ڕه‌نگه‌کانت !
Monday, 11/07/2011, 12:00
له یادی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار مامۆستا عه‌لی له‌تیف
فڵچه‌یه‌ک
له ده‌ست یاخی بوو
له به‌ر ئه‌وه‌ی
نه‌یتوانی
ڕه‌نگه‌کانی ده‌ریایی لم
بگه‌یه‌نێته
هێشویه‌کی ڕه‌زی ویژدان
کاکه له‌تیف
ڕه‌نگه‌کانت
هه‌رچه‌ند
ئاڵۆزه لای من
به‌ڵام له ناخه‌وه
باسی ته‌می زستان ده‌کات
بۆ خوێنی سووور
ڕه‌نگه‌کانی
ده‌ستی تۆ‌و کاکه سه‌روه‌ت *
داستانی به‌سه‌رهاتی
سه‌ده‌یه‌کیان
هه‌ڵگرتووه
به‌ڵام زه‌من بێ وه‌فایه
هه‌رگیز ئاوڕ ناداته‌وه
به بێ چرپه
دێت و ده‌ڕوات
ته‌نها کێڵێک
جێ ده‌هێڵێت
ڕه‌نگه‌کانی
شوێن په‌نجه‌ی تۆ
داهاتی ماڵی خه‌مه
ڕه‌نگه‌کانت
ده‌شتی سووری
هه‌وری ئاسمانی ڕه‌شه
باسی هاواری دایکێکه
بۆ کورپه‌که‌ی
ڕه‌نگه‌کانت
هه‌ر حه‌وت ڕه‌نگی قه‌ڵه‌من
* هونه‌رمه‌ند ....سه‌روه‌ت سه‌وز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست