ژنێکی دەڵاڵ: ژماره‌ی مۆبایلی زیاتر له‌هه‌زار موشته‌ریم لایە
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
له‌م راپۆرته‌دا، نازه‌نین كه ماوه‌ی سێ مانگه له‌سه‌ر كاری له‌شفرۆشی‌و بازرگانیكردن به‌كچان‌و ژنانه‌وه له‌گرتووخانه‌دایه، باس له‌وه ده‌كات موشته‌رییه‌كانی چیان به‌دڵ بوایه بۆیئه‌هێنان: كچی ته‌مه‌ن 16 ساڵ یان قه‌یره‌ی سه‌روو 30 ساڵ، سپیكه‌له یان ئه‌سمه‌ر، باریك یان خڕ‌و خه‌پان.
نازه‌نینی ته‌مه‌ن 49 ساڵ، كه خاوه‌نی مێرد‌و منداڵه، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌یه‌ك شوێنێكی تایبه‌تی شاری سلێمانیدا خانووی تایبه‌تی گرتووه بۆ كاری له‌شفرۆشی‌و بازرگانی‌و گه‌وادیكردن به‌ژنانه‌وه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "رۆژی وا بووه 1000 دۆلارم ده‌ستكه‌وتووه".
ئه‌م ژنه قژ كاڵه سپیكه‌لانه‌یه، سه‌ره‌تای كاركردنی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2000، ئه‌و كاته‌ی له‌چێشتخانه‌یه‌كدا چه‌ند ژنێكی عه‌ره‌بی ناسیوه‌و داوایان لێكردووه كه بیانباته‌وه بۆ ماڵه‌وه، "ئه‌وكاته مێرده‌كه‌م به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله‌وه له‌سه‌ر جێگه كه‌وتبوو، میوانمان زۆر بوو، بۆیه نه‌مده‌ویست له‌ماڵه‌كه‌ی مندا پیاویان بۆ بهێنم‌و له‌شفرۆشیی بكه‌ن، خانوویه‌كم به‌كرێ له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه چۆڵه‌كان گرت‌و هه‌ندێك ناو ماڵم بۆ كڕی‌و ژنه‌كانم برده ئه‌وێ".
دوای گرتنی خانووه‌كه، نازه‌نین رۆژێك سواری ته‌كسییه‌ك ده‌بێت‌و ژماره مۆبایله‌كه‌ی به‌جێدێڵێت، تا شۆفێره‌كه بڵاوی بكاته‌وه‌و موشته‌ری بۆ بنێرێت، "له‌و كاته‌وه رۆژانه ده‌چوومه لای له‌شفرۆشه‌كان‌و موشته‌رییه‌كانم به‌ڕێده‌كردو بۆ پێنج ده‌قیقه 75 هه‌زارم لێوه‌رده‌گرتن، 25 هه‌زارم داده‌نا بۆ كرێی خانووه‌كه‌و په‌نجا هه‌زاره‌كه‌شی من‌و ژنه‌كه یه‌كی 25 هه‌زاریمان هه‌ڵده‌گرت، ئه‌گه‌ر به‌شه‌ویش بیانبردنایه، نرخه‌كه‌یان 400 بوو، 200 دۆلاریم ده‌دایه ژنه‌كان، چونكه پاره‌ی كرێی خانووم لێهه‌ڵنه‌ده‌گرت".
نازه‌نین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "هه‌رچه‌نده وه‌زعی مادیمان باش بوو، ئۆتۆمبێل‌و خانووشم كڕی، به‌ڵام هه‌ر وازم له‌مكاره نه‌هێنا، هه‌ر موشته‌ریم زۆر بوو سه‌رباری ئه‌وه‌ش چه‌ند پیاوێكیش گه‌وادییان بۆ ده‌كردم‌و موشته‌رییان بۆ په‌یدا ده‌كردم‌و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندیان بۆ په‌یدا ده‌كردین".
ئه‌و پیاوانه‌ی سه‌ردانی ماڵی نازه‌نینیان كردووه، خه‌ڵكی جیاواز‌و خاوه‌ن پیشه‌ی جۆراوجۆر بوون، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له‌دهۆك‌و زاخۆوه موشته‌ری هه‌بووه تا چه‌ند پیاوێكی پیری ئێرانی كه ساڵی چه‌ند جارێك هاتوون بۆ لایان. به‌ڵام خه‌ڵكی شار زۆر زۆر كه‌م سه‌ردانیان كردووه‌و زۆرتر خه‌ڵكی قه‌زاو ناحیه‌و ده‌وروبه‌ر بوون.
ئه‌و ده‌فته‌رێكی هه‌بووه كه ناو‌و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدا نوسراوه كه موشته‌ری هه‌میشه‌یی بوون "جار جار وه‌جبه‌ی تازه‌م بۆ ده‌هات، موشته‌رییه‌كانم چی‌یان بویستایه به‌دڵی خۆیان بۆمئه‌هێنان: كچی ته‌مه‌ن 16 ساڵ تا ژنی 30 ساڵ، ژن‌و كچی سپیكه‌له یان ئه‌سمه‌ر، باریك یان ژنی خڕ‌و خه‌پان، نرخه‌كانیشیان جیاواز بوو، هه‌رزه‌كاره‌كان گرانتر بوون‌و به 400 دۆلار كه‌مترم نه‌ئه‌دان".
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنیشی، نازه‌نین وتی: "سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موشته‌رییه‌ك‌و له‌شفرۆشێكی عه‌ره‌بدا چووین بۆ سه‌یران‌و تا ئێواره رامانبوارد، هه‌ر كه گه‌شتینه‌وه ماڵه‌وه، یه‌كێك له‌ژنه له‌شفرۆشه كۆنه‌كانم هاته ماڵمان‌و مۆنیكایه‌ك كه دوو كوڕی تیا بوو، به‌دوایه‌وه بوون‌و بانگیان كرد، چوو قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس خۆیان دا به‌سه‌رماندا، ده‌ستگیریان كردین‌و وا سێ مانگ‌و ده رۆژه له‌زیندانم، هێشتا حوكم نه‌دراوم".
ئه‌م ژنه كه ئێستا له‌گرتووخانه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ند ماڵێكی هه‌ن له‌شاری سلێمانیدا به‌نهێنی كاری له‌شفرۆشی‌و بازرگانیكردن به‌ژنه‌وه‌یان تیا ده‌كرێت، ده‌ڵێت "له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا بۆ یه‌ك جاریش پشكنینی پزیشكیی نه بۆ خۆم‌و نه بۆ هیچ موشته‌رییه‌كم نه‌كراوه".
تێبینی: نازه‌نین ناوێكی خوازراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست