ناوی پێشمه‌رگه له سه‌ر سه‌ری پوک مێدیایه
Sunday, 28/02/2010, 12:00
کونجــرینی وەڵامی ناڕازیبوانی (پوک مێدیا دەداتەوە)
لەتوێی ئێمهیلێکدا ،هۆزی بیر‌و هۆشبەندکراوی حیزب، هۆزی تێ ئاخنراوی کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات و پاره، هۆزی که‌سانی دڵ پڕ له ڕق و کینه، به‌رامبه‌ر به هاوڕێ و گه‌ل و نیشتیمان، نامەیەکیان ئاڕاستەی کۆمه‌ڵێ که‌س کردووه، یه‌کێک له‌وانه منم، داخوازی ئەوەم لێده‌که‌ن، کە بەشداری لەگەڵ ناڕازیبووانی ئەو وتەیەی بەڕێز (عەدنان عوسمان)ی پەڕلەمانتاری ئۆپۆزیسیۆن بکه‌م، گوایە بە پێشمەرگه‌ی وتووه (میلیشا).
بۆیه من بە باشمزانی لە تاریکیدا وەڵامیان نەدەمەوە، بەڵکو لە توێی نامەیەکی کراوه‌دا ئاڕاستەیان بکەم و پێیان بڵیم :
شکور هۆشیارە کونجڕینی تێدەگات دنیا خهراباتهکه به‌دمه‌ستی بکا دۆلار و ده‌سه‌ڵات
ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ ئه‌گرم.که‌وابوو بێمەڵامهت نییە ئەم ناڕازی بوونه‌ی ئێوه و ئەوانه‌ی که هەڵخەڵەتاون، یان دەمیان چەور کراوە. من لەم دووچەمکەدا ، جەستەیەکی کەویی نیم و ئاوێتەش نابم .
نامه کراوهکهسڵاو بەڕێزان
من لە مانگی چواری ساڵی ١٩٨١ وە تا ساڵی ١٩٩٢ بەبێ دابڕان پێشمەرگە بووم ، دوای ئەوە، که خواسته‌کانی حیزب بۆ بەرژەوەندی سەرکردە و به‌رپرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ڕوویان لە کۆنترۆڵکردنی هەستی پێشمەرگە و تاکی کورد کرد ، ئیتر هۆشیارانە گەیشتمە ئەنجامێک، بڕیارم دا نەخۆم هەڵخەڵەتێنم و نەگەلەکەشم لەخشتە بەرم وازمهێناو لە ماڵی خۆم دانیشتم. لەپاش وازهێنانیش هەر بەشدارییەکم لەناو ڕیزەکانی یەکێتی دا ئەنجام دابێت ، تەنها لەچوارچێوەی بانگێشتن و داخوازیی هاوڕێ دڵسۆز و خۆنهفرۆشهکاندا بووه. بۆهەر کۆڕ‌و کۆبونەوەیەک، تەنها وەک خۆری پشت هەور و وەک کەسێکی بێ سود لەناخێکی پڕ باوەڕ به نه‌ته‌وه‌که‌م بەشدار بووم.
میلشیا چییە و ئامانجی ملیشیا چییە؟ وشەی میلشیا ، مانا پێدراوێکی سەربازییە بۆ ناکۆکییەکانی نێوان (حیزب و دەوڵەت)(حیزب و حیزب)(تایەفە و دەوڵەت ... هتد)، بەکارهێنراوە. ململانێی ئەم هێزانە تەنها گەل و خاک و سەرەوەری نیشتمان و کۆمەڵگا بەزیان دەگەیەنێت و یاسا‌و ئەخلاقییەتی مرۆڤایەتی تێدا پێشەل دەکات. جاری وایە دروشمەکانی نێو ئەم ململانییانە هێندە زەق و لەخشتەبەرن، کەسە نەتەوەیی و دینییەکان لەخۆیدا دەتوێنیتەوە و زۆر بەئاستەم لەگەلێکی ناهۆشیاردا گومانی لەسەر دەکرێت. پێشمەرگە هێزێکی خۆبەخشکهری بەرگریکار بووه له مافەکانی کۆمەڵگا و پارێزەری گەل و خاک و سەروەری نیشتمانی کورد.
من دەپرسم کە لەنێوان ئەم دوو شرۆڤەدا هێزی ئەمڕۆی بەناو کوردی لەناو خانەی کام لەم دوو تەوەرەدا خۆ دەبینێتەوە، چ ناوێکی وەک میلیشیاو پێشمەرگەی پێ
دەبەخشرێت ؟
وەڵامی ناوهەناوی من من کاتێک بووم بە پێشمەرگە، لە چاوەڕوانی ئەوەدا نەبووم، ڕۆژێک لەڕۆژان خاوەنی هیچ بیرێکی تەسلیمبوون ببم، هه‌روه‌ها لە پیناو پایە و پارەدا به لاوازی بووه‌ستم! لە ئێستاشدا من لەسەرهەمان ستون کاردەکەم و سوریشم .
من کاتێک دایکی یەکێک لە کوژراوەکانی شەڕی ناوخۆ دەبینم ، چاوم ، هەستم ، ویژدانم دەمخاتە گریان ، کە چۆن ئەم دایکە جەرگبڕاوە بە چ پەنچەکڕوزەیەک و بە چ هەناسەساردییەک ڕۆڵەکەی بە خێوکرد تا گەورە بێت و خەونەکانی بۆ بکاتە واقیع ، کەچی ئەنجامی ماندوبوونی ئەو ڕازاوه و شه‌وی سوور له ناو کۆشکی دانس و پێکەنین بە گەمە سیاسیەکانی ڕابردو بەڕێوە دەچێت.
پێشمەرگە فیداکاری شتە جوانەکانە و لەجوانیدا دەژی و لەجوانیدا ناوی دەمێنیت . تەحسین شاوەیس، که (مامە ڕیشە)ی شەهیدی کرد. جوانییه‌که له‌وه‌دایه، که بەهەزاران (تەحسین) ناتوانن ڕۆژگارێکی جوانی ڕیشەی سومبول بهاژێنن و ناشرینی بکەن، بەڵام تەحسین ئەگەر لەسەر سنور و لەسەر خاکی کوردستان بکوژرایە ، ڕۆژە ناشرینەکانی ژیانی بۆ کورتەساتێک پێی جوان نەدەکرا . ئەمەیه سیمبوڵی پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه و ئه‌مرێکی واقعە.
ئێوەی به ناو پێشمەرگە و ڕۆشنبیر لە ئەمڕۆدا، ئەوەی دوێنی کردتان بۆ جوانکاری بوو، وا ئەمڕۆ بەقڕوچلپاوی بەرژەوەندی خوددا بەڕێی دەکەن ، زەمەن نەچووە پێویستە ئێوە لە نێو ئازار‌و خەمەکانی نیشتماندا ئەمڕۆتان بشۆنەوە و ناشرینییەکانتان بخەنە سەر پلێتی جوانی.
هاوڕێیان ....
ئێوە نەدەستپێک و نە کۆتایی هەوڵەکان نین بۆئەوەی من لەخشتە بەرن . ژیر وهۆش ئەزمونیکە لەبەرۆکمدا ، مەحاڵە بۆ دوواوە بگەڕێمەوە . ئەمڕۆ لەنێو بزوتنەوەی گۆڕاندا وزەی خۆم سەرف دەکەم ، تا بزوتنەوەی گۆڕان لەجوانکاریدا ئاوێتە بێت و تیری تاریکی بڕ بێت و بەتروسکاییەکەی ڕووناککەرەوەی شەوەزەنگی خاک ، ئاسمان ، بیری تاک و کۆمەڵگا بێت ، من لەگەڵیدام و سەربازی هەرە پێشەوەی سەنگەرەکەیم . جا کاتێکیش لایداو خۆی ناشرین کرد و جوانی کردە قەڵخانی ناوەڕۆکی ناشرینیی ، من نەیاریکی سەرسەخت و بەربەستێکی بەردەمیم . من پێم وا نییە ئێوەی بەڕێز لەگەڵ ئەم بۆچوونه‌مدا ناکۆک بن .
وەرن با بزانین لەکوێدا دەسەڵاتی کوردی لە جوانکاریدایە ، یان جوانکاری بۆ داپۆشینی ناوەڕۆکی ناشیرنی بەکار دەهێنێت .
لەساڵی ١٩٥٩ گفتوگۆ لەسەر کەرکوک دەکرێت ، لەمێژوی بایکۆدکردنی گفتوگۆکانی حکومەتی عێراق و سەرکردایەتی کورددا لەسەر کەرکوک بووە . لەنێو بایکۆدکردنەکاندا ، کورد ناڕازی بووە بە ئیدارەی هەولێرو سلێمانی و دهۆک بێ کەرکوک. حکومەت ناچار بووە بە دانی ئەو سێ پارێزگایە بەبێ کەرکوک ، واتە نزیک بە نیوملوێن شەهید و زیانە جۆراو جۆرەکانی ماڵی کورد هەرهەموی لەسەر کەرکوک بووە . ئەوە بۆ ١٩ ساڵ لە حوکمی کوردی و بۆ ٧ ساڵ بەشداریکردن لە حوکمی عێراقدا ، چ گۆرانکارییەک لە ڕەوشی گفتوگۆ و داخوازییەکان و گەمە سیاسییەکان دەرحەق بە کەرکوک و دەوروبەری کراوە؟ تا دوێنێ سووربوون لەسەر دوابستی ناوچە داگیرکراوەکان، کەچی وتارەکانی ئەمڕۆی سەرانی کورد ، باس لە مساوەمە و سازشکردن دەکات و لەجێی وشه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان، (ناوچە ناکۆکییەکانیان) به‌کار ده‌هێنن.
سامانی وڵات ، هی تاک نییه. لەجیهاندا دوو ڕه‌فتار ده‌چێته خانەی خیانەتی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی:
١) دەستی داگیرکەرگرتن وهێنانی بۆسەرخاکی نیشتمان .
٢) پاره و سامانی گه‌ل و ده‌وڵه‌ت بۆ بەرژەوەندی تایبەت، یان بۆ گروپێک بەکار بهێنرێت. من لێتان دەپرسم دەسەڵاتی کوردی، کە ئێوە بوونەتە پەرژینی مان و نه‌مانی، ئایا ئەمانەی کردووە یان نا ؟
ئێوە دەزانن لەچرکەکانی ڕۆژدا ئەم دەسەڵاتە چ تاوانێک دەکات ؟ ئەوان دەڵێن بودجەی ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١ بەهەژمار یانزە تریلوێن و هەشت سەد ملیار دیناری عێراقییە ، بەرامبەر به ١٠ ملیار دۆلار ، بۆ چوار ملوێن کوردی دانیشتوی ئەو سێ پارێزگایە . واتە بۆ هەر کەسێک (٢٢٥٠) دۆلار ، ئەگەر مامۆستایەک مانگانە ٥٠٠ دۆلای وەربگرێت و خاوەنی ٧ سەرخێزان بێت ، ئەوا نزیک بە ١٨ هەزار دۆلاری بەردەکەوێت، کەچی بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خیزانەکەی ، نیوەی مافەکەی کەمتر پێ دەبەخشرێت و منەتی بەسەردا دەکرێت .
ئێوە گەر پێشمەرگەی دێرینن، یان ڕێز له پێشمه‌رگه ده‌گرن، نووسه‌ر و ڕووناکبیرن، چۆن دەکرێت هۆشیار نەبن له ئاست به‌کار هێنانی بوودجه، یان دزینی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌دا ، که ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کورد بەکاری دەهێنن، چۆن ده‌بێت ئاگاتان لێ نه‌بێت، که به‌چ جۆرێک گەمە به‌و میلله‌ته دەکرێت،
داواکارم، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش به‌شێک نین له ده‌ستی تاوان، ئه‌وا بە بیری نەتەوەیی و نیشتمانپه‌روه‌ریی دور لە قەتماخەی حیزب بیر بکەنەوە ، ئەوسا بۆتان دەردەکەوێت ئێوە لەچ خانەیەکدان، بڕیار بده‌ن، بۆ خۆتان کەسێکی ئاکتیڤن یان ئالەیەکی جوڵێنەر.
کونجـــرینی
٢٨ / ٢/٢٠١٠
[email protected]**********************************************************
Von: info [mailto:
[email protected]]
Gesendet: Samstag, 27. Februar 2010 13:22
An:
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected];
[email protected]Betreff: ئايا پێشمه‌رگه ميليشياو چهتهيه
http://pukmedia.com/kurdish/************************************************************
كه‌مپین.. ناوی پێشمه‌رگه له سه‌ر سه‌ریانه
http://pukmedia.com/ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستان سه‌ر به لیسته‌كه‌ی كۆمپانیای وشهبهناوی عه‌دنان عوسمان و حاكم شێخ له‌تیف سه‌رۆكی لیستی سلێمانی هه‌مان كۆمپانیا بۆ په‌رله‌مانی به‌غدا، له‌چه‌ندین لێدوانیاندا ناوی پێشمه‌رگه‌یان پیس كردووهبه(میلیشیا)و (چه‌ته) ناوی ده‌به‌ن..
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م قسانه‌یان له‌زار ترهكاوه، كفرێكی گه‌وره‌یان كردووه‌و رێچكه‌ی به‌عسیه‌كان و شۆفینزمی عه‌ره‌بی و تیرۆرسته‌كانیان گرتووه‌ته‌به‌ر، كه چه‌ندین ساڵ ویستیان ناوی پێشمهرگهبه(عساه) و (میلیشیا) بناسێنن، به‌ڵام خه‌ونه‌كه‌یان بۆ نه‌چووه‌سه‌ر، كه‌چی ئه‌مڕۆ بهچكهكوردێك به‌ناوی عه‌دنان عوسمان كه‌ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانیشهلهسهر لیسته‌كه‌ی كۆمپانیای وشه، له‌گه‌ڵ شێخ له‌تیف كه‌سه‌رۆكی هه‌مان لیستهبۆ په‌رله‌مانی به‌غدا له‌شاری سلێمانی، رێگای دوور‌و درێژی شۆفینیهكانیان كورت كرده‌وه‌و ئه‌و قسهناشیرینانهیان له‌زار ترهكا..
ئه‌م قسانه‌ی عه‌دنان عوسمان و حاكم شێخ له‌تیف بۆ ناشیرین كردنی سهروهریبهكانی گه‌له‌كه‌مان بهبهرنامهرێژی ده‌یكه‌ن، سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و هاووڵاتیانی به‌شه‌ره‌فیان توڕه‌و نیگه‌ران كردووه.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ش پشت ئهستوورهبهحهسانهی په‌رله‌مانی بۆیهكفری وا گه‌وره‌و ئیهانه‌ی موقه‌ده‌ساتی میلله‌تێك ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ی حهسانهچۆن له رقی پیرۆزی گه‌ل و پێشمهرگهدێرینهكانی كوردستان و منداڵانی شه‌هیدو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌یپارێزێت؟؟ چۆن له‌قینی میلله‌ت قوتار ده‌بێت؟
ئه‌م كهمپینهئامادهكراوه، هه‌ر به‌ڕێزێك رێزی پێشمه‌رگه‌و خۆشه‌ویستی بۆ پێشمهرگهههیهدهتوانێت ناوی خۆی و پیشه‌كه‌یی و وڵاته‌كه‌ی بنووسێت، تا گرده‌كه بێتهوههۆش خۆی و چیتر كفری گهورهنهكات و په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانیش به‌ئه‌ركی یاسایی خۆیان هه‌ستن به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك یاری به موقده‌ساتی میلله‌ت بكات.
بینێرهبۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه:
[email protected]سمكۆ ره‌شید/ كرێكار/ هۆڵندا
پۆڵا سه‌عید/رۆشنبیر/ئه‌ڵمانیا
ئاری فارس/ پێشمه‌رگه‌ی دێرین/ هۆڵه‌ندا
نه‌به‌ز جه‌باری/ رۆژنامه‌نووس/ سلێمانی
كاروان عه‌لی/ رۆژنامه‌نووس/ كوردستان
هێمن مه‌لا زاده/ رۆژنامه‌نووس- كوردستان
حهمزهحهمهد ره‌شید/ مامۆستا- ئه‌ڵمانیا
كاروان ئه‌نوه‌ر/ رۆژنامه‌نووس- سلێمانی
سه‌یوان حه‌مید ئه‌حمه‌د/ خوێندكاری زانكۆ- سلێمانی
زانا گه‌ڵاڵی/ رۆژنامه‌نووس- نه‌رویج
ره‌ئووف بێچار كۆیی/ كاسب- ئه‌ڵمانیا
فه‌رید كوردی/ لێكۆڵه‌ر- هه‌ولێر
محه‌مه‌د عومه‌ر ساڵح/ رۆژنامه‌نووس- كوردستان
دڵشاد عومه‌ر عه‌لی/ كاسب- كه‌ركوك
سامان جه‌لال جه‌بار/ پێشمهرگهكهركوك
مه‌ولود فازڵ حه‌مه‌خان/ پێشمهرگهكهركوك
دڵشاد حسێن محه‌مه‌د/ كاسب- كه‌ركوك
دڵدار زێباری/ نه‌رویج
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید/ رۆژنامه‌نووس- سلێمانی
ئاوارهحهسیب عه‌لی/ خوێندكاری زانكۆ- سوید
سۆران ده‌ربه‌نی- ئه‌وروڵا
پشتیوان عومه‌ر عه‌لی/ خوێندكاری زانكۆ/ به‌ریتانیا
شۆخان قادر ماوه‌تی/ خوێندكاری زانكۆ/ نه‌مسا
گۆران ئیسماعیل ئه‌حمه‌د/ پ. دێرین/ كوردستان
یوسف عومه‌ر/ رۆژنامونووس/ كوردستان
بڵند شاڵی/ رۆژنامه‌نووس/ كوردستان
كیسرا ئه‌حمه‌د فه‌تاح/ رۆژنامه‌نووس/ كوردستان
كارزان ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج/ رۆژنامه‌نووس/ كوردستان
به‌رزان وه‌هاب خانه‌قینی/ پ.د- هونه‌رمه‌ند/كوردستان
زانا ره‌واندزی/رۆژنامه‌نووس/ رانیه
والی عه‌لی/رۆژنامه‌نووس/كوردستان
نه‌شوان ئه‌حمه‌د سه‌عید/ رۆژنامه‌نووس/ سلێمانی
فه‌لاح كه‌ریم/ نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس/ تاران
ستران عه‌بدوڵڵا/ رۆژنامه‌نووس/ كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست