کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە چیمان ویست و گۆڕان چی بۆ ئێمە ناردە پەرلەمانەوە!

Saturday, 05/05/2012, 12:00





كاتێك چوار پەرلەمانتارەكەی گۆڕان (كاروان ساڵح و عەبدلرحمان زاخۆیی و پەیمان عەبدلكەریم و اسماعیل گەڵاڵی) داوای ئیمتیاز و شوقەیان بۆ خۆیان كرد، ئەوكات تێگەیشتم ئەو عەقڵە ناگۆڕێ كە ئەندام پەرلەمانی ئەم وڵاتە فێری بون ، چۆن بەرژەوەندی یەكانی خۆیان بخەنە پێش بەرژەوەندی یەكانی خەڵكەوە، لەگەڵ نامەكەی نەوشیروان مستەفا بۆ ئەو چوار پەرلەمانتارە تێگەیشتم كە ئەم پیاوە دەیەوێ چی بەو پەرلەمانتارانە بڵێ ، بەڵام بەداخەوە لەدوای ئەو نامە جەرگبڕەوە هێشتا هەندێك یان بەئاگا نەهاتوونەتەوە ، چونكە لەقوتابخانەیەك پەروەردە بون ئەو قوتابخانەیە بۆ ئەوە باشە دیوارەكانی نەك بڕوخێنی بەڵكو ئەو خشت و بلۆكانەی كە پێشی دروستكراوە وردوو خاشی كەی و خۆڵەكەشی بكەیتە نێو دەریایەك كە بەهەزاران كیلۆمەتر لەكوردستانەوە دور بێ ، ئەو قوتابخانە بێكەڵكە یان ئەبێ لێی یاخی بی وەك نەوشیروان مستەفا، یان ئەبێ هەمیشە چاوت لەدوای بێ و فێری گەندەڵی و بكات، ئەو قوتابخانەیە دەزانن كوێ یە؟ قوتابخانەكەی یەكێتی یە.
ئێستا دنیایەكی سەیرو سەمەرە تر رووی لەفراكسیۆنی گۆڕان كردوە، هەر كەسێك كە دڵگران دەبێ، یەكسەر دەست لەكاردەكێشێتەوە سەربەخۆ كاردەكات، ئاخر براینە تۆزێك شەرم ناكەن لەخۆتان، ئێوە چین و كێ ئێوەی دەناسی ئەگەر گۆڕان و بزووتنەوەكەی نەبوایە، زۆرمان بینی لەپەرلەمانی 7-3-2010ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەئێوە بەتوانا تر و كارامەتر بەڵام نەیتوانی بەقەدەر ئاشەوانێ دەنگ بێنێ كە هەمیشە لەچوار دیواری ئاشەكەی دایە و سەر و ملی پێاوە و كەم كەس هەیە روخساری بناسێ، چونكە سیستمی هەڵبژاردنەكە زۆر جیاواز بوو لەوەی 25-7-20009، بۆیە ئێوە بەرلەوەی خوا بتانكات بەقوربانی ئەو خەڵكەی كە لەسەر ئێوە نانبڕاو كران و نێردرایە ماڵەوە و شەڕی دەروونیان لەگەڵ كرا، خوا بتانكات بەقوربانی ئەو كیژۆڵەیەی كە لەجامی ئۆتۆمبێلەكان یانەوە ئاڵای نیلی لەهەڵمەتەكەتان دا بەرز دەكردەوە بەرامبەر ئەو میلیشیایەی كە شەو نەبوو لەشەقامی سەهۆڵەكەو سالم كۆمەڵێ گەنج و خەڵك بەر شەق نەدەن و ئیهانە نەكرێن، كەچی ئێوەش ئەمە هەموو وەفاكەتانە بۆ ئەو خەڵكەی كە لەهەموو تەمەنی هەڵبژاردنەكانی كوردستان بەشەوق و زەوقەوە روی لەسندوقەكانی دەنگدان نەكردووە.
بورهان رەشید ئەو پەرلەمانتارەی كە لەسەر لیستی گۆڕان و بەدەنگی ئەو خەڵكە چۆتە ناو پەرلەمانەوە ئێستا دەیەوێ خۆیمان لێبكا بەپاڵەوان و وا خۆی نیشان بدا غەدری لێدەكرێ و گوێ ی پێنادرێ لەلایەن گۆڕان و فراكسیۆنەوە، من تێناگەم بزووتنەوەی گۆڕان چی لەئێوە بكات ، لەكاتێكا ئێوە واتان لێهاتووە شاخی بزنە كۆڵێكیشتان لەناو ئەو پەرلەمانە پێ تیمار ناكرێ.
بورهانێك كە لەقوتابخانەكەی یەكێتی دەرچوبێت و لەوێ بەچەندین ساڵ ئیكمالی هێنابێتی لەوە زیاتری لێ چاوەڕوان ناكرێ، من بەگومانم لەیەشێكی زۆری ئەو ئەندام پەرلەمانانەی گۆڕان، چونكە ئەمانە ئەگەر تۆزێ بیریان لەگۆڕانخوازان بكردایەتەوە دەبوو یەكەم داوایان لەیەكەم رۆژی پەرلەمانەوە نەمانی ئەو خانەنشینیە بێ كە خۆیانی پێ تەقاعود دەین و هەڵوەشانەوەی ئەوانەشی كە كراون، بۆیە ئای براینە ئێمە چیمان ویست و ئەوان بۆچی چوون؟
بورهان واز لەپەرلەمانتاری ناهێنێ، بەڵام واز لەگۆڕان و بزووتنەوەكەی دەهێنێ، بۆئەوەی ئەگەر تائێستا كەمێك هاوكاری بزوتنەوەكەی كردبێ لەمەودوا نەیكا، بزوتنەوەی گۆڕان ئیمتیازی نیە بیدات بەئەندامەكانی و ئەوانەی لێ ی گردبونەتەوە، بۆیە زۆر ئاساییە هەمویان سەربەخۆ بن و واز لەفراكسیۆن بهێنن، بەڵام ئامادە نین واز لەپەرلەمانتاری بێنن، چونكە لەو لوقمە چەورە بێبەش دەبن و لەو خانەنشینیە بێ بەش دەبن كە هەندێكیان بەوانەی پارتی و یەكێتی یشەوە شەو رۆژێكیان بەمانگێ لێ دەڕوا و حەز دەكەن زو 25/7/2013 بێ، بۆئەوەی زو فرمانی خانەنشینیەكەیان دەرچێ.
ئەگەر دەنگی ئەو خەڵكە دەنگ پڕ لە ئازار و دەنگ پڕ لەداخە نەبێ بورهان رەشید و هاوڕێكانی هی ئەوەن بچنە گوندی ئیتالی و ناز سینی و لەناز و نیعمەتا بژین و خۆیان دەوڵەمەند بكەن.
برادەران ... كەمێ شورەی لەخۆتان بكەن.. ئێوە تێدەگەن كێ ئێوەی كرد بەو بەشەرەی كە ئێستا باڵی خۆتانی پێوە بادەدەن ، لەولاشەوە گلەی یەكی برایانە و خەمخۆرانە لەنەوشیروان مستەفا دەكەم كە بەداخەوە لەهەڵبژاردنەكانتدا زۆر سەر كەوتوو نیت، چونكە ئەمە ئەو نمونە جوانانەن كە بردتنە پەرلەمانەوە داوای گۆڕان لەسیستمی ئەم وڵاتەدا بكەن، بەناوی بەسەربەخۆی كاركردن كەسێكی وەك كاروان ساڵح 2ساڵ لەمەوبەر لەپەرلەماندا شیڕەی ئەگەیشتە قەڵا باسی گەندەڵی دەكرد بەڵام لەگەڵ ئەوەی وتی بەسەربەخۆی كاردەكەم دەنگی بۆ كابینەی حەوتەم دا.
ئەگەر هەر كامێك تان حەزتان لەچونەوە باوەشی یەكێتی و پارتی یە هیچ شەرم و ئەولاو ئەولای ناوێ چونكە ئێوە بەشێكتان لەو قوتابخانەیە دەرچون ئەوە هەر مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە دەتوانێ فێری وانەی گەندەڵی تان بكا... فەرموون بڕۆنەوە بۆ ئەو قوتابخانەیە و سەری كەسیش مەیەشێنن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە