زوڕنا ژەنەكەى كوردستانى نوێ بەخێرهاتنەوەى ئەبو شەهابەكان دەكات !!!!
Friday, 04/12/2009, 12:00
ده‌كرێ میدیا به دوو ئاراسته كارى پێ بكرێت: ئاراسته‌یه‌ك بۆ پێشخستنى هه‌موو بوارێكى ژیان ئاراسته‌یه‌كیش بیركۆڵى چه‌واشه‌كردن درۆ و فێڵ و بڵاو بونه‌وه‌ى نه‌زانى و هه‌ڕاج كردنى فیكر . محمد كه‌ریم یه‌كێكه له جۆرى دووه‌م نوسه‌رێكه نه‌شیاوى بابه‌ته‌كانى قه‌ڵه‌م فرۆشى و هه‌راج كردنى هه‌موومان دێنێته قسه كاك حه‌مه گیان واز بێنى باشتره نه‌سه‌رى ئێمه بێێنه و نه‌خۆشت هیلاك بكه به‌نوسینه‌وه له وبڕوایام كه شه‌و ڕۆ ژ ده‌خه‌یته سه‌ر یه‌كترى تا بابه‌تێك ده‌نوسى چونكه بابه‌ته‌كانت منداڵێكیش كه زۆر له خۆ پێوه كردنى پێوه دیاره هه‌زار دوعا ده‌خوێنیت تا چوار وشه پێكه‌وه ئه‌نێیت و ده‌یكه‌یت به وتارێك وه به په‌له پڕۆزێ بڵاوى ده‌كه‌یته‌وه . ئێوه سه‌رتان لێشێواندوین نازانین بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خه‌ڵكێكى زۆرن یان كه‌من ؟؟؟؟ ته‌نها سلێمانچیتى ده‌كه‌ن یان هه‌موو هه‌رێمى گرتۆته‌وه ؟؟؟؟ئه‌رێ خۆتان یه‌ك لابكه‌نه‌وه رۆِژێك ئه‌لێن چه‌ند كه‌سێكى سه‌ر لێشێواون و ڕۆژێك ئه‌لێن هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێتى و پێج هه‌زارى تریش به‌ڕێوه‌یه بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتى په‌له مه‌كه‌ن هاكا گه‌یشتنه جێ سه‌رانى یه‌كێتیش به ته‌پڵ و ده‌هۆڵ و زوڕناو هه‌ل هه‌له‌وه پێشوازیان ده‌كه‌ن دوو ڕۆژ له‌مه و پێش پێتان ده‌وتن خه‌ڵكى چاو چنۆك و نه‌فامن! به‌ڵام به درۆی خۆتان كه دێنه‌وه ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی یه‌كه‌تان پێیان ده‌ڵێن خه‌ڵكی به هه‌ڵوێست و هه‌لهه‌له‌شیان بۆ ئه‌كێشن! ڕۆژێك به سلیماننچێتى تاوانباریان ده‌كه‌ن ڕۆژێك به گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌زار كه‌س له ده‌ڤه‌رى بادینان سه‌رساممان ده‌كه‌ن كه پێم وابێت ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌وانه خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره بوو ، ئه‌گه‌ر جوان سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و وێنه‌یه كه مامه نه‌فامه‌كه‌تان له‌گه‌ڵیان كۆبۆته‌وه ده‌بینین زۆربه‌یان عه‌گال به‌سه‌رن ! ئه‌رێ به‌ڕاست خۆ عه‌گاڵ به‌سه‌ر ده‌نگى نه‌بووه ئه‌مه له‌كوێوه بون به‌گۆڕان و بونه‌وه به یه‌كێتى ئه‌م پێچه به‌ده‌وره‌یه له‌كوێوه كرد ؟ ئه‌و به‌خێر هاتنه‌وه‌یه‌ى كه كاكه حه‌مه‌ى كوڕى كه‌ریم ده‌یكات له ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێى ژما ره (5038) هه‌ر وه‌ك ئه‌و به‌خێرهاتنه‌وه‌یه وایه كه سدام حسین كاتى خۆى كۆبونه‌وه‌ى له گه‌ڵ جاش و مسته‌شاره‌كانى كه له كوردستانه‌وه ده‌چوون بۆ ئیكرامیه‌وه‌رگرتن (نه‌وگ الشجاعه) ه كه له پاى كوشت و بڕى ڕۆڵه‌كانى ئه‌م گه‌له سته‌م دیته‌یه وه‌ریان ده‌گرت . ئێوه هه‌موو شته‌كانتان له به‌عس ده‌چێ بۆ ناكه‌ن یه‌كى مه‌دالیایه‌كى ته‌نه‌كه بكه‌نه ملیان . ئه‌رێ كاكه حه‌مه برا بۆ كار و كاسپیت بووه به په‌لاماردانی لستی گۆڕان پێیان ئه‌ڵێت ژینگه‌ى سیاسی پیس ئه‌كه‌ن برا خۆ كارگه‌ی چیمه‌نتۆ یان نیه ماڵئاوا بێت تا ژینگه پیس بكه‌ن! به خێرێ كه‌ى وازده‌هێنی له‌م په‌لاماردانه .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست