پارتی و گەمە سیاسییەكانی
Wednesday, 06/02/2013, 12:00
پارتی هەرجەندە مۆدێلی حوكمڕانێكەی لە ناوچەكە نەماوە و بەسەر چووە لە ڕووی كۆمەڵایەتی و سیاسییەوە بەڵام هێشتا بێ دەربەسانە لە كوردستان هەر كاری پێ دەكات ,
1_ دەسەڵات وەك هەر پێگەو پێكهاتێكی ماتریاڵی لە كۆمەڵگادا تەمەنێكی سنوور داری خۆی هەیە و زیاتر لەو ڕادەیە ئەگەرەكانی نەگونجان و پێچەوانە بوون سەر هەڵدەدات بە شێوازەكانی ناڕەزایەتی و بێزاری و خۆپیشاندان و بشێوی ئەمجا لە كۆتایدا شۆڕش و مشتقاتەكانی زاڵ دەبێت ,درێژ ترین تەمەنی دەسەڵاتی شمولی و پۆلیسی لە مێژوودا دەوڵەتەكەی لویسی 14 بووە كە بۆ نزیكەی 60 ساڵ حوكمی كردووە بەڵام مەرج نییە هەموو دەسەڵاتێك ئەو تەمەنە بكات بەو شێوەیە , دیارە زمان و مكان و هەل و مەرجی ئەو شوێنە فاكتەری یەكلاكەرەوە دەبێت ,
2_پارتی زۆر دەمێكە فلسەفەی بوونی وەك پارتێكی سیاسی وڕەوەندێكی كۆمەڵایەتی لە دەست داوە , بەڵام كەس وەك پارتی دەرباز نەبووە لە فاكتەرەكانی لە ناوچوونی , بەڵكو هەردەم ئەو ئەگەرانەی گۆڕیوە بە كارتی جۆكەر و گەمەو گرەوەكەی بردۆتەوە لە كۆتاییدا ,هەر لە ئاش بەتاڵ تاوەكو شەڕی ناوخۆ ,
3_پارتی لە ناوخۆدا بە زەبرو زەنَگ و فێڵ و تەڵەكەی پاراستن و چاوو سووركردنەوە و تێوەگلان لە گەڵ هێزە ئیقلێمێكانی ناوچەكە بە گرێ بەستی كاری مخابراتی و كۆنتراكتی ئابووری نهێنی و ئاشكرا و ماساو كردن بۆ چەمكە دەست ڕۆیشتوەكانی سیاسەتی دەولی , بە هەموو ئەمانە و شتی شاراوەی تریش پارتی دەسەڵاتی خۆی بە زۆرە ملێ كردوە و دەتوانین بڵێین سەركەوتوانە لە ڕووی ڕیاڵەتی سیاسیەوە مامەڵەی لە گەڵ ڕووداوە نەخوازراوەكان و پێشهاتەكاندا كردوە لە شوێنەكی تایبەتەوە و نەیارەكانی بە پێی كات لاوازو دەستە مۆ كردوە و ناچاری كردوون وەك ئەو ڕەفتار بكەن بەڵام بە بێ تواناو ئەزموونی ئەو ,
4_پارتی تا ئێستا توانیوێتی سەرسەخترین نەیاری تووشی پەرش و بڵاوی پێڕ پێڕ بازی بكات و دووری بخاتەوە لە زۆربەی پێگەو پۆستە هەستیارەكانی ناو دەسەڵاتی كوردی و دەمێكە سەرقاڵی كردووە بە ڕێكەوتنی بە ناو ئیستراتیجی و برایەتیەوە ,
5_ پارتی لەم لاشەوە پەرشوو بڵاوێتی و باڵەكانی ناو پارتەكەی خۆی نەهێشتووە و سەركووت و خەفەی هەموو ئەو دەنَگ و بانَگەشانەی بۆ دیموكراتی و ئازادی كردووە لە ناو ئۆرگانەكانی و دەسەڵاتی بنە ماڵەی گەیاندووەتە ئاستی بڤەو پەرستی و كۆتای هێنا بە خوێنی نا ڕەسەن بۆ هەتا هەتایە بە ,
6_پارتی پشتی بە هێزی پاراستن و كۆنترۆڵی پۆستە هەستیارەكان و گرێبەستە هەرێمێكان و پشگیری سیاسەتی دەولی تا ئێستا بەستووە ,پێ ناچی بتوانێ پاش گەز بێتەوە لە هیچیان و لە ژێر هیچ بەهانەو بانَگەشەیەكدا , پارتی بێ گوێدان بە هەل و مەرجەكانی ئەو سونامییە لە گۆڕانكاری و ڕووداوە دڵ تەزێنانەی كە لە دەوروو بەریدا شاڵاو و شەپۆل دەدەن بەرەو نەهێشتن و نەمان و لە ناوچوونی مۆدێلی حوكمڕانێكەی ئەوە ,
پارتی ئامادەیە هەموو گەمەیەكی سیاسی بكات لە پێناو مانەوەی وەك بنە ماڵە لە دەسەڵاتدا لە گەڵ دۆست دۆشنمی بە یەك عەقڵیەت و عاگفە ,وا دیارە لەم بڕگە تایبەتەی ئەم دەڤەرەدا پارتی پەنای بردۆتە ژێرچەتری سیاسەتی توركیاوە كە هەوڵ دەدات بێ ووچان بۆ هێور كردنەوەی بارو دۆخەكە و ئەگەری گەیشتنی سوونامێكەی سوریا بۆ ئەویش لە ڕێگەی كردنەوەی كەناڵی گفتوو گۆ لە گەڵ ئاپۆ و پارتی كرێكارانی كوردستان ,دیارە ئەمە ناوەڕۆكی بێ باكی و گوێ پێ نەدانی پارتییە بە هەموو بەهاو بنەما ئیسانێكانە لە لایەكەوە و بیركردنەوەیەكی تجریدی جەهەنەمیانەیە كە هەر هزرو بیرێكی سیاسی پەی بێ بەری ئەمڕۆ لە لایەكی ترەوە ,
شرۆڤە كاری سیاسی
مامۆستا محمد ابراهیم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست