کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارتى زەرد

Friday, 07/08/2009, 12:00


زۆر جار جەماوەرى هاندەر لە دەرەوەى گۆڕەپان كاریگەرى تەواوى ئەبێ لە سەر ناوبژیوان لەگۆڕەپان و زیاتر ئەبێ بە هاندەر بۆ هەنگاوە راستییەكان.
لێرەدا ئەمەوێ باسێك لەكارتە زەردەكەى گۆڕان بكەم كە پیشانیان دا بە یاریچیەكانى هەردوو لا (ى.ن.ك)و(پ.د.ك).ئایا ئەم كارتە زەردە كارتە سورەكەشى بەدواوەیە یا نا؟ دەبێ ئەوەیان لە بیر نەچێ كە كارتە زەرد و سوورەكە هەردوكیان لە گیرفانى گۆڕانن بەڵام لێرەدا چەند پرسیارێك دێتە پێشەوە:-
1- ئایا گۆڕان یا هەر لایەنێكى كە بۆ ئەو كارتە دەرناهێنن ؟
2- ئایا ئەوانەى ئەم كارتانەیان لایە و دەریناهێنى تاوانبار دەبێت ؟
3- ئایا ئەمە هەنگاوى یەكەمە بۆ ڕیسواكردنى هەموو گەندەڵ و دز و دژە دیموكراتەكان ؟
4- ئایا ئەوانەى كارتەكانیان پێیە ئەترسن خۆیان بگرێتەوە ؟
5- ئایا جەماوەرى كوردستان بێدەنگ ئەبێ لە كڕبونى ئەو كارت بە دەستانە كە تا ئێستا دەریان نەهێناوە ؟
ئەم پرسیارانەو كۆمەڵێ پرسیاریكە هەیە . بە هیواى جوابەكانیانین لە ئایندەیەكى نزیك .هەموومان ئاواتە خوازین جەلادەكانى كوردستان بە وێنەى(بێوشێن) (سەدام) ئابڕویان بچێ و ڕیسوا بن
لاى هەمووانیش ئاشكرایە كارتى زەرد و سوور لەكاتى هەڵەدا بەكاردێ وە ئەم كارتانە ئەبن بەوەزیفەیەكى بێ بایەخ كە یارى بە یەكجارى تەواو ئەبێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە