گرێکوێرەکانی سێ سەرکردە، کە کەسیان خۆی بە هەڵە نازانێت...؟؟؟
Tuesday, 09/07/2013, 12:00
1876 بینراوە
گرێکوێرە و هەڵەکانی ئەم سێ سەرکردەیە
کوردستانی تووشی قەیرانێکی گەورەکردووە
تاڵەبانی بە خشکەیی و بێدەنگی ماڵئاوایی لێ‌کردین
ئەوانی تریش شەڕ لەسەر میراتەکەی دەکەن...؟؟
بارزانیش بە هاوکاری دوژمنان یاری دەکات پێیان...!؟
شەقام و خەڵكی ناڕازیش بێدەنگن لێیان...!؟
ئه‌م سێ سه‌رکردەیە ئه‌وه‌تای سیاسه‌ت ده‌که‌ن به قه‌باره‌ی ئه‌و هێز وتونا و پلانانه‌ی که بۆ لاوازکردن و دژایه‌تیکردنی یه‌کتری به‌کاریان هێناوه، گه‌ر له پێناو ئازادی و یەکسانی کورد و سه‌ربه‌خۆییدا به‌کاریان بهێنایه ده‌مێک بوو کوردستانی عێراق ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌بوو...!؟
ئه‌و سێ سه‌رۆکه له ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه تا ئێستا له چه‌نده‌ها ململانێ و کێشه‌ی سیاسی جۆربه‌جۆر که له‌نێوانیان دا ڕووی داوه سه‌ده‌هاو هه‌زاره‌ها گه‌نجی خۆێن گه‌رم و تینووی ئازادی یان کردۆته قوربانی سیاسه‌تێک که ته‌نها لە پێناو خزه‌مه‌تکردنی خۆیان وبنه‌ماڵه‌کان و پارته‌کانیاندا بووه، نه‌ک له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی جه‌وساوه‌ی کوردستان دا و ڕزگار بوون لە ستەم و چەوساندەوەدا....!!!
هه‌رجاره‌ی به بیانوویه‌ک یه‌خه‌ی یه‌کتری یان گرتووه و دوژمنه‌کانیان بیرخەڵک بردۆتەوە، لەبەر ئەوەی خۆیان لەبری دوژمنان بەو ئەرکانە هەڵستاون...؟؟؟
هەندێکجار بۆ لاوازکردنی یه‌کتری ئاماده‌بوون هاوکاری داگیرکه‌ران بکه‌ن و شه‌ڕی خویناوی دژ به‌یه‌کیان هه‌ڵگیرساندووه...!؟
پاشان کۆمه‌ڵێک لاو وگه‌نجیان کردۆتەوە قوربانی ئامانجەکانی خۆیان...!!! لە ئەنجامی ئەو هەڵانەشیاندا هۆشیارانە شۆڕشی ڕاسته‌قینه‌یان لاوازکردووه...!!!
ئه‌م سه‌رۆکانه به داخه‌وه قه‌ت به هه‌ستێکی لێپرسراوی یه‌وه نه‌یانڕوانیوه‌ته کێشه‌ی کورد و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان، چونکه له‌مێژووی سیاسی یاندا قه‌ت به دڵ ئاماده نه‌بوون یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن و به شێوازێكی شارستانییانه دژایه‌تی یه‌کتر بکه‌ن. هیچکات خۆشیان بە هەڵە نەزانیووە کاتێک هەڵەی گەورەیان کردووە؟
هەرکاتێکیش ڕه‌خه‌نه یان له یه‌کتر گرتووه، هه‌ریه‌کێک له و سه‌رۆکانه مه‌به‌ستی بووه خۆی به ڕاست و بێ هه ڵه وکه‌م وکوڕی بزانێت و خۆی بخاتە سەرووهەڵە و ڕەخنە و گۆڕانکارییەکانەوە...!!!؟؟؟
لە ڕاستیدا گەرسیستمێکی شارستانی و دادگایەکی سەربەخۆ بوونیان هەبوایە، دەبوایا هەرسێکیان بۆ وەڵامی زۆر پرس و پرسیار بچونایەتە بەردەم دادگا...!؟
ئه‌مجاره‌ش به‌م ململانێ سیاسی یه‌ی خۆیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و لاوازکردنی یه‌کتری، ده‌مانخه‌نه دووڕیانێکی ترسناکی سیاسه‌ت و ژیانه‌وه، که که‌س نازانێت ئه‌وسه‌ری چۆن ده‌بێت...؟؟؟ گەر نەوشیروان مستەفا ڕاستی دەکرد و باش دەیناسین، ئەی بۆچی تا ئێستاش لە دیوەخانەکەی هەردوو بنەماڵەدا خۆشباوەڕە پێیان ؟
گەر نەوشیروان مستەفا ڕاست دەکات و خوازیاری سیستمێکی شارستانیە، چی دەکات لەو دیوەخانەی هەردووبنەماڵەدا، بۆ نایەنەدەر...؟
ئەی بۆچی شەقام ناکاتە پەرلەمان و شوێنی یەکلاییکەرەوەی کیشەکان بە فشاری بەردەوام بۆ سەر دەسەڵاتی ناشەرعیان...؟
گرێکوێرەکانی بارزانی و تالەبەنی و نەشیروان مستەفا بەڵایەک و ڕێگرێکی گەوەرەیە لەبەردەم خەڵكی ناڕازی کوردستان کە خوازیاری گۆڕانکاری ڕاستەقینە و دانانی سیستمێکی شارستانین، تا لەوەزیاتر سیستمی دەسەڵات لەدەست بنەماڵەکان و گرێکوێرەی سەرکردەکاندا گیرۆدە نەکرێت و نوقمی گەندەڵی نەبێت...!؟
خەڵکی ناڕازی کوردستان پێش هەر هەڵبژاردنێک پێویستیان بە سیستمێکی دەسەڵاتە کە ڕێز لە هەموو دەنگەکان بگرێت بێ جیاوازی و ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرێت نەک لە پێناو قازانجی بنەماڵە و سەرکردەکانیاندا دەنگەکانیان بخەنە زبڵدانەوە تا هەر خۆیان سەرۆک بن....!!؟؟
نا بۆ سەرۆکی تەزویر و خۆسەپێن...
نا بۆ گرێکوێرەی سەرکردەکان...
بەڵێ بۆ دەسەڵاتێکی مۆدێرن...