گۆرانى وهوتافکێشان بەباڵاى سەرکردەکان دا
Saturday, 29/03/2014, 12:00
2118 بینراوە
زۆرێک لەشاعیران وگۆرانیبیژان ورۆشنبیران وتەنانەت چیرۆکنووس ومیژوونووس وئەدیبەکانى جیهان بەچەندین شێوازى جۆراوجۆر بەباڵاى سەرکردەى وولاتەکانبان دا هەلیانداوە ، لەجیهاندا ئەم دیارەدەیە باوە لەمیژووى کۆنى ئەوروپادا بەتایبەتى لەوولاتى فەرەنسا وبەریتانیا روسیاى ستالینى ومیژووى نوی ئەلمانیا وئیتالیادا وئیسپانیاى فرانکۆش دا بەلام بەزۆرى بەشە رۆژهەلاتیەکەى جیهانى گرتووەتەوە وبەتایبەتى لەوولاتانى جیهانى سێهەم دا واتا وولاتە تازە پیگەیشتووەکان دا ئەو وولاتانەى کەبەقۆناغى سیستمى دیکتاتۆرى دا تیپەڕیون هەر لەعیراقى سەردەمى قاسم وبەعس وئیرانى سەردەمى شا وسوریاى سەردەمى ئەسەد هەتاکو وولاتانى ژاپۆن وچین دا ، ئەم دیاردەیە وەکو باسمان کرد بەچەندین شێواز دەربرینى بۆ کراوە هەندیک جار بەچەپڵە لێدان و وفیکوفاک پیشوازی گەورە لەسەرکردەکان کراوە هەندێک جار بەشیعر وهۆنراوە وەکو عەباس چیچان ومحمد جمیل شلش ورعد بدر وساجدە موسوى کەچۆن بەبالاى سەرکردە بەعسیەکان دا هۆنراوەکینان دەچریەوە ، هەندیکى دیکەش بەگۆرانى وسەماکردن وەکو هونەرمەندەکانى عیراق کە لەسەردەمى بەعس لەریگەى تەلەفزیونى شەبابەوە چەندین گۆرانى سیاسیان بەبالاى سەرکردە ێەدام دا هەڵدەدا نموونە وەکو قاسم سوڵتان وکازم ساهیر وهەیسەم یوسف وحاتەم عێراقى ورباب ومهند محسن و...هتد هەندیک لەهونەرمەندە کوردەکانى لاى خۆشمان بەگۆرانى زێرە زێرە ێەدام زێرە هەمان کولتورى عیراقیان پەیرەوکرد ، لەسەردەمى رەزا شاى پەهلەوى دا ، عەباس هویدا کەسەرۆک وەزیرى وولاتەکەى بوو هەمیشە کۆڕى دانشتنى شەوانى بەنوکتە وگالتە وگۆرانى بۆ شا گەرم کردبوو ، زۆریک لەمیژوونووسانى عێراق بەتایبەتى وەکو لەکتیبی (شۆرشى ١٩٥٨ عەبدولکەریم قاسم) کەلەلایەن نووسەر عەبدولقادر ێالحەوە نووسراوە دەلیت (دیاردەى هوتافکیشان ودروشم هەلدان بەبالاى سەرکردە قاسم دا لەلایەن شیوعیەکانەوە بۆیەکەم جار لەمێژووى عێراق دا دەستى پێکرد) وەکو دروشمى (ماکو زعیم الا کریم) یاخود (عبد الکریم للامام ، الدیمقراگیە والسلام) .. پاشان ئەم هوتاف کیێشان وبەباڵادا چرینە لەسەردەکانى دواتر واتا لەسەردەمى ئەحمەد حەسەن بەکر وهاتنى ێەدام وسەرهەلدانى جەنگى ئیران _ عێراق گەیشتە لوتکە ، لەوکاتەدا زۆرێک لەهونەرمەند ورۆشنبیر چەندین شیعر ونووسینی جۆراوجۆریان لەگۆڤار ورۆژنامەکان دا بەبالاى دیکتاتۆر دا دەووتەوە ، تەنانەت فلیمیکى سینەماى گەورە بەناوى (الایام الگویلە) کەێدام کامل رۆلى پالەوانى فیلمەکەى دەبینى واتا رۆلى ێەدامى دەبینى وباسى لەرۆلە کاریزمایەکانى ێەدام دەکات کەچۆن گەیشتووەتە سەر دەسەلات .
ئەوەى مایەى سەیرە لە چاوپیکەوتنیکى تەلەفزیونى دا کازم ساهیر دەلیت ئیمە بەهیچ شیوەیەک گۆرانیمان بەزۆر نەگووتووە وئیجبار نەکراوین ، ئەمەش بەماناى ئەوە دیت کەباوەریان بەو گۆرانیە هەبووە کەووتوویانە ، هۆکارى گووتنى ئەو گۆرانیانە زۆرن لەوانە بۆ بەرژەوەندى تایبەت ونزیک بوونەوە لەناوبانگى ووتراوە ، یاخود لەترسى کوشتن ، یاخود بۆ ئەوەى بەرگرى لەمانەوەى خۆى بکات ، بەشیک لەم هونەرمەنداش لەداخى پیاهەلدان وگۆرانى درۆ وازیان لەهونەرەکەیان هینا یاخود چوونە دەرەوە وەکو حسین نعمە وکازم ساهیر .. هتد .
ئیستاش لاى خۆمان ئەمە بووەتە دیاردەیە لەساتى هاتنى نیچرڤان بۆ گەرمیان وبەتایبەت بۆکەلار یەکیک لەئامادەبوونى دانشتنەکە بەدەنگى بەرز هوتافى بەبالاى دا هەلدا لەدەڤەرى بارزان زۆر هەست بەم جۆرە دیاردەیە دەکریت بەتایبەتى لەکاتى سەردانى گۆرى بارزانى دا هاژوهوژ وئاپۆراى خەلک لەبەردەم ئەو گۆرەدا مەترسى سەرکردە پەرستى لی دەردەکەویت ، لەزۆنى سەوزیش یەکیتى هەتاکو ئەم ساتە لەسنوور بەدەر باسى مام جەلال دەکات لەکاتیکدا ماوەى ساڵێکە نە وینە ونەجوڵە ونەدەنگى دەبیستى ؟! ئەمەش کارەساتە چونکە جۆریک لەچەواشەکانى وکوێرکردنى چاوى خەڵکى تیدایە ؟!، لەبیرمان نەچیت لەئان وساتى شەرى یەکیتى وپارتىیش دا لەزۆنى سەوز هاوار دەکرا (مامە مامە مامە) ، لەزۆنى زەردیش دا (کاکە کاکە کاکە) ئەم دروشمانە ئەوەندەى دیکە جەستەى کوردى لیک دابەش کرد ، بەمەشەوە نەوەستاوون بەلکو سەرکردەکان ئەوەندە تەقدیس کراون لەم کۆمەلگەیەى خۆمان دا کەسانیک هەن دەلین خوێنەکەم سەوزە وقیبلەم بارزانیە وشتى تر .. ئەمەش گەورەترین مەترسى لەسەر ئاسایشى وولات دروست دەکات بەرادەیەک کەئەگەرى هەیە سەرهەلدانى شەڕى ناوخۆ دووبارە بیتەوە .