کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دوو سڵاو لە كاك نەوشیروان

Monday, 23/02/2009, 12:00











سڵاوی یەكەم:


1: بۆ دەستپێكردنی هەنگاوەنۆیكان هیچ كاتێك دڕەنگ نییە.
2: هەموو سەرەتایەك پیرۆزە، چونكە كۆتایهاتنی سەردەمێكی كۆنە.
3: تاكتیك و پڕۆژی سیاسیی وەك دەرمان وایە لەكاتی خۆیدا بەكاری نەهینی ئێكسپایەر دەبێت. وەك مادەی 140

ئه‌گەر پرۆژەی سیاسیی (تاكتیك یان ئیستراتیجی) خۆی لە سەر هەڵەكانی زەمەنی كۆن توكمە بكات ئەوە دەتوانی سەرەتایەكی نۆی بە ئیستراتیجتیك و بە بەرنامەیەكی نوێوە بەره‌نگاری دەسەڵاتی سیاسیی نەیاری كۆن ببێتەوه‌.

ڕاڤەكردن لەمەڕلایەنی نیگیتیفی سیاسیی. لایەنی پۆزەتیف بەهێزدەكات. لە سیاسەت و نەخشەی سەربازییدا ئەنجامی شكستی بێ یان سەركەوتن. بەشێكی ئەو پڕۆسیسە هەڵەیە و بەشێكی ڕاستە (بەڕێژەیی). هەندێ هەڵە هەیە خزمەت بە ڕاستی دەگەینی وەك هەڵە و چۆكدادانەكەی مەلامستەفا و ئاشبەتاڵەكەی. ئەگەر مەلامستەفا سەركەوتنی بەده‌ستبهانیبایە دەبوایە ئیستاكورد وەك ئەتاتورك بیانكردایە بە پیغەمبەر و بیان پەرستایە.
Manche der Kinder glaubte Mohammed sie in Istanbul geboren und Atatrk ein Prophet)*1
(هەندی منداڵ بڕوایان وایە محمد لە ئەستەنبول لە دایك بووە. ئەتاتوركیش پیغمبەرە) گەورەترین فاكتەری شكستهینانی هیتللەر پشتگۆیخستنی ڕۆڵی پیتڕۆڵ لەجەنگی جیهانی دووهەم هیرشكردنە سەر ڕوسیا و پشتگۆێخستنی باشوری كوردستان بوو وەك سەرچاوەیەكی وزە لە بۆ تەكنەلۆژیای سەربازیی، ئەگەر ئەم هەڵەیە نەبوایە فاشیستی ئەڵمانی چۆكی دانەدەدا. مادامێكی هەڵە بەشێكە لە كاری سیاسیی كەواتە هەڵە نابیت ببێ بە لەمپەری شەرم وترس. جوانترین ڕووی سیاسەت كۆڵنەدانە. جەلال ئەگەر لە شاخ دیكتاتۆر و فاشی و لە شار مافیا نەبوایە ئیستا جەلالییەكان وەك هەندی نووسەر دەیانكرد بە مندیلا. كاك نەوشیروان ئەگەر لە شاخ یان لە شار هەڵەشی هەبووبێ ئەنجامی ئەوەیە، كە چالاك بووە. گرنگ ئەوەیە لە نێو ئەو مەزادخانە پیسەی جەلالیدا ئامادە نەبوو وەك هاوكارەكانی شاخی بۆ سیستەمی مافیا و ناوگەڵ و دەست و ویژدان پیسی بچەمیتەوە. دەنگیكی كزی ناڕەزای لێبەرزبووەوە. لەم چەند ساڵەی ڕابوردوو هیچ سیاسییەكی كورد هێندەی ئەو نەبۆتە جێ پرسیاری گشت تویژەكانی كۆمەڵ و دەسەڵاتی كوردی و ڕۆشنبیرانی دەرەوەی دەسەڵاتی كوردی.
ئەمەش دوو بنەمای هەیە یەكێكیان ترسە. ئەوی تریان هیوا.
ترس: لەشی سیاسیی باشوری كوردستان دووقاشی گەورە (یەكیتی و پارتی) و چوارقاشی پچوكی بێ ڕۆڵە. جیاوازی نێوان سترۆكتۆری یەكیتی و پارتی لە سەرەتای دروستبوونی یەكیتدا دوو سترۆكتۆری جودابوون لێ كە دۆلاربوو بە پارسەنگی هەڵویستە سیاسیەكان یەك ڤیگوری بازاڕی سیاسیان پیكهانی ئەویش (دكتاتۆری لۆكاڵیە) (دیكتاتۆری لۆكاڵی و دیكتاتۆری سنتڕاڵیزم) (ئەم دەستەواژەیە لە سەردەمی ستالینەوە پژایە نێو فەرهەنگی سیاسیەوە) لەو وڵاتانەی لەچەند گەلێك پێكهاتوون. دیكتاتۆری لۆكاڵی لەخزمەت دیكتاتۆری (چەق) سنتڕاڵدایە. چونكە سترۆكتوری سیاسی و مۆڕاڵی ئەو دوو دیكتاتۆرە لە فەلسەفەی سیاسی و ئیستراتجی چینایەتیەوە و ڕۆڵی مۆڕاڵی خێزانیەوە لە یەكدەچن بۆ نمونە بۆچی (مۆڕاڵی تكریتی و بارزانی و تاڵەبانی) لە یەك دەچن؟ بە ئیستاشەوە لە ئەدموسفیری سیاسی باشوری كوردستاندا(دیكتاتۆری جەلالی و مەلای) لەخزمەت دیكتاتۆری ناسیونالیستی عەرەبیدان) نمونە (كاتێك جەلال بە دۆلار پاشقولی لە مۆڕاڵی كوسرەت گرت مالكی ستایشی جەلالی كرد*2 كاتێك بەرژەوەندی خیزانی ماڵی بەرزانی لە ئاستی بەرژەوەندی خیزانی تاڵەبانی توشی شكستی بوون. لە31 ئاب دا مەسعود پەنای بۆ سەددام برد دەكرێت یەكیتی ببێ بە چەند قاش چونكە لە ئەزەڵدا لە چەند قاشێك پێهاتووە. ڤاكتەرە جوان و پۆزەتیفەكانی هوی قاشبوونی یەكیتی بوونی دیكتاتۆر و مافیای جەلالیە (لایەنە جوانەكانی ڕووی دیكتاتۆر*) لە دایك بوونی كۆرپەی ئۆپۆزیسوینە. ڕووی زبری دیكتاتۆرە پیرە كە ڕووی ریفۆرمخوازكانی ڕەنگاڵەی كردوە. كروزانەوە بێئاست و نزم و بێ مۆڕاڵییەكەی كۆسرەت. شكستی نەبووە و نابێ ناهینی بە ڕەوتی ریفۆرمخوازان. بەپیچەوانەوە بازووی بەره‌نگاربوونەوەی باڵی ڕیفۆرمخوازانی بەهێزكرد. كەسایەتی نزم و نا سیاسی و نا كوردی گشت ئەندامانی سەركردایەتی یەكیتی ئاشكركرد. دڵسۆزانی یەكیتی بۆ یەكیتی دەگرین. جەلالیەكان قیزیان بە گریانی دڵسۆزانی یەكیتی دێتەوە. ترسەكەی كاك نەوشیروان دەبێت بە دووقاشەوە:

1. ترسی جەلالییەكان.
2. ترسی مەلاییەكان.

1: ترسی جەلالییەكان
هیچ چاودێرێكی سیاسیی هیندەی خودی جەلالیەكان ئاگایان لە تاوانەكانی خۆیان نیە. ئەوان دەزانن ئەگەر گەلی باشور بە تاوانە شاراوەكانیان ئاشنا ببێت ئەو مانای هەرەسی دەسەڵاتی دكتاتۆرە پیسەكەیە. یەكیتی ڕیكخراوێكی سوسیال دیموكرات نیە بەڵكو ڕێكخراوێكە پیكهاتوە لە (دیكتاتۆری پڕیمتیفی ڕۆژهەڵاتی ومافیا بازاڕ+) بە هەره‌سهینان یان لاوازی دەسەڵاتی جەلال ئەوە دەسەڵاتی مافیا سیاسی و بازاڕ لاواز دەبێت. ڕەنگە ئەنجام بگاتە ئاستی هەریەكی لە لیپرسراوانی جەلالی لە كوردستان بن یان هەندەران دادگای بكرین. بۆیە نەشیرەوان بڤەیە بۆ جەلالییەكان.
2: ترسی مەلاییەكان
(پارتی دیموكراتی كوردستان) پارتییەكان نە دیموكراتن نە كوردستانی. بە دریژای میژووی خویناوی خویان بڕوایان بەجەلال نەبووە لێ لەم ساتەدا كە هەردووكیان مافیای بازارن و ِباڵیان بە سەرگۆڕەپانی سیاسیی و ئابوریی باشوردا كیشاوە. بۆ مەلالییەكان هاوپەیمانی مافیای جەلالییەكان بن باشترە لەوەی چەپكە دەنگێكی سیاسیی مۆدڕین و نەتەوەیی و كوردستانی چاودیریان بكات. جەلالییەكان بۆ مەلاییەكان بوونەتە (پەچە) ڕووپۆش و ڕوویی زەردی پارتی لە گەندەڵی و دزی سامانی گەلی كورد شاردۆتەوە. ئەگەر یەكیتی قاشبوو جەلالی هەرەسیهانی پەچەی ڕووی زەردی پارتی لادەبرێت ئەو ساتە پارتی تووشی كۆمەڵە قەیرانێك دەبێت ڕەنگە سەریان بخوات. لابردنی ئەم پەچەیەش پڕۆسێسێكی چاوەڕوانكراوە. لێ دەستنیشانكردنی كاتەكەی لێرەدا ناكرێ (حتمیە تارخیە).
هیوا و پەیام: لە پڕۆسێسی هەڵبژاردندا لە هەر بۆاریكدا بێت. دەبێت پەیامێك. نەخشە و بەڵێنێك بدری بەكۆمەڵانی خەڵك. ئەو پەیام و بەڵینەش دەبێ نزیك بێ لەویستی تاكی كۆمەڵ. كاتێك ناپلوین میسری داگیركرد. لە سێ خاڵدا نەخشە و بەڵینی بە گەلی میسریدا.
1: ئاماژەی بە مەزنی میسردا.
2: حكومەتێكی ئەهلی لە خاوەن تواناكانی میسر دابمەزینێ.
3: ڕێز لە ئاینی ئیسلام و پەیامەكەی بگرێت.*3.
پڕوسێسی گۆڕانی سیاسیی پڕۆسێسێكی رۆح بزێوە. چۆن لە میژووی مرۆڤایەتیدا شكستخواردنی چەندەها دیكتاتۆر هەیە ئاواش گۆڕانی ئەدمۆسفیری سیاسی لە باشوری كوردستانیش لەو سیستەمە بەدەر نیە. بابی مەسعود سەردەمانێك كرابووبەفیگۆرێكی جەستە گوللەنەبڕ. لەشەو و ڕۆژێكدا مەلا مستەفا بوو بەجەستەیەكی پەشمەكی سەرمابوردەڵەی سیاسیی بەرگەی پچوكترین ڕەشەبای سیاسیی نەگرت و هەڵوەری. ئایندەی مەسعود وجەلالیش لە ئایندەی مستەفا بەرزانی جوانتر نابن.. بۆیە ئەم شێرە بەفرینە سیاسییانەی باشوور بەتیشكی ڕاپەڕینێكی هەمە چمكانە دەتوینەوە. ئەگەر دیالۆگی دیموكراسی زمانی بپژێت. ئەمەش كاتێك دەبێ كە كۆمەڵگا ئاشنا بكرێت بە بەرنامە و ویستە سیاسیەكانی ڕیفۆرمخوازان.
قازانج و زیانی كاك نەوشیروان لە دەرەوە و ناوەوەی بازنەی سیاسی یەكیتیدا:
وازهینانی لە جیگری سكرتیری گشتی یەكیتی هەڵەش بوو.. هوشیاریش بوو بۆ؟
هەڵەبوو: ئەو دەیتوانی لە نیو سەركردایەتیدا زوربەی ئەندامانی ئامادەی شۆرشیكی نێوخۆی بكردایە. داوای ریفۆڕم و گۆڕانكاری لە سیستەمی سیاسیی و سنوری دەسەڵاتی جەلالی داریبكردایە دەیتوانی بە شێوەیەكی زۆرنەرم. بە كۆدەنگیان دەركردن یان خانەنشینی جەلالیان بكردایە. سیستەمیكی نۆیان بۆ بەڕەێوەبردنی ووڵات پیادە بكردایە. بەوازهینانی كاك نەوشیروان بۆشای دروستبوو جەلالیش ئەو بۆشاییەی بە كۆمەڵە كەسانێكی ناسیاسیی و هەرزەكارپكركردەوە. كە زۆربەیان سەرسەری سیاسین .
هوشیاری بوو: بەوازهینانی بڕبڕەی پشتی یەكیتی چەندفەقەرەیەكی لەگریژەنەچوو یەكێك لەسەخترین قەڵاكانی دیكتاتۆری كوردی توشی ئیفلیجی كرد.بۆیەدوای وازهینانی گكاك نەشیرەوان یەكیتی نەیتوانیوە هەنگاویكی بەرچاولەسیاسەتی لەتەك بەغدا وئایندەی كەركوك بنێ سۆزی كۆمەڵ مسۆگەربكات كوردستان بوونی خۆی بپاریزێت.ئەمەش بەقازانجی ئەوەدی كە یەكیتی بەم لەشە ئیفلیجەوە كەڵكی بۆ كورد نەماوە.

سڵاوی دووهەم :


ڕوونڕووی (شفافێت) ئەگەریەكێك لەداخوازییەكانی باڵی ڕیفۆڕم(ڕوونڕووی)بێ كەواتە دەبێ ئەمانیش ڕووی خۆیان بەڕوونڕووی نیشانی خەڵكی بدەن.دڵنیام لەوەی كاك نەوشیروان لیستێكی كەندیداتەكانی ئامادەكردووە.خۆیدەزانی كییە. لێ دەبێ لەئایندەدا هەمووكەس بیزانی.پێوەری هەڵبژاردنەكەی لەچ ئاستێكدا دەستنیشاندەكرێ؟ سمێڵ .سامان. زماندریژی. پیشە. خێزان. نووسەربوون؟ خزمایەتی و هاوڕییەتی؟
دووخاڵی گرنگ هەیە پیویستە بۆ كەندیداتكردن ره‌چاو بكرێت.
یەكەم: ڕەسەنایەتی كوردی: ئەو كەسەیە كە بەرژەوەندیی نەتەوەیی كورد لە سەرو گشت بەرژەوەندیەكی ترەوە(پیرۆز) بكات. یانی كەسێك پەنجەی دەستی دەسەڵاتی مافیای كورد و بەعسی مژیبێ زەوی و موچەی بەلاش و پلە و پایە, خەڵاتی وەرگرتوە دەبێت ئەو كەسانە لە كەندیتات كردن دور بخرینەوە (بیجگە لەو پیشمەرگە دیرینە داماو و خیزانی شەهیدان)ە كە مافی خۆیانە هەموو خزمەت و ڕێزیكیان هەبێ. مەبەستم لەو كەسانەیە كە لە هەموو زەمەنێكدا ناوساجی چەوری خۆیان مسۆگەر دەكەن. بڤەی ئەمانە لە بڤەی دوژمنێكی ئاشكرا دژوارترە. ڕادیكالیزم لە پڕۆسێسی دیموكرتیزەكردنی هەموو ڕیكخراوێكی ئابوری كۆمەڵایەتی و سیاسی پیویستە (لە بەر ئەوەی گشت گرفتە چینایەتی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و ڕۆحییەكان پابەندە بە ناسنامەی نەتەوەیمانەوە. بۆیە بەرژەوەندی نەتەویمان پیرۆزترە لەگشت بەرژەوەندیەكانی تر بۆیە دەبێ لە كەندیتاكردندا زۆر ڕادیكاڵانە دڵسۆزی نەتەوەی پیوەری سەرەكی بێت بۆ هەڵبژاردنی كەندیتاكان. كە گیرهارد شرۆدە شكستی بە هیلمۆت كۆڵدا. لە یەكەم ووتەیدا ووتی ئێمە هیچ هەنگاوێك نانین ئەگەر دووربێت لە بەرژەوەندی نەتەوەی ئەڵمانەوە. لە دوا دیداری ئەلكترۆنی پۆتین لەتەك تەواوی هاوووڵاتیانی ڕوسیدا. دوا پرسیار كە لێكرا ئەمە بوو. كێت خۆشدەوێ؟ بێڕاوەستان ووتی ڕووسیا . پارتی لیبرایڵ و كۆنزەرفاتیفی بەریتانیش هەموو دەماقڵیەكی سیاسیان تەنیا لەمەڕ بەرژەوەندی نەتەوەیانە. بڕوانە هەڵویستی سیاسیی مارگریت تاشتەر و تۆنی بلیه‌ر).
دوو: هوشیاریی سیاسیی: سیاسەت پێش گشت شتێك كایەكی زۆرئاڵوز و زانستیە مەرج نییە ئەوەی پەرتووكێكی نووسی ئەو كەسە سیاسی بێت. ڕۆژنامەنووس. ڕۆماننووس و شاعیر و هونەرمەندی زۆر بە توانامان هەیە. مەرج نییە بتوانن(توژینەوەیەكی سیاسیی) بەرهەم بهینن (توژینەوەی سیاسی ئاوینەیە دەخریتە بەرخۆری دوور بۆ ڕوناككردنەوەی ڕێگەی تاریكی سیاسیی نزیك) نمونە. بەڕێز (حمە ئاغای ئەورحمان ئاغا) نووسەر و ئەكادیمی نەبوو داوای دەوڵەتی كوردی دەكرد. توفیق وەهبی و ئەمین زەكی بەگ. دووجاشی ئەكادیمی میژووین و داكۆكیكەری كۆلۆنیالیستی بەریتانی و ناسیونالیستی عەرەبی بوون. خویندنەوەی سیاسیان بۆ ئایندەی كورد و عیراق زۆرگەوجانە و ناسیاسانە بوو. باباعلی كوڕی شیخ محمودی نەمر نوینەری كورد بوو لە بەغداد. تەنیا پەیكەریكی بۆش بوو. باوكیشی (شیخ محمودی نەمر) سمبوڵە بۆ كەرامەتی مرۆڤی كورد. لە حكومەتی(مدفعیەی دووهەمدا) جمال بابان وەزیری داد. جەلال بابان وەزیری پەروەردە. ئەمین زەكی بەگ وەزیری ئابوری و هاتوچۆ ببوون) ئەمانە لەو ساتەدا لە بوارەكەی خۆیاندا چیان بۆگەلی كوردكرد*4؟
كەواتە نەخێزان. نەبڕوانامە و نە بەهرەی نووسین نە دڵسۆزی بۆ عیراق فاكتەری هەڵبژاردنی كەندیدات نین(لێدەكرێ كەسی باش و ناودارەكانی كۆمەڵ بۆ بابەتی ڕیكڵامەی هەڵبژاردن بەكاربهنرێن) وەك (ویلی بڕاند) سەرۆكی سۆسیال دیموكرات و سەرۆك وەزیرانی كۆنی ئەڵمانی هەڵگری خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی كەڵكی لە پێگەی ڕۆماننووسی بەناوبانگ (گونترگڕاس) لە كاتی هەڵبژاردنداوەرگرت. ئاواش ئەركی كاك نوشیروان و هاوریكانیتی هانای یارمەتی بۆ ئەو سوپا دڵسۆز و ئەكادیمی ویژدان پاكانەی لە باشوری كوردستان لە بەرمافیای دەسەڵاتی كوردستان بۆاری چاڵاكیان نەبووە و بنین. فاكتەری بوونی شاخ و ئەندامی یەكیتی بەكارنەهینی.
زۆرشتیكی ئاساییە بتوانی تەواویی توانای تا2009-05-19. بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگ و باشترین كەندیدات بە كاربهێنێ. بەدڵنیاوە ئەگەر بە بەرنامەیەكی مۆدیڕن و كوردستانیانەوە بتوانی سەرنجی ئەو سوپا پەرشوبڵاوەی هەندەران ڕابكێشێ ئەوە هیزی كۆنزەرفاتیف و (دیكتاتۆری لۆكاڵی كوردی) وەك ساڵانی ئاشبەتاڵ بەرگەی تەوژمی هزری مۆدیرینی كورد ناگرن. بۆیە هاوبەشی لە لیستی سەربەخۆ نە تەنیا ئەركی كاك نەوشیروان نیە, هەرچەندە من بیز لە عیراقیبوون دەكەمەوە.+ لێ وەك تاكتیك و تیپەربوونی قۆناغی سیاسی بۆ گەیشتن بە دەوڵەتی كوردی كەمكردنەوەی هیزی كۆلۆنیالیستی عەرەبی عیراقی و جڵەوگرتنی پیتڕۆڵی كوردستان كە ڕۆحی بزوتنەوەی نیشتمانی كوردستانە پیویستە . پیویستە هاوبەشی ئەم پڕۆسێسە بكرێت . هیوادارم كاك نەوشیروان پردیكی ئۆپۆزیسیون دروستبكات تا هەڵگرانی هزری سەردەم كۆتایی بە دیكتاتۆری كوردی بهێنن.

*1:گۆڤاری der Spiegel ئەڵمانی ژمارە 11...10\03\2008
2*سایتی ئاوینە 17=02=2009
*3:المعریفە والسلگە..مساهمات نڤریە وتگبیقیە...اشراف د.فهمیە شرفالدین
*4 تاریخ الوزارات العراقیە..السید عبدالرزاق الحسنی.
+ عیراقی بوون بێشەرف بوونە ووتاریكی بڵاوكراوەمە .
+ قۆناغەكانی گەیشتن بە دەوڵەتی نەتەوەی ...بابەتیكی نۆیمە

لندن 2009\02\16

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە