بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


باوە شاسوارکاوەیەکی تربە ناوی سەباح عەلی قارەمان، لای تۆش شێروانە کاوەیەکی تربە ناوی بێستون ژاڵەیی!

Saturday, 14/12/2013, 12:00




"چەند ترسناکە کاتێک دادگاکان تابورێک لە مرۆڤە بودەڵەکان بە ئاقاری خراپوتاریکی دا ڕێڕەوەکانیان دەگۆڕنو،جێگۆڕکێ بە بڕیارەکانی دەکەنو،بە سیناروێی جۆراجۆرڕەش دەکەنە سپیوسپی دەکەنە ڕەش" .

باوەشاسوارسومبوڵی دێرینە شارێک من یەکێک لەوژمارە زۆرەی گەنجانی نیشتیمانم کە ڕۆژگارپەڕەوازەی تاراوگەی کردموبە ڕێکەوت لە ناوەندی ڕۆژ ئاواداو،دواییەش لە بەردەم ئەوکۆشکە کۆنەدا گیرسامەوە کە نێزیک بە سەدەیەک لەمەوبەرنەیارانی کوردو،نیشتیمانە دابەشکراوەکەم بۆبەرژەوەندی تەسکی ڕامیاریوبازرگانی داگیرکەروئیمپریالیزمی جیهانی تێی داهاتە پارچەپارچەکردن،لە کەناری دەریاچەی لێمان لە شاری لۆزانی سویسراساڵی ١٩٢٣.

ئەو ڕوداوە بۆهەمو جیهانونەیارانی کوردو،کۆڵۆنیالیزمەکان مژدەیەکی خۆشو،بۆ ئێمەی کوردی دابەشکراوودەربەدەروپەڕەوازەکراوی چواردیواری نیشتیمان کارەسات باروپڕدەرد.

لێم وەرگرە سڵاوێک گوێم لێبگرە تا لە دوور ووڵاتەوە بە هانامانەوە بێیتوببیتە قەڵای داکۆکیکاروبەرخۆدان لە بەرابەرئەوهەموو پیلانوئەگەرانەدا،کە دەستەیەک لە گەندەڵکارانومافیای بە ناونیشتیمان پەروەر،بۆداڕشتنی هاوشێوەکانی شەهیدی ئازادیخوازو دژە گەندەڵ کاوەگەرمیانی بوێردایانڕشتوبۆیان چویە سەر.

کاوە گەرمیانی بە بێتاوان تیرۆرکراودەستە تاوانکارەکان دیارنولای جەماوەرو هاوەڵانی ناسراوان.بەڵام گرانتروسەخترلە ئازارولەتیرۆرکردنوشکانی پێنووسێکی بوێری گەرمیان،ئەو سینارێویانەیە کە دوای تاوانەکە بۆ ڕای گشتی جەماوەرە دیلەکەی نیشتیمان دەسڵاتی بە ناو کوردی دایدەڕێژنو،بە خێراترین کات یاساودادو داگاکان دەمکوت دەکەنو،دۆسیەی ڕۆداوەکان دەگەیەننە بنبەستو،بۆهەتایی کلیلی بێویژدانی ودژە مرۆیی پێوە دەکەنو،لە ناوەندە چەقبەستووە بە بەستەڵەک بووکانی بارەگایەکی گەندەڵنیزمی فەرمانڕوایی دا جێگەی دەکەنەوەوبۆهەتایی لە بیروهزری خۆیانی دەبەنەوە.

باوە شاسواربۆئەوەی پلانی گڵاوی مشەخۆروفەرمانڕەوایانی کەڕو بێ هەستوبێ بڕوا بە ئازادی ڕۆژنامەگەری ببنە کەمینەو،ڕەنگو دەنگو هێزی ترسنۆکانەیان بەرەولەناوبوون ببرێن،بە تەتەرێکی بوێری هاوشێوەی کاوەگەرمیانی پەیامێک بۆ قەڵای شێروانەی سومبوڵی سەربەخۆییو خۆڕاگری ئامێزی سیروان بەڕێکەو،بە هاوکاری سوارچاکانی دەڤەرەکە لەشکرێک لە پاکی وخۆنەویستن لە لاوانی نەوەی پاش ڕزگاری پێک بهێننو،لە بری هێرشکردن سەنگەری پارێزگاری بە ناوی دەنگە بوێروئازاونیشتیمانییەکانەوە پێک بهێنن.
تا پارێزگاری لەودەنگو پێنووسە بوێرانە بکەن کە لە ڕێزبەندی قوربانیانی داهاتوی شاردا لەلایەن چەتەکانی ئەمڕۆی دوای ئازادیو،شۆڕشگێڕانی ساڵانێک لەمەوبەرەوە،پلانی گڵاوی ترسنۆکانەیان بۆداڕێژراوە!

باوەشاسوارلەدەڤەرەکە تا دێت کاوەکان زیاترو زۆرتردەبن پێویستیان بە میکانیزمێک دەبێت تا بەردەوام بن لە پێشبردنو پێشخستنی ڕەوتی سەربەخۆیی،تا بتوانن ئەو ڕێگریانە لە ناوبەرن کە بوونەتە بەربەست لە بەردەم هیوای دواڕۆژی گەشی نیشتیمانو،سەربەخۆیی تەواوی تاکەکانی دوای ڕاپەڕین،ئەو میکانیزمەش لە یەکڕیزیو یەکدەنگی بەرەی ئازادیخوازانو دژەگەندەڵدا خۆی نمادەکات.

لای تۆباوەشاسوارکاوەیەکیتربە ناوی سەباح عەلی قارەمان بوونی هەیەو،لای تۆش شێروانە کاوەیەکیتر بە ناوی بێستون ژاڵەیی.
بۆ ئەوەی پەشیمانی نەبێتە تەنها هۆکاربۆهێورکردنەوەی کەفوکوڵی نێوناخمان،با پاراستن بکەینە پێشینەی هەرچی چالاکیوکاردانەوەیەکمانە کە دوای لەدەست دانی ڕۆشنبیرانوپێنووسە بوێرەکان خۆمانی بۆماندوودەکەین!

باوەشاسوار ڕۆژنامەنووسێک چی تیرۆر بکرێت یان هەڕەشەو لێدانی جەستەیی هەر تیرۆرەوهەمان ئازارو کاریگەری مەرگی کاوەمان پێ دەبەخشێت،ناکرێتو نابێت لە هەرێمێک دا چاوەڕوانی بکەینە تەنها ساتەکانی بەرنگاربوونەوەی زارەکی بۆلە دوای لەدەست دانی مرۆڤە پاکو داوێن پاکەکانی سەرخاکی نیشتیمان کە جگە لە پێنووسەکانیانو،پشتیوانی جەماوەرهیچ سەرمایەیەکی ترشک نابەن.
هەڵوێستەکردنو بە خۆدا چوونەوە بۆ تەواوی تاکەکانی نیشتیمانو ئێمەومانان ئەرکەو،دەبێت لە گومان زیاتر لەدەسڵاتێک بڕوانین کە ماوەی دوودەیە زیاترە چەند مرۆڤێکی بە خوێن تینوفەرمانڕەوایی دەکەنو بڕیاریان داوە تا ئەوکاتەی تەمەنیان نێزیک بەلێواری مەرگ دەبێتەوە،میراتگروجێ بەجێ کاری داخوازییەکانی داگیرکەرونەیارنی نیشتیمان بن،لە پێناوی مانەوە بە سەرکورسی لەرزۆکی دەسڵاتی داسەپاویاندا.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە