بارزانی من هاوبەشی خەمت نیم....!
Tuesday, 02/08/2011, 12:00
لەم ڕۆژانەی دوایداگوێبیستی هەواڵی كۆچی دوای حەمایل خان بووین هەردوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی حیزبەكەی سەرۆك بەشێوەیەكی چڕوپڕكەوتنەخۆو حەمایل خانیان لێ كردین بەهانائارێنت وئەگاسا كریستی..وخەڵكانێك كەپیشەیان ماستاوساردكردنەوەیە كەوتنە لەخۆدان و ئەم ژنە كۆچ كردووەیان لێكردین بەدایكی نیشتیمان وبەدیهێنەری ئەم ڕۆژە،وزۆربێ شەرمانە ئەم ماڤەیان بەخۆیان دا،ئەم ژنەكۆچ كردووە بكەن بەسەرمەشقی تێكڕای ژنە شەهیدوئەنفال كراوەكان وئەم ژنە دڵسۆزانەی تركەكڵاشنكۆڤیان كردبۆوەشان و شان بەشانی پیاوان لەم شاخ بۆئەم شاخ لەپێناوئازادی بۆووڵات وێڵ بوون وئامادەی هەموو جۆرە قوربانیدانێك بوون،بەڵام كێ دەزانێ ئەوكات دایكی بەرزانی لەكوێی ئەم خەبات وقوربانی دانەیابوو،تائەم دوایانەش من دایكی سەرۆكم نەدیبووچاكێ ماڤی بەخۆی داوە بەدایكی نیشتیمان ودایكی قوربانی دانی بداتە قەڵەم وهەموو خەڵكیش بچێ كڕنوش بەرێ وداوا بكات تاجە گوڵێك بخاتە سەر گڵكۆی وخۆی بچەمێنێ تەوە،لەپێناوبڕێك پارە،سەرۆك من خۆشحاڵم تەنیالەبەرئەوەی دەنگم بەتۆنەداوە،نەك لەبەرئەوەی دایكت كۆچی كردووە چونكە من دڵنیام دوای مردنی دایكیشت هەست بەبێ دایكی ناكەی چونكە دایكی ڕاستەقینە لای تەنیاوتەنیا سەروەت وسامانی ئەم ووڵاتەیە،سەرۆك من هاوبەشی خەمی تۆنیم خۆشم بەهاوبەشی خەمت نازانم چونكە دایكی تۆ بەمردنی خۆی مرد تائەوكاتەی یەزدان بۆی دیاری كردبوو،ئەمە مردنێكی تراژدیانە نەبووبەڵكوو كۆتای وادەی ژیان وگرتنە بەری ئەوڕێگایە بووكەدەبێ ڕۆژی لەڕۆژان تۆومنیش بیگرینەبەر،بارزانی تۆدایكت دەستی غەدر نە ی كوشت خۆی مرد،بەڵام ئەی كەس وكاری ئێمە خۆئەمان بەغەدرتیاچوون وچەتەكانی پارتەكەی تۆكوشتنی،بارزنی من بەژداری خەم وپەژارەت نیم دڵنیابە پرسەكەی حەمایل خانی دایكت بێتە بەردەم حەوشەی ماڵەكەمان من قاجی تێ ناخەم دایكی تۆش وەك هەرمرۆڤ گەلێكیتركۆچی كردووخۆتەنیادایكی تۆنەمردووە لەژیان ،،دایكی تۆچی لەم دایكانەی ترزیاترە كەمردوون ونەك هەربەژداری ناخۆشی هاونیشتیمانیانی ئەم ووڵاتە نەبوویت، بەڵكوئێوە سووكایەتیشتان بەمردووی خەڵكی كردووە وبەمردووی ئازاروئەشكەنجەتان داون كێ سۆران وسەردەشت وسوركێوو ڕێژوان وچەندان وچەندانی تری خەڵتانی خوێن كرد، خۆئەمان چەتەوسەگەكانی بەردەم دیوە خانە وماڵەكەی تۆكوشتنی.تائێستاش برێنێكە بەچە ستەی ئێمەوئەو دایكانەی كەدڵ سوتاوتان كردن وڕۆڵە خێرنەدیوەكانی باوەشیان بەدەست ئەوچەكانەی كەڕۆژێك ڕووی لولەكانی بەرەوخۆتان تل دەخاتوونیشانەی سینگی دیكتاتۆرەكان دەپێكێ وئەم زوڵم وزۆرداریایەى كردووتانە دێنێتەوە ڕێگاتان.ئەم دایكە دڵسووتاوانە لایمن دایكی نشتیمان وخۆڕاگرین نەك دایكی جەلادودەست سوورەكان بەخوێنی لاوەكانی ووڵات.هەركات بارزانی بیری دایكی بكات دەتوانێ بچێتە ئەم گۆرستانە تایبەتەی كەبۆخۆیان دروست كردووە ئاخرئەمان شوێنی مردووەكانیشیان چیاكردۆتەوە،لەئێمەی (سۆران)ی وادیارە ئەمان ئەوەی كڵاوجامانەی سووری لەسەرنەبێ بەكوردی نازانن كوردنیە خۆیان خاوەنی ئەم ووڵاتەو دەستكەوتەكانین،بارزانی ئێستاش خەڵكی دەیگێڕنەوە هەرلەسەرەتای شۆرشی كوردەوە ئێوە چیاوازیتان خوڵقاند وخواردن وچەكی باش وجلی جوان بۆخۆتان و ئەمانیتریش بۆئێمە،بارزانی من دڵنیام ئەم شین وڕۆڕیەی چەلاوخۆرەكان بۆدایكتیان كرد سەبووری پێ بەخشیوویت ،جارێكیترهەناسەتان هاتەوە بەر بەبینینی كەسانێك لەپرسەكەتان كەنەئەبووبهاتانە وبەداخەوە بۆسەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن چونكی بەژداری پرسەی كەڵە پێشمەرگە وهونەمەندێكی گەورەی وەك خوالێخۆشبوو(حەمە جەزا) یان نەكردكەهەمووكورد قەرزارباری خۆی بنەماڵەكەیەتی،كەچى هەرزوو خۆیان كردبەپرسەكەی دایكی بارزانی.لەدوایدابارزانی سەبووری هات چونكە نازانێ بەشێكی زۆر لەئامادەبووان تەنیالەبەرئیمتیازات لەدەوری كۆبوونەتەوە,نەك خۆشەویستی وكەسایەتی سەركردە بارزانی بچووك تۆهەركات بتەوێ دەتوانی سەردانی گۆڕەكەی دایكت بكەیت.بەڵام ئەی گۆڕی كەس وكاری ئێمە كەتائێستاش وەك سەربازی وون گۆڕیان وونە،بارزانی ئەگەركاتێ دەرەفەتت هەبوو ودڵت پڕبوو وبڕیاری دا ژووری سەرۆكایەتیەكەت لەسەری ڕەش جێ بێڵی بۆچەند خولەكێك گۆرەكەی دایكت بەسەربكەیتەوە دەتوانی ئاسوودەی بەدەست بهێنیت.بەڵام من چی كەچەتەكانی تۆلەڕۆژی حالفە باپیرەمیان ڕفاندووتائێستاش گۆری وونەونازانم بستەخۆڵی كام سەحراجەستە ساردووپیرە كەی داپۆشیوە كام گورگە ددان ڕزیوەكان دانیان لەگۆشتەی گیركردووە.بارزانی تۆنەك بەژداری خەم وپەژارەی خەڵكانی ووڵاتە كەی خۆتنی بەڵكوئێمەت چەوساندۆتەوە، وەك گوڵە گەنم هەركات عەقڵت گرتی دەمان وەرێنیت بەسەرزەوی ،بارزانی تۆیەك هەركات مەبەستت بێ بەسێوە كیمیاوییەكانی بەعس هەڵەبچە و ئەنفالستانێكیتربخوڵقێنی،دڵنیابە دەبێ كورسیەكەت بۆگەنچێكی خاوەن بڕوانامە بەچێ بهێڵی...بارزانی لەدوایدائەمەوێ بیرت خەمەوە كەتۆبەبڕیارێكی سەرۆكایەتی هەرێم قەدەخەكردنی سەیارەی چام ڕەشت دەركرد،كەچی وادیارەئەم بڕیارە ش كەس وبەرپرسانی پارتەكەت ناگرێتەوە،ئاخرمن بەچاوی خۆم ئەم هەمووسەیارە ی وەنەوشەی چام ڕەشم بینی كەخەڵكانێكی تیادانیشت بووكە ئەسڵەن ئەمان شایەنی سەیارەی چۆری (لادەش)نین كەچی ئەمە من ئازارئەدالەنێوو وەنەوشەكان كەبەپارەی دزراوی ئەم خەڵكەتان كڕیووە وەك هاوڵاتی پلە دوو سەیرمان ئەكەن،بارزانی تۆهەرگیزئەوكەسە نیت كەئێمە ئەمانەوێت بەڵام ئاخ بۆ تەزویر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست