هەتاكەی باوەر بە یەكێتی ئەكەن ؟؟؟؟؟
Friday, 05/03/2010, 12:00
خوێنەرانی كوردستان پۆستی ئازیز
خەڵكی بەشەرەفی كوردستان
خاوەن شەهیدان
خاوەن شەهیدانی شەری ناوخۆ
زیندان سیاسیە بێچارەكان
ئەمرۆ نۆزدەساڵە بەمانا كورد كوردستان بەرێوە ئەبا بەوتەیی خۆیان لەژێر ئاڵای ئازادی ئەژین و كەس ناتوانی زەبرمان پێ ببات هەتا هێزی كوردی مابێ ئەبینین و ئەیبیستین ئەم نا ئینسانە چۆن گاڵتە بە ئەخڵاقی گەنج و پیرو مناڵمانەوە ئەكەن ئەیانەوێ دووبارە كورسی زوحاك بەدەست بێنن و خوێنمان بمژنەوە و پێمان پێبكەنن و گاڵتە بەئیرادەمان بكەن میللەتەكەمان هەتاكو كەی راپەرین دژ ئەم دوو سەڵاتە دیكتاتۆرە هەڵناسیت و هەرەسیان پێناهێنی هیچ نەماوە بە ملیشیەكانیانەوە ئەكەوەنە ناو خەڵكی و زمانی گۆرانخوازەكان و ئۆپۆزسیونەكان ئەبرن و جنێوی ناشیاو بە سەرۆكی ئۆپۆزسیونەكان ئەدەن ئەمە هەتا كەی قبوڵبكەین هەتا كەی دەردە سەری و نەگەبەتی بچێشین و بێدەنگ بین هەتا كەی نەتوانین بەئازادەنە دەنگ بدەین هەتا كەی نانبراو ئەبین ..... هتد هەزار هەتاكەیش وەكو خۆی ماوە.
لەساییەی دیموكراسی بریندارمان ئەكەن و ئەیانەوێ مولازم موحسینی دووەم بەكاربهێنن و بە عەقڵیكی شێتانەوە ئەكەونە ناو خەڵك و لەبری دەست خۆشی كوللەی مەرگی بۆئەنیرن دڵ سۆزانی خەڵكی بەشەرەف ئەمە ستەمە و ئەستەمە لەروی دیموكراسیەوە ئێستا كاتی دەنگدانە ئێستا كاتی راپەرینە ئێستا كاتی ئەوەیە حەقی خۆمان لە دزو جەردو گەندەڵ بسێنینەوە ئێستا كاتی هێرش كردنە بەسەر گەندەڵەكان ئیتر بێدەنگ بشكێنن و گۆشە گیرمەبن و مەشترسن لە داوای مافی خۆتان ئەیبینین یەكێتیكان لەهەورامانەوە تاكو گەرمیان چۆن زەبرمان پێ ئەهێنن و ئەمان تۆقینن بە كوللەكانیان و تورە بوونی دۆراندنیان بەسەر كەس و كاری شەهیدەكانمان ئەچسپێنن بۆ ئیتر بهێڵین دیكتاتۆریت حكومی بەدەست بێ بۆ ئیتر بهێلین یەكێتی دیكتاتۆرانی كوردستان سەروەرمان بێ بۆ ئیتر كوری مەسول لەپلەی بەرز بێت و كورەشەهیدو كورە ئەنفال دەرجە دوو بن بۆئیتر دەرچوانمان لەسەر جادەكان بخەون و دانەمزرین؟؟؟ ئەم بۆیانە ئیوەی خەڵكی كوردستان لە 7-3-2010 بریاری لەسەر بدەن با ئەو بۆیانە ببیت بە بەڵی.
ملیشیایەكانی یەكێتی با ئیتر نەتانترسێنی با كورە جاشەكان ئیتر نەجمەی گەندەلی لەسەرشانیان نەبێ لەجیاتی ئەوان با ئیوەی كورە شەهیدو كچە ئەنفال بن با خەڵك هەژارو دەستكورتەكان بن با خاوەنی بروانامە بەرزەكان بن لەمەو دوا قبول ناكەین و قبول مەكەن مافمان بخوری زیندانی سیاسیەكانمان بێ پارە بێ كەم ئەندامەكانمان بێ ناز بێ..
بۆ یەكێتی ئەبێ خاوەن ملیشیا بێ وەكو بەعس بۆ ئەبێ یەكێتی ئەندامەكانی دز بێ ئێوەی بەرێز ئەتانەوێ لەو بۆیانە رزگارتان بێ دەنگ بە دوو دەسەڵاتە دزەكە مەدەن.... دەنگ مەدەن بە سەرەئەسپێ لە ئەسڵدا كۆپی بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست