کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارى تەندروستى ئەحمد تورك زۆرباشە

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


ئه‌حمه‌د تورک" سه‌رۆکی پارتی "DTP" که له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه داخرا، که بۆ به‌دواداچوونی دادگاییه‌ک، سه‌ردانی شاری "سه‌مسۆن"ی کردبوو، له لایه‌ن که‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌م شاره هێرشی کرا سه‌ر و بریندار بوو.


به پێی هه‌واڵه‌کانی تورکیا، ئه‌حمه‌د تورک که سه‌باره‌ت به دادگایی هێرش کردنه سه‌ر خه‌ڵکی شاری "موش"، سه‌ردانی سه‌مسۆن‌ی کردبوو، له کاتی ده‌رچوونی له دادگا و له کاتێک که وڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی ده‌داوه، پیاوێکی ئه‌م شاره له پۆلیسه‌کان ده‌رباز بوو و هێرشی کرده سه‌ری.

خه‌ڵکی موش که بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به داخستنی پارتی DTP له کاتی خۆی خۆپێشاندانیان ساز کردبوو و دوکان و بازاڕیان داخستبوو، یه‌کێک له دوکانداره‌کانی ئه‌م شاره که له رۆژی خۆپێشاندانه‌که دووکانه دانه‌خستبوو، به چه‌ک هێرشی کرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و دوو که‌سی کوشت. دادگای ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ له سه‌مسۆن به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م هێرشه‌دا، لووتی ئه‌حمه‌د تورک شکا و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا.

هێرشکه‌ره‌که له کاتی هێرش کردنه‌که قسه‌ی ناشیرینی به ئه‌حمه‌د تورک گوت و دواتر له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کرا.

هه‌رچه‌نده له کاتی دادگاییه‌که، پۆلیس رێوشوێنی توندی گرتبۆبه‌ر، به‌ڵام له کاتی هێرشه‌که‌دا که‌مته‌رخه‌میان کردوو ئه‌م پیاوه توانیی لێیان ده‌رباز بێت.كوردستان پۆست لەسەرچاوەیەكى تایبەتەوە هەواڵى باشبوونى تەندروستى بەڕێز ئەحمد توركى پێگەیشتووە بۆیە لێرەوە هەموو ئەو كەسانە دڵنیادەكەینەوە كەچاوەڕوانى زانینى بارى تەندروستى ئەحمد تورك دەكەن ئەوا ئێمە دڵنیایان دەكەینەوە كەبەڕێزیان بارى تەندروستى زۆرباشە وەكو كوردستان پۆستیش وێڕاى ئیدانەكردنى ئەم پەلاماردانە هیواى تەندروستیەكى باش بۆ بەڕێز ئەحمد تورك دەخوازین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە