ئایا مهلا بهختیار دهبێت به شێر؟
Thursday, 21/03/2013, 12:00
مافیا ڕوویەكی سیاسی و بنەمایەكی ئابووری هەیە.
ووتارەكەی مەلابەختیار هەرتوژینەوەیەكی بۆ بكرێ (پۆزیتیفە).چونكە ڕاستییەكی تێدایە كە پێویستە.
حاكم قادر چاكی نووسیوە ئەو كێشەیە لە دوتوی میدیاکاندا چارەسەر ناكرێ.
ئەمە كاتێك راستە داد و دادوەر وپارێزهران بە تەلەفونێكی حاكم قادر سەما نەكەن.
ئەوەی مەلا بەختیار لە18-03-2013 نووسیوێتی (7 ساڵ و 1 مانگ و 3 رۆژ لەمەوبەر
واتە 21-04-2006) ووتارێكم بە ناوی
(بازارِي كوردستان و سهرههڵدانی مافياي كوردی) نووسی. کلیکی ناونیشانی وتارهکه بکه!
لەمەڕ ترسی كادێرانی شاخ لەسیاسەتی شاردا بە تایبەتی لە بۆاری ئابوری ووتاریكی ترم نووسی بەناوی
(لەشاخەوە بۆ شار.لەشارەوە بۆ كەپیتال) کلیکی ناونیشانی ئهم وتارهش بکه.
لەو دوو وتارەدا من پێشبینی ئەم ڕۆژەم كردبوو كە پارە . سامان نەك سیاسەت گشت بنەما و پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكانی كورد (گڵاو) دەكات.
بۆ لەم ساتەدا مەلا بەختیار ئەم راستییەی دراكاند ؟
قەیران بەشێكە لەژیان . تێگەیشتن لەقەیران تێگەیشتنە لە ژیان
تیۆره نوێیهکانی جیهان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان(realism) لەسەربنەمای هێز و بەرژەوەندییە.
قەیرانی باشور. بەبێ هێزێكی ڕادیكاڵ . ڕادیكاڵ بە هەموو چمكە چالاكییەكانیەوە. چارەسەر نابێ.
هیچ ووڵاتێكی دیموكرات لەسەرگۆی ئەم زەوییە نییە لەئاست بەرژەوەندی نەتەوە و سەروەری نیشتمان پەنای نەبردبێتە بە چارەسەری ڕادیكاڵ.بێگومان لە كاتێكدا دیالۆگ شكستهانیبێ.
دیالۆگی سیاسی نێوان پارەتەكانی كورد و كورد. نێوان هەریم و بەغداد. دووهێڵی تەریبن قەت ناگەن بە یەك. بۆ چونكە هێزەكانی باشور ڕێكخراوێكی نیشتمانی و نەتەوەی نین بەڵكۆ مافاییەكی لۆكاڵی و نۆێنەری بازاڕێ كۆمپانیە حەلوشەكانی ناوچە و جیهانن.
نووسەری گەورەی رووس دەستویفسكی دەڵێ : لەتەك هەموو بەكارهێنانی هێزێكم بۆ بەدستهێنانی ئازادیەكی بێ سنور.
ماركس دەڵی : هیچ شتێك بێ توند و تێژی جەوهەری لە میژوودا نەگۆڕدراوە .
تۆنی بلیر دەڵێ : هێزی سەربازی بۆ سەركەوتنی چاكە و خیرە .
قەیرانی باژیری سلیمانی و تەڵەی پارتی
ئەو هێزەی لە باشور سیاسەت دەچەرخێنێ (دۆلارە) ئەو هێزەی لەباشوردا سیاسەتی گڵاوكردوە (دۆلارە).
قەیرانی ئابوری لەو ساتەوە زیاتر قەبە بوو كەجەلال بۆجاردووهەم خورپەی میشك لێدا. ئەندامانی سەركردایەتی دەزانن بارو دۆخی جەلال چۆنە. لەنێو خۆشیاندا كەس ئەوی تر بە سیاسی و دڵسۆز و لێهاتوو بۆ جێگرەوە ئەو نازانێ.
.ئەم خاڵە بۆتە هۆی ئەوەی ملیاردرەكانی سەركردایەتی خۆ ئامدەكەن بۆ وازهێنان و هەڵاتن لە كاتی هەڵبژاردنی كەسێك بۆ جێگەی جەلال.
ماكیافیللی دەڵی: هەرسیاسیەك لەچۆارچیوەی یاسادا كاری نەكرد.هێزی بەكارهێنا ویاسای پشتگۆی خست ئەو سیاسیە نێوەی ئاژەڵە.
پارتی زۆر هوشیارانە بازی لەتەك باڵە نەیارەكانی نێو یەكیتی دەكات.
ناكۆكی مەلا بەختیارو عیماد ئەحمەد لە خانەقین
ناكۆكی عماد ئەحمەد و كۆسرەت
ناكۆكی نیوان حاكم قادر و شیخ جعفر
ناكۆكی نیوان مەلا بەختیار و حاكم قادر
ناكۆكی نیوان دكتور بەرهەم و كادیرانی شاخ
ناكۆكی هێروخان و گشت سەركردایەتی
پارتی كۆسرەت تڕۆ دەكات. عیماد ئەحمەد گەورە (ئەوەی ووتی كاك كۆسرەت براگەورەیە درۆی كرد) ئەمە ویستی پارتیە.
.بارزانی مۆراڵی زوربەی ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی ئەوشارەی خستۆتە ژێر كۆنتڕۆڵی دۆلار و دەستكەوتەوە. لە نێو سەرانی یەكیتیدا ئامادەن مەسینە هەڵگری پارتی یان هەر هێزێك بن بەمەرجی سامان و پلەكەیان له دهست نهچێت. یەكەم کاندیدی سەركردایەتی یەكیتی بۆ كردنەوەی ئەو كەناڵە(عیماد ئەحمەدە):." ئەو دەسەڵاتەی كاك نیۆچیرەوان بەمنی داوە (عمر فتاح) پێی نەدابووم . "
ئەمە ریكڵامەیە بۆ دەستەمۆكردنی سەركردایەتی جەلالیەیكان.
چۆن مەلا بەختیار دەبێ بە شێر؟
كێن ئەندامانی سەركردایەتی جەلالییەكان چۆن مامەڵە لەتەك سیاسەت و یاسادا دەكەن ؟
(سیاسیە پیر و پەككەوتووەكان و سیاسییە سەرسەرییەكان).
ئەم دوو گروپە نەدەتوانن جڵەوی سیاسی یەكیتی بگرن. نەدەتوانن چاكسازی بكەن .بنەمای پەیوەندیان بە یەكیتی و سیاسەت و كوردایەتییەوە تەنیا دزین و دەسەڵاتە. دەوڵەمند بوونیان پێلێشكردنی یاسا و خەساندنی (دادو داوەری و پاریزەران).
مەلا بەختیار دەبێ بە شێر ئەگەر هەوڵبدا لەسەركردایەتی یەكیتی كودەتایەكی(سپی) بێ خۆین بكات پیرەكان بۆ ماڵەوە و سەرسەرییهكان بۆ سەر شەقام.
ئەوساتە كە بوو بە سكرتیر كۆمەڵە گەنجیكی یەكیتی بكات بە ئەندامی جێگەی ئەوان دەتوانی گۆنییە دۆلارەكان بخاتە بانكەكان .لەتەك ئەوانەی خۆشی .
بۆچی پارتی هاتە زمان داوای ناونیشانی ژیر زەمینەكان دەكات؟ چونكە هێشتا زووە بۆ دەستەمۆكرنی سەرجەم یەكیتی .
ئەوان گەرەكیانە كارێك بە سلیمانی بكەن ناوی شیخ محمودی نەمریان لەبیر بچێتەوە ئهمهش بۆ پارتیی هیشتا زووه.
بۆچی لەم ساتەدا مەلا بەختیار ئەم زەنگەی لێدا؟
ئەو تەواویی گەنجیتی پیشكەش بە سیاسەتكردوە. هەروەك نەوشیروان لە کتێبی (لەكەناری دانوبەوە بۆخری ناوزەنگ لاپەڕە252) دەنوسی دوای تیرۆری كاك ئارام مەلا بەختیار و سالار نیازیان بوو ببن بەسكرتیری كۆمەڵە.
.نەوشیروان لەمپەری ئەم ویستە بوو هەر بەم هۆیەشەوە ساردییەك لە نێوان ئەو دووانەدا بەدرێژای بوونیان لەسەركردایەتییدا هەیە.
مەلا بەختیار پیش نەوشیروان لەشاخ داوای گۆڕانی كرد (ئاش) ویستیكی رۆحیە بۆ سەركردایەتی .بیگۆمان ئەمە لە سیاسەتدا زۆر ڕەوایە.
دركاندنی ئەو ڕاستییە بەمەبەستی لێدان و بچوككردنەوەی چەند ئەندامێكی سەركردایەتیە, كە ترسی ئەوەیان هەیە مەلا بەختیار دوای جەلال ببێ بەسكرتیر. یەكەم كەس كە لە مەلا بەختیار هاتە دەنگ (حاكم قادر) بوو. لە نێوان ئەم دووانەدا شەرێكی ساردی ناوەڕۆك گەرم هەیە. بە پیۆەری سایكۆلوجی . بۆ ئەم دوانە دوژمنی سیاسی یەكن. چونكە هەر یەكەیان لە لای خۆیەوە خۆی بە جێگرەوەی جەلال دادەنێت بە پێ پێوەری زانستە سیاسیەكان مەلا بەختیار لەهەموو ئەندامانی سەركردایەتی زیاتر شایانی ئەوەیە ببێ بە جێگرەوەی جەلال، چونكە لە ڕووی ڕۆشنبیر سیاسی و كۆمەڵایەتی و دبلۆماسی و درۆ تاكتیكەوە لە هەمویان چالاكتر وخۆیندەوارترە. ئەمەحاكم قادری شێتكردوە لە تەلەفزوینی (KNN) 18-03-2013 دوو وینەم بینی مەلا بەختیار و حاكم قادر نزیك یەك دانیشتون مەلا بەختیار نێوە پشتێكی كردۆتە حاكم قادر ئەمەش لەرووی كۆلتوری رۆژهەڵاتیەوە تۆران و سوكایەتی و بێزلەێكردنەوەیە. مانای مەلا بەختیار لە بنكەیەكی هێزەوەیە بچوككردنەوەی حاكم قادرە نیشاندەدا. لە وینە دووهەمدا مەلا بەختیار لە پێشەوە دەڕوا و حاكم قادر لە دواوە, لە دیالۆگ و ژوانی سیاسیدا و تەوقە و سەیركردنی چاوی یەكتری . سایكۆلۆجیتی هەردوو لا بەهەند وەردەگیرێ.لە وێنەنانەدا بەئاشكرا دیارە. ئەو دوانە چەند لەیەكەوه دورن. بێگومان مەلا بەختیار چاك ئاگای لە كارە پیسەكانی ناو پارتەكەی هەیە. یانی بەشی خۆی دەزانێ.
جەلالی سلیمانی خەساند
سێ (سین) كەرامەتی تاكی كوردی سڕیوەتەوە
(سامان . سیاسەت . سیكس)
هیچ سیاسیەكی جەلالی ناتوانی بڵی من ملیونەر نیم .
هیچ سیاسیەك ناتوانی بڵی من سیاسەتی نیشتمانی و پاك دەكەم
(زوربە) هەمووی نا. سیاسەتمەدارانی باشۆر خێزانیشیان هەیە وسێكسی قاچاخیش دەڕۆن.
قۆناغی كۆمیدیای میژوو :
(پۆرفیرۆ دیاز Porfirio Diaz) دیكتاتۆری مهکسیکی لەسەر چارەسەری گەندەڵی دەڵی
(سەگ كە ئیسقانی بەدەمەوە بوو. نەدەتوانی بوەڕی نەدەتوانی گازبگرێت).
ئەوانەشی لە دەسەڵاتدان و گەندەڵن نەدەتوانن واز لە گەندەڵی بینین نەدەتوانن بەئەركی خۆیان وەك سیاسی هەڵسن.
كەواتە تا ئەم دەسەڵاتە بەم شێوە رەها پیسە بمێنیتەوە ئەم قۆناغە لە میژوودا بەكۆمیدیای میژوو ناوی دەپژێ
چار چییه؟
گۆڕینی پێكهاتەی دەسەڵات لە بنەڕەتدا تەنیا چارەسەری كێشەكانە (مامۆستا جمال نەبەز)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست