کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زه‌نگه‌ زه‌نگه‌

Thursday, 07/04/2011, 12:00



تووڕه‌بوون وزۆر زووهه‌ڵچوون لایق به‌ پیاوه‌ گه‌وره‌ و به‌ده‌سه‌ڵات نی یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌رپرسی وڵاتێک یان هه‌رێمێک بێت. به‌رزانی که‌ سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ له‌ قسه‌کردندا زۆر که‌م توانا و لاوازه‌، هیچ دیبلۆماسی یه‌تی قسه‌کردنی نی یه‌ و زۆر زوو تووڕه‌ ده‌بێت و هه‌ڵده‌چێت. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر کوڕی مه‌لامسته‌فا نه‌بوایه‌ به‌ حه‌یاتی نه‌ده‌بووه‌ ئه‌ندام ناوچه‌ی هیچ حیزبێک. جارێک ڕۆژنامه‌نووسێکی عه‌ره‌ب پرسی په‌یوه‌ندیکردنی له‌گه‌ڵ (ئیسرائیل) چۆن ده‌بینێت، یه‌کسه‌ر هه‌ڵچوو، تێکچوو، شڵه‌ژا و دڵی ته‌نگبوو، سوور هه‌ڵگه‌ڕا و نه‌فه‌سی سوار بوو....هه‌روه‌ها جارێک له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌رله‌مه‌نتاری ئه‌وروپی له‌ برۆکسڵ. ئه‌م زۆر تووڕه‌بوونه‌ی وای لێ ده‌کات بێ بیرکردنه‌وه‌ قسه‌ی نابه‌جێ و نالایق و هه‌ڕه‌شه‌ی توند و تیژ بکات. یه‌کێ له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ یه‌که‌م هه‌ڕه‌شه‌ی و دوا هه‌ڕه‌شه‌ی نییه‌،(ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌، له‌ناومان جێی نابێته‌وه‌) .
ئاژاوه‌چیش، وه‌ک هه‌موومان ده‌یزانین مه‌به‌ست له‌ هه‌موو که‌سێکه‌ چه‌پڵه‌ بۆ ئه‌و لێ
نه‌دات، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ نا بۆ دزی، نا بۆ گه‌نده‌ڵی، بژی سه‌روه‌ری یاسا، به‌ڵێ بۆ یه‌کسانی، نا بو خوێنڕشتن، نا بۆ حوکمی عه‌شایه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی، هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد، هه‌موو ئازادی خوازان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدای یان حه‌زی له‌به‌شداری کردنه‌ له‌ شۆرشی نوێی کورد، له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، که‌لار، کۆیه‌، ڕانیه‌، قه‌ڵادزه‌ و هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌موو شار و لادێیه‌کی ئه‌م کوردستانه‌ که‌ ده‌نگێ نا ڕازی لێ هه‌بێت...بۆیه‌ش له‌ ڕۆژی (۰۵-۳) پیرۆزبایی نه‌ له‌ خه‌ڵکی ڕانیه‌، نه‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستان کرد.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌ دوو جۆر لێک ده‌درێته‌وه‌، هه‌ردووکشیان یهک له‌ یه‌ک خراپتره‌. یه‌که‌م ئه‌وه‌یه‌، ده‌بێ ئاژاوه‌ێکان، که‌واته‌ زیاتر ه‌ هه‌شتا له‌ سه‌دی ئه‌م میڵه‌ته‌، له‌م کوردستانه‌ ده‌ربچن و باربکه‌ن و له‌ کوردستان نه‌مێنن، که‌ واته‌ له‌ چوار ملیۆن زیاتر. به‌ڵام هه‌ندێ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ هه‌یه‌ ده‌بێت به‌رزانی هه‌وڵی ئاسانکاری بۆ بدات وه‌کو ڕێکخستنی پاسپۆرت بۆ هه‌موان، هه‌روه‌ها زۆرکه‌س هه‌ن پاره‌ی سه‌فه‌ره‌که‌یان نی یه‌. بۆ کوێ بڕۆن جه‌نابی به‌رزانی؟ بۆ کام ده‌وڵه‌ت؟ ئه‌وه‌تا له‌ سایه‌ی حوکمی جه‌نابتان به‌ هه‌زاران گه‌نج و لاوی کورد، کوردستانیان به‌ جێ هێشت، هه‌رچیان هه‌بوو فرۆشتیان و ڕێگای هات و نه‌هاتیان گرته‌به‌ر، له‌ هه‌موو ئوروپادا، وێڵ و سه‌رگه‌ردان بوون. به‌ ده‌یانیان له‌رێگای (تورکیا و یۆنان) کوژران و خنکان و هه‌ر که‌سیش نه‌یوت بۆ؟ به‌ڕێز چوار ملیۆن بۆ کوێ بڕۆن؟ به‌ڕێز ئێمه‌ کوردستانمان خۆش ده‌وێت، ده‌مانه‌وێت لێره‌ بژین، ده‌مانه‌وێت به‌ ئازادی بژین، ئه‌وه‌ی پێی ناخۆشه‌، که‌س ده‌ستی نه‌گرتووه‌، با خۆی بفه‌رموێت...
لێکدانه‌ه‌ی دووه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنه‌. که‌واته‌ به‌رزانی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌ میڵه‌تی کورد ده‌کات ئه‌گه‌ر به‌ حوکمی قایل نه‌بن...ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نیگایه‌ک له‌ ڕابردووی ئه‌م پیاوه‌ بده‌ینه‌وه‌ ده‌بینین که‌ زۆرجار ده‌ستی به‌ خوێنیسه‌دان ڕۆڵه‌ و لاو و پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی ئه‌م میڵه‌ته‌ سوور بووه‌، له‌ شۆرشی ئه‌یلول، گوڵان، شه‌ڕی براکوژی، خوێناوی کردنی شاری سلێمانی له‌ ڕۆژی (۱۷-۲ هه‌روه‌ها خوێناویکردنی شاری که‌لار و ههڵه‌‌بجه‌ و چه‌مچه‌ماڵ به‌ڵگه‌ی ڕوون و زندوون..که‌ ئه‌م کابرایه‌ خۆی بۆ کوشتن، کوشتنی میڵه‌تی کورد خۆی ئاماده‌ کردووه‌...که‌واته‌ جه‌نابی ئه‌گه‌ر بۆی بلوێت وه‌کو (قه‌دافی) ده‌ست به‌ کوشتن و له‌ناوبردنی ئه‌م هه‌موو کورده‌ دڵسۆزه‌ ده‌دات...شار به‌ شار، خانوو به‌ خانوو، زه‌نگه‌زه‌نگه‌ ڕاویان ده‌نێت و له‌ ناویان ده‌بات. ئه‌ی شۆرشگێڕانی کورد، شۆڕشی ئێوه‌، ئاشتیانه‌یه‌، غاندییانه‌یه‌، هێمنانه‌یه‌، قه‌ت ڕێ به‌و دڕنده‌یه‌ مه‌ده‌ن توند و تیژی به‌کار بهێنن. به‌رده‌وام بن، ئێوه‌ هیوا و ئومێدی میله‌تی کوردن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە