له وڵاتی سویسرا یادی ئه‌نفاله‌کان کرایه‌وه
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
1865 بینراوە
ڕۆژی شه‌ممه 18/4 به به‌شداریی کۆمیته‌ی سویسرای هه‌ر یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی چاک (چاودێری کوردۆساید)،حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له بنکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردانی شاری زویرخ، له وڵاتی ناوبراو یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌کان کرایه‌وه.
په‌یامی ئه‌و چوار لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن ئه‌م به‌رێزانه‌وه خوێندرانه‌وه (د. کارزان ناسیح ، به‌هار ئیبراهیمی، ئامانج عه‌زیزکه‌ندی و ئازاد حوسێنزاده)، فازڵ عوسمانی هونه‌ر‌مه‌ندیش به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی لاوانه‌وه‌یه‌کی بۆ یاده‌وه‌ری قوربانییه‌کانی ئه‌و گه‌لکوژییه پێشکه‌ش کرد، که جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوان بوو. ره‌حمه‌ت ئیبراهیمی باسێکی کورتی له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی مافی کورد له ڕۆژهه‌ڵات کرد، چه‌ند فیلمێکی دۆکیومێنتیش له سه‌ر مه‌رگه‌ساته‌کانی ئه‌م كۆمه‌ڵکوژیانه نیشانی ئاماده‌بووان درا، چه‌ندان بابه‌تی تر له وتار و هۆنراوه پێشکه‌شکران، هه‌روه‌ها په‌یامی ئه‌م حیزب و ڕێکخراوانه‌ش له لایه‌ن نوێنه‌رانیانه‌وه خوێندرانه‌وه: ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) - عومه‌ری شادرۆ، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ئه‌یوبی ڕه‌حمانی، کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردان له زویریخ هه‌ڤاڵ ده‌نیز.
له سه‌ر بانگه‌وازی پێشووتری کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م مه‌ڕاسمه، کۆمه‌ڵێک له کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ئاماده‌ی یادکرنه‌وه‌که بوون. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا کۆمیته‌ی سویسرای ڕێکخراوی چاک پێشنیازی ئه‌وه‌ی کرد، که دۆسییه‌یه‌کی ته‌واو به به‌ڵگه‌نامه‌ی وێنه‌یی و نوسراوه له‌گه‌ڵ یاداشتێکدا بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانتاران و حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتدارانی سویسرا، هه‌روه‌ها کۆمیته‌یه‌کیش له نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و کاره له‌م وڵاته پێکبهێنرێت، تا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چاوپێکه‌وتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کان له سویسرادا ساز بکرێت. شایه‌نی باسه نوێنه‌رانی حزب و ڕێکخراوه کوردییه‌کان ئاماده‌یی پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نیشاندا.
شایه‌نی باسه له کۆتایی یادکرنه‌وه‌که‌دا ماوه درا به ئاماده‌بوان، تا به‌شداری قسه‌و باسێکی هه‌مه لایه‌نه له‌سه‌ر چۆنێتی به جینۆسایدناسینی کاره‌ساتی ئه‌نفال له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بکه‌ن، که ژماره‌یه‌ک له میوانه‌کان به‌شداریان تێداکرد و پێشنیاز و ره‌خنه و سه‌رنجه‌کانیان به ئازادانه ده‌ربڕیت، هه‌روه‌ها له میانی گفتوگۆی ئاماده‌بواندا باس له هه‌وڵه‌کان بۆ به‌جینۆسایدناسینی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیانه و گه‌لکوژییه‌کانی تری پارچه‌کانی کوردستان کرا و ئه‌رک و ماندوبوونی ئاماده‌که‌ران و سازکه‌رانی لایه‌ن و که‌سانی ئه‌م یاده به‌رز هه‌ڵسه‌نگێندرا، پاشان له پێناوی به زیندویی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژی و کاره‌ساتانه له بیر و یادی تاکه‌کانی گه‌لی کورددا پێشنیازی یادکرنه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساتانه له سویسرا کرا.
پاش نزیکه‌ی سێ سه‌عات مه‌راسیمه‌که سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات.
لیژنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌کان له سویسرا:
حیزبی دیموکراتی کوردستان / کۆمیته‌ی سویس
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران / کۆمیته‌ی سویس
چاودێری کوردۆساید - چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران / کۆمیته‌ی سویس
19/4/2009