:00


وەکو دەبیینرێت هەمیشە نووسەر به‌ختیار عه‌لی، تەنها لە کاتی شێنەیدا ڕەخنەکانی خۆی ئاڕاستەی دوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردی دەکات به‌ڵام لە کاتی سه‌غڵه‌تبونی حیزبه‌كان وه‌ك ئێستا كه‌له‌ململانێدان له‌گه‌ڵ مالكی. به‌ختیار عه‌لی پێمانده‌ڵی،کە ئەمە هێرشكردنی ناسیونالیتێتی عه‌ره‌بییه‌بۆسه‌ر كورد، وده‌یانه‌وێ بمانكه‌نه‌كۆیله‌و ئه‌مه‌هێرشكردنه‌بۆ سه‌ر كولتور و زمانی كوردی .
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كاك به‌ختیار یان بۆ پاڵپشتییه‌له‌م دوو حیزبه‌گه‌نده‌ڵه‌، یان كاك به‌ختیار هێشتا راست و چه‌پی خۆی له‌یه‌ك ناكاته‌وه‌، و نازانێ كه ‌مالیكیش وه‌ك یه‌كێتی و پارتی و عه‌لاوی ، سه‌در، و....هتد.. ده‌یه‌وێ هێزه‌كانی تر كۆنترۆڵ بكات و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر بمێنێته‌وه ‌ئه‌گینا وڵاتێک سه‌رۆكه‌كه‌ی كوردبێ و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری ده‌توانێ متمانه‌ ‌له‌مالیكی بسێنێته‌وه‌. له‌ حاڵی حازردا وه‌کو رژێمی به‌عس ئه‌و مه‌ترسییه‌ی نییه‌ ئیتر هێرشی عه‌ره‌بی چیی؟
یاخود وا دیاره‌كاك به‌ختیار نازانێ كه‌ ئه‌وه‌ی ترسه ‌له‌سه‌ر كولتور و زمان و نه‌ته‌وی كورد ته‌نها هێرشی ده‌ره‌كی نییه‌، به‌ڵكو له‌دوای ٢٠ ساڵ بێ زمانی سته‌نده‌رد و به‌بێ وجودی ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی ته‌رجومه‌و به‌بێ وجودی ڕاگه‌یاندنی كارا و به‌بێ وجودی شانۆ و سینه‌مای سه‌رده‌م و به‌بێ وجودی فه‌رهه‌نگێ كوردی\كوردی كه‌ هه‌موو ووشه ‌كوردییه‌كان بگرێته‌خۆی. ئه‌م هۆكاره‌ناوخۆیانه‌كه‌هه‌ر ئه‌م دوو حیزبه‌به‌رپرسیارن لێی. گه‌وره‌ترین ته‌هدیدی مانه‌وه‌ی كوردن وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆی، ئه‌وه‌تا له‌بادینان به‌رێزمانی بادینی ده‌خوێنن وگه‌نجانی بادینان بۆ پركردنه‌وه‌ی ئاره‌زوكانیان له‌ زانیاری و رۆشه‌نبیری، مه‌جبورن په‌نابه‌نه‌به‌ر زمانی عه‌ره‌بی. واته‌ دوو نه‌وه‌ی تر، ئه‌وان له‌ئێمه‌داده‌بڕێن .
یان من له‌كاك به‌ختیار ده‌پرسم، باشه‌ئه‌گه‌ر یه‌كێ له‌ دوو حیزبه‌ئیسلامێكانی كوردستان، كه‌یه‌كێكیان ئیمتدادی ئیخوانی میسره‌وئه‌وه‌كه‌شیان ئیمتدادی سه‌له‌فێكانه‌. له‌هه‌ڵبژاردنا ده‌رچن.. كورده‌واری هیچ مانایه‌كی ده‌مێنێ؟ وكوردستان نابێته‌ده‌سكه‌لای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیهانی؟ كه‌واته‌ده‌بێ هه‌ندێ دووربین بین. وبزانین چۆن پارتی ویه‌كێتی یاری به‌هه‌سته‌كانمان ده‌كه‌ن، و چۆن خۆیان به‌غدا زندوو ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ر خۆیان كه‌ركوك له‌سه‌رمێزی قومار داده‌نێن كه‌موڵكی كورده‌كه‌چی ده‌یكه‌ینه‌قوماری ماده‌ی ١٤٠ه‌وه‌، وهه‌ر خۆیان ده‌یانووت (به‌دیلی مالیكی هه‌ر مالیكییه‌)، و وه‌ك هه‌ر دیكتاتۆرێ خۆشیان مالیكی ده‌كه‌نه‌دوژمن و ده‌مانترسێنن به‌وه‌ی كه‌نه‌ته‌وی كورد له‌مه‌ترسیدایه‌، و كۆمه‌ڵێ قه‌ڵه‌می به‌ناوبانگ ده‌كه‌ن كار بۆ گێلكردنمان.
هه‌میشه‌ده‌مپرسی ئایه‌بۆچی كه‌سانێ هه‌ن به‌ئاشكرا ره‌خنه‌له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ده‌گرن و زۆر به‌ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه‌، كه‌چیی كه‌سانێكیش هه‌ن ته‌نها باسی فه‌نتازیایه‌كی ناو مێشكی خۆیانكرد به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌رفێنرا و كوژرا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م گروپى به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌دایه‌وه‌. چونكه‌ئه‌م گروپه‌هه‌موو مانگێ ده‌ره‌چون و گاڵته‌یان به‌كه‌لاوه‌كه‌ده‌هات و له‌سه‌ر مانگه‌وه‌سه‌یری كوردستانیان ده‌كرد كه‌چیی به‌سه‌ر هاتووه‌له‌ساییه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌وه‌به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵبژاردن، هه‌مان گروپ هاواریاده‌كرد كه‌لیستی كوردستانی هه‌ڵبژێرین، كه‌تا دوێنێ مایه‌ی ڕه‌خنه‌بوو.
ئینجا زانیم كه‌زۆرێ هه‌ن فریومانده‌ده‌ن و هه‌ر چڵكاوخۆرى ده‌سه‌ڵاتن..
زیاتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م ئه‌وكاته‌بۆرونبویه‌وه‌، كه‌له‌١٧ی شوبات به‌رده‌گی سه‌را كرایه‌مه‌یدانی ئازادی و شه‌هید وبرینداری لێكه‌وته‌وه‌، بینیمان كه‌سانێكیش به‌ناوه‌ی رۆشه‌نبیرییه‌وه‌ویستیان فریومانده‌ن به‌كۆڕ وكۆبونه‌وه‌كانیان ، ده‌سه‌ڵات له‌و قیرانه‌ڕزگاركه‌ن. یه‌كێک لەو ڕۆشنبیرانە بەڕێز به‌ختیار عه‌لی بوو.
ئه‌مرۆش به‌هه‌مان شێوه‌، له‌م كێشه‌دوروستكراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی قه‌ڵه‌مه‌ناپاكه‌كان وه‌ك هه‌میشه‌كاری خۆیان ، ده‌مانترسێنن و به‌ڵگه‌بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌هێننه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ گه‌نجه‌كانمان دووباره‌هه‌ڵخه‌له‌تێنن بۆ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌...

نازانم بۆجی له‌كوردستان كاتێ ڕۆمان نووسبی، ده‌بێ سه‌ر له‌سییاسه‌تیش ده‌ركه‌ی، و ده‌بێ هه‌موو بۆچونه‌كانیشت ڕاستبێ؟ كاك به‌ختیار ئه‌گه‌ر ئه‌دیبێكی لێهاتووه‌،چیی داوه‌له‌سییاسه‌ت، ئه‌و نازانێ كه‌كاتێ هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی بكا، كۆمه‌ڵێ خوێنه‌ری كاره‌كانی ده‌تۆرێنێ. وئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوها به‌رده‌وامبێ له‌هه‌له‌كانی، رۆژێک دێت، هه‌موو تاكێكی كورد ده‌دۆڕێنێ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە