کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە زۆرمان دزیوە هەر ئێمە حكومتان بكەین چاكترە!!

Friday, 10/07/2009, 12:00


لەبەر چاوى هەموومان دیارە كە خەلكى كوردستان چەندین ساڵە هەر چاوێكیان كردووە بە هەزار چاو لە چاوەڕوانى ئەوە دابوون كە رۆژێك دروست بێت ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە راپێچى زبلدانى مێژوو بكەن ئا ئەوەتا ئێسستا ئەو رۆژە هاتە كایەوە كە خەڵكى دڵسۆزو تێكۆشەرى كوردستان زۆربەى خۆى ئامادە كردووە كە بە پەنجە جوان و پیرۆزەكانیانەوە ڕەوڕەوەى گەندەلى و ڕەوڕەوەى پەرلەمانە كارتۆنێكەى كوردستان بەرەو لیژى شۆر بكەنەوەو دەسەڵاتێكى پاك و پەرلەمانێكى كارا بهێننە بەرهەم هەر ئەم میللەتە بوو بە دریژایى میژوو مقاوەمەى كرد بەرامبەر رژیمى بەعسى فاشت كە خاوەنى بە هیزترین چەكى سەردەم بوو لە تانك و تۆپ و دەبابەو فرۆكەى جەنگى وە هەموو جۆرە چەكیكیشى بەكار هینا تا گەیشتە رادەى هەموو جۆرە چەكە قەدەغە كراوەكان بە كیمیاویشەوە خەلك و میللەت هەر كە فرسەتیان بۆ هەڵ كەوت هەموو دەزانن ئیرادەى گەل كەوتە كاروو چۆن هەلیان دەكووتایەوە سەر دام و دەزگاكانى بەعسى فاشست و گەندەل ئێوەش دەسەلاتى گەندەل و كورد كوژوو قارەمانانى دزى مال و سامانى میللەت چى ماوە نەیكەن بۆ بەرژەوەندیەكانى خۆتان چاو چنۆكەكان هاتوون پروو پاگەندە بڵاو دەكەنەوە ئێمە زۆرمان دزیوە هەر ئیمە حكومتان بكەین چاكترە!! دوایی یەكیكى تر بیتە سەر كار تا ئەویش زۆر دەدزیت زۆرى دەوێت هەر ئێمە چاكترین خەیالتان خاوە ئیرادەى گەل زۆر لەو راگەیاندنە چەواشە كاریەتان بەهیز ترە كورد لە باب و باپیرانیەوە فێر بووە كە چاو چنۆكى وەك ئێوە بە هیچ شتێك چاوتان تێر نابێت مرۆڤى پا ك و چاوو تێر هەر پاك و چاوتێر دەبێت چاوو نابرێتە سامان و نانى میللەت هەر وەك خۆى دەبێت خزماتكارى خەلك دەبێت نەك وەك ئێوە كە خۆتان بە ئاغاى هەموو كەس داناوە وا دەزانن تا هەتایە ئەوەتان بۆ دەچێتە سەر زۆر كەمتان ماوە كە میللەت لەم رۆژانەدا رووتان رەش بكات و لە سەر كورسیەكانتان داتان گرێت و هەرچەندە ئەوەندە روو رەش بوونە لەوە زیاتر چیتان لێ بێت هەموو شتێك لاى میللەت یەكلا بوەتەوە بە سە وا نەزانن بەو قسانەتان و بە درۆكانتان خەڵكتان چەواشە كردووە هەموو چین و تۆیژەكانى گەل تێتان گەیشتوون ئەوانەى چڵكاو خۆرتانن گیژوو نەفامن وا دەزانن تا هەتایە ئێوە هەر سەركردەو ئاغایانن ئەگەر نا كەسى تر ئێوە بە سەركردەى خۆى نابینێت مامەو كاكە چى ما بە یەكتر نەڵین ئێوە لە قسەى سووك و چرووك ئێستا چۆنە ئاوا بوونە بەم دوو ئاشقەى یەكتروو باش دەزانین وەك رێوى خۆتان مەڵاس داوە تاوەكوو نیچیرى زیاتر راوو بكەن چاوە پیسەكانتان بریوەتە مال و سامانى ئەو خەلكە هەژاروو رووتە ئەم خەلكە چەساوەوە ئێوەش بە ملیاردوو بە بلیاردوو بە تریلیون!!دۆلار سەفت بكەن و رەوانەى دەرەوەى بكەن ئێوە دوژمنن دەزانن بۆ چونكە باپیرانمان فێریان كردووین ووتویانە دۆست ئەگەر گۆشتیشت بخوات ئێسكت ناشكینیت بۆیە دەڵێم ئێوە دوژمنى ئێمەن هەموو گۆشتەكەتان خواردین و دەتانەوێت ئیسكیشمان بشكێنن هەر چەند شكاندووتانە زۆر لە دەمێكەوە گەیشتۆتە سەر ئیسقانمان وا ئێستا لێتان رادەپەرین و بە خەباتى ئێستاى سەردەم كە هەلبژاردنەكانە دەنگ نادەین بە بە گەندەل و كورد كوژەكان پەرلەمانتارە كارتۆنیەكانتان كە دامەزروون تەنها بۆ ئەوەى دفاع لە ئێوەو لە دەسكەووتەكانى كەسى خۆینا بكەن نەوەكوو خزمەت كردن بە گەل و نیشتمان لە كۆتایدا دەڵێم هیچ كەسێك خۆى ڕا ناگرێت بەرامبەر شەپۆلى نارەزایى گەل هەر هەندە پەنجەرەیەك كرایەوە وا شەپۆلەكە هەڵى كردووە راكەن لەبەرى وا هات بە رێوەیەوە

پ-م دیرین10-7-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە