کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موراد قەرەیلان:لەهێرشەكەى سەر ئەحمد تورك خۆش نابین

Thursday, 15/04/2010, 12:00


موراد قەرەیلان:لەهێرشەكەى سەر ئەحمد تورك خۆش نابین،
كوردستان پۆست
لەكاردانەوەیەكى زۆر تونددا لەبەرامبەر هێرشكردنە سەر ئەحمد تورك سەرۆكى پێشووى دەتەپە,  موراد قەرەیلان كەسى یەكەمى پەكەكە كەبەسەرۆكى كونسەى ڕێبەرى كۆما جڤاكێن كوردستان ناسراوە لەلێدوانێكى نوسراودا كەوێنەیەكى دەست سبەى كەوتووە زۆر بەتوندى پەلاماردانى ئەحمد توركى ئیدانەكردن و ووشیارى دایە دەوڵەتى تورك كەلەپەلاماردانى سەر ئەحمد تورك خۆش نابین و داواشى لەگشت گەلى كورد كرد كەخاوەندارێتى لەئەحمد تورك بكەن و ناڕِەزایەتى دەرببڕن لەبەشێكى ترى لێدوانەكەى قەرەیلان دا هاتووە لەسەر دەوڵەتیش پێویستە تاوانباران بدرێنە دادگا و پێویستە هەرچى زووتر ئەنجامدەرانى ئەم هێرشە بدرێنە دادگا و ئەوكەسانەش ئاشكرابكرێن كەلەپشت ئەم هێرشەوە بوون قەرەیلان داواش دەكات گەلى كورد ڕووبەڕووى ئەم هێرشانە ببێتەوە پوچەڵیان بكاتەوە و قەرەیلان هەروەها دەڵێت پێویستە هەموو كەس و لایەنێك بزانێت ئەم هێرشانە قابیلى قبوڵ كردن نین لەبارەى ساڵیادى بێچالاكیبوونیشەوە قەرەیلان دەڵێت تائێستاش توركیا درێژەدەدات بەهێرشكردنە سەر گەلى كورد ئۆجەلانیان خستۆتە چاڵى مەرگەوە نزیكەى 2000سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووس و شارەوانى و منداڵیان دەستگیركردوونە هەروەها لەم قۆناغەدا دەتەپە داخرا و بەهۆى هێرشەكانى توركیشەوە چەندین گەریلا گیان لەدەست داوە قەرەیلان لەكۆتایى لێدوانە نوسراوەكەیدا دەڵێت ئەردۆگان سەردانى ووڵاتان دەكات بەمەبەستى ئەوەى جارێكى تر پشتیوانى هێرشێكى تر بۆ سەر گەلى كورد بەدەستبهێنێتەوە قەرەیلان لەبایەخى كۆبونەوەى نێوان توركیا و ئەمریكا و عێراقى كەمكردەوە و ووتى بەم چەشنە پلانانە بزوتنەوەى ئازادیخوازى گەلى كورد لەناوناچێت شایەنى ووتنە پەلاماردانى ئەحمد تورك لەلایەن توركێكى فاشیستەوە دەنگدانەوەیەكى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە بەبڕواى چاودێرانى سیاسى و ئەمنى پێدەچێت توركیا ڕووبەڕووى قەیرانێكى سیاسى و ئەمنى ببێتەوە تادێتیش كاردانەوەكان فراوانتر دەبن و ناڕەزایەتیەكانى لەدژى پەلاماردانى ئەحمد تورك پەرەدەستێنن دواى ئەوەى دوێنێ لەلایەن توركە فاشیستەكانەوە ئەحمد تورك سیاسەتمەدارى بەناوبانگى كوردى باكوور بریندار كرا ئیمڕۆ ناڕەزایەتیەكانى گەلى كورد لەو ووڵاتە گڕى سەند بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى دەست سبەى كەوتوون ناڕەزایەتیەكان سەرانسەرى توركیاى گرتۆتەوە و چاودێرانى سیاسى توركیاش پێشبینى خراپبوونى ڕەوشەكە دەكەن ئاژانسى هەواڵى دیجلە لێدوانێكى عوسمان بایدەمیر سەرۆكى شارەوانى دیاربەكرى گەورەى بڵاوكردەوە و بایدەمیر وێڕاى ئەوەى زۆر بەتوندى هێرشەكەى ئیدانەكرد و بەزمانێكى توند ووتى هیچ مرۆڤێكى نامەرد و بێ شەرەف ناتوانێت یارى بەشەرەفى گەلى ئێمە بكات بایدەمیر ووتى ئەم جۆرە هێرشانە لە تەمەنى 7 ساڵى هەتا 70ساڵلا لەدژى گەلى كورد بەڕێوە دەچن بایدەمیر ووتى ئەوان دەیانەوێت ئیرادەى بەرزى گەلى كورد تێبشكێنن بایدەمیر ووتى من هیچ بایەخ بەهەڵوێستى ئەم كەسە فاشیستانە نادەم بەڵكو سەیرى ئەو كەسانە دەكەم كەلەدواى ئەوانەوە قسە دەكەن و بڕیار دەدەن سایتى سبەى لەداهاتوویەكى نزیكدا كاردانەوەكانى پەلاماردانى ئەحمد تورك بڵاودەكاتەوە بو زانیارى زیاتر كلیكى ئەم لینكە
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=26070&cat=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە