کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەرجەکانی ئەردۆگان

Tuesday, 21/10/2014, 12:00







کوڕێك لەهاندەران تەلەفۆن بۆ ماڵەوەیان ئەکا و دوای ئەحواڵ پرسین،دایك و خوشکی لێی ئەپاڕێنەوەو سوێندی ئەدەن بە گۆڕی باوکی کە چێتر ئاوا بەتەنها نەمێنێتەوەو ژن بێنێ. ئەمیش دەمێکە خوا خوای شتێکی لەو جۆرەیەو ئەڵێ؛ دەی باشە ئەلحوکم و لیللا مادام وای لێهات بچن کچێکم بۆ بدۆزنەوە و دواتر خۆم یەمەوە ئەیبینم و گەر بەدڵم بێ ئەیخوازم. خوشککەی نازانێ لەخۆشیا چیبکاو پێی ناکەوێتە سەر زەوی و ئەڵێ ئۆخەی شکور قەناعەتمان پێهێنا.

کوڕەش پێیان ئەڵێ خۆتان من باش ئەناسن و ئەزانن کە من لە کوردستان دەرچووی زانکۆ بوم و لێرەش هەر بەهەمان شێوە شەهادەم هەیەو هەردەم خەریکی خوێندنەوەو ئەلقەی ڕۆشنبیری و چوون بۆ سیمینار و شتی لەو جۆرەم ، جا بۆیە حەز ئەکەم کچێکم بۆ بدۆزنەوە کەوا نەختێ لەخۆمەوە نزیك بێ و بیرو بۆچوونی وەك من وابێ. خوشکەکەی ئەڵێ خەمت نەبێ لەژێر عەرزیشا بێ بۆت ئەدۆزینەوە. کوڕەش ئەڵێ؛ هەندێ مەرجی تریشم هەیە و حەز ئەکەم جوان و باڵا بەرز و بەویقارو نەرم و نیان ومیوان دۆست و کەیبانویەکی لێهاتوو مناڵی خۆش بوێ و ڕێز لەخەڵکی بگرێ و بەسەلیقەبێ، هەروەها هەوڵ بدەن کەلە بنەماڵەیەکی خوێنەوار و ڕۆشنبیر بێ، با یەکێ بێ هەموو کاتی خۆی بە میکیاج و بەردەم ئاوێنە بەسەر نەبا. وەیان هەر خەریکی قژ و لێو سوورکردن و بەدیار تەلەفیزیۆن لەداڵەوە بۆ داڵ دانەنیشێ و هەر خەریکی تەماشای فلیمی دۆبلاجکراو بێ. با هیچ نەبێ لەجیاتی حەزە مێینەکان با هەندێ کتێب دۆست و کاتی خۆی بە خوێنەوەو زانست و زۆر بەتایبەتیش فەلسفە بەسەر بەرێ. با کاتەکانی لەبازاڕ و ناو قەیسەریەکان و کۆگای جل و بەرگ سەرف نەکا. خۆ ئەگەر هەندێ ڕوحی وەرزشی تیا بێ و حەز بە سووکە وەرزش بکا،،،،،، لەم جۆرە گفتۆگۆیەدا بەردەوام ئەبێ و تا لەناکاو خۆشکەکەی پێی ئەبڕێ و ئەڵێLکاکە گیان بەقوربان بەخوا ئەوەی تۆ بەدوایا ئەگەڕێی ئەبێ کچی یا ئیفلاتۆن وەیان سوقرات بێ.

ئۆردۆگان ٤ مەرجی هەیە بۆ ئەوەی بەشداری شەڕی داعش بکا لە سووریا. ئەو مەرجانەش ئەوەندە ناماقووڵن کە جگە لەخۆیان و داعش نەبێ کەس سوودمەند نیە . بۆ نمونە داوای ئەوە ئەکا کەناوچەیەکی ئامن دروست بکرێ لە کۆبانی،بەواتای ئەوەی هێزو سوپای تورکی بچن شاری کۆبانی داگیربکەن. مەرجی دووەم دروست کردنی ناوچەیەکی دژە فڕین،بەو واتایەی؛ دوای ئەوەی کۆبانی لەلایەن تورکیاوە داگیر کرا ئینجا نەیەڵن هیچ فڕۆکەیەك بەوانەی سووریاشەوە هێرش بەرێتە سەر هێزە داگیرکەرەکەی تورکیا. پاشان بەوەشە ناوەستێ و لەمەرجی سێیەمدا داوای ئەوە ئەکا کە تەنها عەرەبی سووری بۆی هەیە بچێتە سووریاوە لە ڕێگای کۆبانیەوە. بەواتای ئەوەی کە تەنها داعش و هێزەکانی تری سووننی کە سەر بە تورکیان بچنە نێو خاکی کوردستانی ڕۆژئاواوە. لەوەش خۆشتر لەمەرجی جوارەمدا داوا ئەکا کەوا تەنها یارمەتی و مەشقی سەربازی و چەك بدرێتە هێزە ئۆپۆزیسیۆنە میانڕەوەکان. ئەوەش مەبەستی تەنها ئەو پارت وهێزانەن کە تورکیا بەمیانڕەویان ئەزانێ وەکو داعش و نوسرەو پارتە کوردیە کارتۆنیەکان. ئا ئەمەیە مەرجەکانی ئەردۆگان. جا بزانن بۆیە ئەمریکا پێی ڕازی نەبوو.

ئەردۆگان چونکە کاتی خۆی مەرجی لەسەر مەسعود بارزانی دانا بۆ ئەوەی نەوتەکەی لەوێوە فەرهود بکا ، وەی ئەزانی ئەمریکاش وەك مەسعود وایە. کاتی خۆی مەرجی ئەردۆگان بۆمەسعود بریتی بوو لەوەی چەند بنکەیەکی سەربازی لە بادینان دامەزرێنێ و ڕێگەی تەواو بدرێ بە کۆمپانیا تورکیەکان و تورکەکان کەپشکی گەورەی بدرێترێ لە گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی و دەزگای میت باڵا دەست بێ و مەسعود و نێچیر لەخزمەت تورکیاو ئەجنداکانی بن و تا ٥٠ ساڵی ئایندە فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەوتی هەولێر و داهاتەکەی بۆ تورکیا بێ و پاشان شەڕی هەموو پارچەکانی تری کوردستان بکا. مەسعود هەروەك ئەوەی هەنگوینی لە کلۆری داردا دەست کەوتبێ یەکسەر ڕازی بوبو. بۆیە ئۆردۆگان ئاوا کۆنترۆڵی کوردستانی باشووری کرد. بەڵام هەرگیز نەیتوانی و ناتوانێ ئەو جۆرە کارانە لە ڕۆژئاوا و باکوور ئەنجام بدا. لەبەر ئەوەی لەوێ هاوشێوەی مەسعود و نێچیر بەدی ناکرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە