مه‌سعود بۆ جێبه‌جێکردنی ئیتفاقیه‌ی جاشه‌یه‌یتییه‌که‌ی ، جاشزرێڤانه‌کانی بۆ باکوری کوردستان ره‌وانه‌ده‌کات.
Tuesday, 20/07/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له فه‌رمانده‌ی زرێڤانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود(عه‌زیز وه‌یسی) بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد که:
زیاتر له 500 چه‌کداری مه‌سعود که به ناوی زرێڤانین و به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای تیرۆریستی پاراستن ره‌وانه‌ی باکوری کوردستان کراون یا له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ره‌وانه ده‌کرێن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ گریلاکانی په‌که‌که.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ووت: عه‌زیز وه‌یسی که فه‌رمانده‌ی هێزی زرێڤانی بنه‌ماڵه‌یه ، پێشتر له ریزه‌کانی گریلا بووه و دوای خیانه‌تکردنلییان، ته‌سلیمی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود بۆته‌وه و وه‌ک کۆیله‌یه‌کی بێئیراده له خزمه‌تی پاراستنی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی. ئه‌م عه‌زیزه به ته‌نسیق له گه‌ل میتی تورکان توانیویانه که‌مپێک بۆ هه‌موو ئه‌و گریلایانه ئاوا بکه‌ن که له ریزه‌کانی په‌که‌که راده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایی وتی: ئه‌و جاشزریڤانانه‌ی مه‌سعود کۆمه‌ڵیک له‌و راکردوانه‌ی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوکاری سوپای شکست‌خواردووی تورکیا بکه‌ن له شه‌ڕیان له دژی خه‌ڵکی کوردستان.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه داود ئۆغلۆ له سوریا ئه‌و پیلانه به شێوه‌یه‌کی شاراوه بۆ رۆژنامه‌وانانی ئاشکرا کرد کاتێ ووتی: بۆ شه‌رکردن له دژی په‌که‌که هه‌نگاوی باشمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له‌و باره‌یه هاویشتووه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ووت: ده‌یانه‌وێت دیارنه‌مانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی جاشزرێڤانه‌کانی مه‌سعود به‌وه پاساو بده‌نه‌وه که گوایه بۆ ئه‌مه‌ریکایان ره‌وانهکراون یا ده‌که‌ن بۆ فێربوونی شوفێری!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست