کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرى بۆ حكومەت لە شێرزاد عبدالرحمن ناپێچێتەوە ؟

Monday, 16/08/2010, 12:00


من هاوڵاتیەكى ئەو شارەم و مافى خۆشمە كە لە هەندى كارى نادروست بپیچمەوە لە بەر ئەوەى ئەم شارە پر بووە لە دزو جەردەو خائێن و بە عسى و یەكێك لەمانە (شێرزاد عبدالرحمن) ە ئە كەسەى كە بەناو پیاوە و كەسێكە كەناوى (سەدام حوسین) ى دیكتاتۆر دەكرێ فرمێسكەكانى وەكو مناڵ دێنە خوارەوەو ئاخێك هەڵدەكێشَێ و دەڵى زۆر بە داخەوە كە سەردانى شەقڵاوەى كرد نەمبێنى بۆ ئەوەى بچمە سەردانى و لە نزیكەوە خۆممم پێ بناسَینایەوە و پێم گووتاییە (سەید الرایس) من شێرزادم ئەو كەسەم چەندین گۆرانیم هەیە لە سەر تۆ وە دەمگووت هەردەم كوڕى ئێوەم (سەیدالرایس) لە خزمەتى ئێوەم ؟؟ داخەوە دەبوایە لە نزیكەوا ماستاو بۆ ئەمیش بگرییەوە بەلكو ئەو كات (چەند پارچە زەوییەكى بە خۆت و خانەوادەكەت دەدا) كە دەڵێم خانەوادەكەت مەبەستم ئەوەیە كە (خێزان و كوڕو كچەكانت) كەسى تر نا ئەوەى ئێمە پێمان سەیرە ئەوەیە كە ئەم ژیانە چۆن وا گۆِردراو شێرزاد بوو بەكەسێكى دڵسۆز وە كرا بە پەرپرسى چەندین دەزگاى ڕاگەیاند و دواتر ئەم پرۆفیسۆرە خانەنیش دەكرێ و دەبارە بە ماستاوچیاتى ڕێكەوتنى لەگەڵ دەكرێ بەو مووچەیەى كە وا مووچەى ڕەسمى چەندبووە ئەوەندەى ترى پێ بدرێت بەو بكرێت بە سەرنووسەرى گۆڤارێك كە پێشینەى مانگانەكەى زیاتر لە (50) ملێۆن دینارەو جگە لەوە خێزان و سئ كۆڕو 3كچەكانشى بە بئ ئەوەى چركەیەكش لەم دەزگایە كار بكەن هەریەكەشیان زیتر لە(400) چوار سەد هەزار دینار وەردەگرن و چەندین ناوى تر كە مانگانە خۆى مووچەكەنیان وەردەگرێت دەیدزێت كەسى واش هەیە دەرچووى كۆلیژە و هەژارە بەڵام جێگە بۆ ئەو كەسانە نیە تەنها بۆ بنەماڵەى شێرزاد جگە لەمە هەریەك لە منداڵەكانى شێرۆ لە خوا بەزیادبێ بوونە بەخاوەن زەوى خۆیانن ؟؟ باوكى منیش ساڵانێكى دوورودرێژە فەرمانبەرە نەك پارچەیەك زەویی بە لكو (1)مەتر زەویشى پێنەدراوە باشە یەك پرسیار(شیرۆ) جەنابت بۆ تاوەكوئیستا ووتارێكت نیەلەسەر وەزارەتى شارەوانى بە هەرحاڵ ئەوەى لە تواناى ئێمەیە تەنها (حەواڵەى خوابى شێرزاد) (خوا حەقى هەژاران بكات) ئەگینا خەڵكینا .شێرزاد ئەو بە عسییەى كەوا ماوەیەكى دورو درێژ لە بەغدا خەباتى بۆ عەلى كیمیاوىو سەدامى گۆڕ بەگۆِڕ دەكرد ئێستا چۆن ئەو پلەیەى پێدرا لەلایەن حكومەت كرا بەو كەسەى كەوا بە كەیفى خۆى پارە سەرف بكات و سەیارەى حكومەتى وەربگرێت شەوان تا درەنگ كیژووڵەكانى پى بگەڕێنێت .لە هەمووشى خۆشتر ئەوەیە تاوەكو ئێستا یەك كێلۆ تەماتەشى لە گیرفانى خۆى نەكڕیوە خوادەزانى هەمووى لەسەر ئەو دەزگاییە كە كارى لێ دەكات باشە شێرۆ تۆ هەموو هەفتان لە گۆڤارەكەت خاوەن گۆشەیەكى پئ دەڵێ (دەردى دڵ) ئەى خوا دڵت ڕاگڕى وەرە بزانم تۆ دەردى چیت هەیە لە دزى زێتر بڕواناكەم لەم شارە كەس بەقەد تۆ ایفاد كرا بێت هەر ڕۆژى لە وڵات بۆ ئەو وڵاتە پاشان وەرە بزانم كواشەخسیاتو ئەخلاقت هەر جارێ كە دەچیە ڕیسترانت لەگەڵ خێزانەكەت و كوڕو كچەكانت لەسەر مێز باسى ئەخلاق دەكەى ؟ بڕوابكەن لەماڵەوە بەقەد نووكە قەڵەمەڕەشەكەشى ڕێزى لێ ناگیرى هاوڕیان من بڕیارم داوە كەوا لەم ڕییە لا نەدەم تاوەكو شێررزاد دەبەمە بەر دەدگا و ئەو كات غەمەكانمان تا ڕادەیەك سارێژ دەبن بەڕیزان چاوەڕوانى بەشى دیكە بن لەم نزێكانە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە