کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ویستگه‌ی وه‌به‌رهینانی وزه‌یی كاره‌بای هه‌ولێر،سه‌رباز هه‌ورامی و ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی گه‌وره‌ترین دزیی و گه‌نده‌ڵ

Saturday, 23/07/2011, 12:00


كارمه‌ندێكی كاره‌بای ویستگه‌ له‌ ویستگه‌ی وه‌به‌رهینانی وزه‌یی كاره‌بای هه‌ولێر،سه‌رباز هه‌ورامی و ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی گه‌وره‌ترین دزیی و گه‌نده‌ڵیان لێ ئاشكرابووههه‌موو خه‌ڵكی كوردستان چه‌ند سالیكه‌ به‌ ده‌ست نه‌بوونی ووزه‌ی كاره‌باوه‌ ده‌نالینن و، تا ئه‌مرۆ ئه‌م كیشه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌!
دڵنیام خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی زۆر باش ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌گوزارباش ده‌ناسن، كه‌ زیاتر له‌ ٢٠ ساڵ شه‌ریكی عوده‌ی كوره‌ سه‌دامی له‌ گۆرناوبووه‌و، یه‌كێكیش بوو له‌وانه‌ی كه‌سه‌دام بریاری له‌ سێداره‌دانی دابوو، لبه‌ر كوردایه‌تی و مه‌رداه‌یتی نه‌بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی گه‌مارۆی ئابوری و پشێویه‌كانی ڕۆژانی سه‌دام مۆنۆپۆڵ و گرانی و قاچاخچێتی زۆری به‌ كه‌ل و په‌ل و كه‌ره‌سته‌ جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه‌ كردبوو، ئیستغلالی ئه‌و ره‌وشه‌ی كردبوو، ئه‌وه‌ بوو سه‌دام بریاری له‌ سێداره‌دان و گرتنی سه‌دان بازرگان و قاچاخچی دابوو كه‌ زۆربه‌یان شه‌ریكی عوده‌ی كوری سه‌دامیش بوون، له‌وانه‌:
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی
ئازادی حاجی یه‌حیا باجگر( كچه‌كه‌ی كردۆته‌ هاوسه‌ری ئه‌ژی كوری سه‌رباز هه‌ورامی)!!
سه‌رداری خاوه‌نی كۆمپانیای سه‌یاره‌ی نیسان
غه‌فور خۆشناو
ڕه‌سول خۆشناو
دكتۆر ڕووشدی(عادل مته‌حیده‌)
كه‌ ئیستا هه‌موویان شه‌ریكی نێچیری گه‌وره‌ دزوو، مه‌سرۆری تیرۆرستن و، په‌یوه‌ندیه‌كانیش بۆ نێچیر له‌ ڕێگه‌ی سه‌رباز هه‌ورامی یه‌وه‌ جیبه‌جێ
كراوه‌!
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه‌ ناو ئه‌سلی بابه‌ته‌كه‌وه‌، ماوه‌ی زیاترله‌ ٢ ساڵه‌ ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی، كه‌ ئیستا شه‌ریكی نیچیرو مه‌سرۆره‌!
بریاری دا گه‌وره‌ترین ویستگه‌ی وه‌به‌رهینانی ووزه‌ی كاره‌با دابمه‌زرێنیت،به‌مه‌رجێك حكومه‌ت گازۆیل و غازی بۆ دابین بكات، ئه‌وه‌بوو پرۆژه‌كه‌ كه‌وته‌ قوناغی جیبه‌جیكردنه‌وه‌و زیاتر له‌ ٢ ساڵه‌ بۆ چه‌ند گاتژمێرێك ووزه‌ی وه‌به‌رهاتووی كاره‌بای ویستگه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی كه‌وتۆته‌ گه‌ر وبه‌ ویستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌وه‌ش زانراوه‌، كه‌ نیچیری گه‌وره‌ دز، له‌ سه‌دا ٣٠ی قازانج و پرۆژه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌!!
هه‌روه‌ها مه‌سرۆری تیرۆرستیش له‌ سه‌دا ١٥ی به‌ركه‌وتووه‌!!
ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای باسكردنه‌ ئه‌ م دزیی و گه‌نده‌ڵی و تاوانانه‌یه‌ كه‌ سه‌رباز هه‌ورامی بۆ شه‌خسی خۆی له‌ ویستگه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل كردویه‌تی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌:
یه‌كه‌مین جار بڕیاردرا نرخی یه‌ك (یه‌كه‌ی) كاره‌بای به‌ (٢ پۆینت ٧) سه‌نت دیاری كرابوو، به‌لام سه‌رباز هه‌ورامی به‌ خشكه‌یی و به‌ نهینی به‌ ڕێگه‌ی چیم بۆ ده‌كه‌ی، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌كه‌م؟!
نرخی یه‌كه‌ كاره‌بایه‌كه‌ی بۆ (٣ پۆینت٢) به‌رزكرده‌وه‌ واته‌ هه‌موویه‌كه‌یكی كاره‌بای (٥)سه‌نتی دۆلارێك بۆ سه‌رباز هه‌ورامی دیاری كراوه‌، جاوه‌ره‌ بزانه‌ ئه‌و بره‌ به‌ میگاوات كاره‌بای چه‌ند ده‌كات؟!
كه‌ خۆی له‌ مانگانه‌ ٦ ملیۆن دۆلار ده‌دات، كه‌ له‌ گیرڤانی دانیشتوانی هه‌ولێرو فه‌قیرو هه‌ژار و نه‌داری ئه‌م كوردستانه‌ ده‌دزرێت بۆ سه‌رباز هه‌ورامی ترۆكه‌ی پارتی و بارزانی!!
شه‌ڵڵا هه‌ر ئه‌م تاوانه‌ بكریاه‌، ئه‌م خیانه‌ت و دزیی و گه‌نده‌ڵیه‌ی سه‌رباز هه‌ورامی رێگه‌ی بۆ گه‌وره‌ دزو شه‌ریكه‌كه‌ی عوده‌ی (ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی) خۆش كرد، تا ئه‌ویش گه‌وره‌ترین تاوان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی هه‌ولێرو پاشانیش ناوچه‌كانی دیكه‌ بكات، به‌وه‌ی كه‌ ڕێكه‌وتنیكی نهینی له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندیكی شاره‌زاو به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای گشتی هه‌ریمی هه‌ولیر كردووه‌، كه‌ رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی كاره‌بای له‌ هیچه‌وه‌ بۆ زیاد بكه‌ن، واته‌ مانگانه‌ ئه‌گه‌ر ویستگه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ٥٠٠ میگاوات كاره‌بای وه‌به‌رهینا، ئه‌وكات ئه‌وان به‌ ٥٥٠ میگاوات كاره‌با بۆ تۆماربكه‌ن یا زیاتر..؟!!!
له‌مه‌شدا ئه‌حمه‌د ئیسماعیل گه‌ر مانگانه‌ بری ٣٠ ملیۆن دۆلاری قازانج كردبێ ئه‌وا زیاتر له‌ ٥ ملێۆن دۆلاری دیكه‌شی به‌ ساخته‌و ته‌زویر به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت؟!
یه‌كیك ڕۆژانێك شه‌ریكی عوده‌ی بووبی، له‌هه‌موو تاوانه‌كانی به‌شدارببووبێ، قابیله‌ ئه‌مرۆ ببێته‌ شه‌ریڤی مه‌كه‌!
به‌ پیی سه‌رچاوه‌یه‌كی ژمێریاری و ئه‌ندازه‌ی خه‌مڵاندن ئه‌حمه‌د ئیسماعیل زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن دۆلاری له‌ماوی ١٨ مانگدا به‌و رێگه‌یه‌ دزیوه‌ به‌ پاره‌ی فرۆشتنه‌وه‌ی گازوێله‌وه‌!
هه‌روه‌ها سه‌رباز هه‌ورامی له‌ ماوه‌ی ١٨ مانگدا،٩٠ ملێۆن دۆلاری له‌ گیرڤانی هه‌وڵیریه‌كان دزیوه‌!


تیبینی:
له‌ بابه‌ته‌كانی داهاتوودا چۆنیتی په‌یوه‌ندی یه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌ریه‌كه‌ له‌و تاقمه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ شه‌ریكه‌كانی عوده‌ی كوری سه‌دامی دوێنی و،ئه‌مرۆی نێچیرو مه‌سرۆربارزانی تان بۆ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ چۆن سامانی نیشتمانی و گشتی ئه‌م میلله‌ته‌یان به‌كارهیناوه‌ و بۆ خۆیان و ئاغاكانیان دزیوه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە