ئەمانە چیرۆکی خەیاڵی یان نوکتە نیە بەڵکو راستیەکی دەزگا ئەمنیەکانی پارتیە لەهەولێر
Sunday, 22/09/2013, 12:00
کە دەلێین دەنگ بەو دەسەلاتە مەدەن و وەک شێوازێکی ریفراندۆم پرۆتستۆی بکەن ، تا ئەوتاوانە مەترسیانە کەم بکرێتەوە . دەبێت بڵێین ئەو رەفتارانە بەرامبەر هەموو بیروبۆچونەکی سیاسی لەکۆندا کراوە ، دوای بەدواچون لەدروستی هەوالەکان ئەوکات وا بەکورتی بلاوی دەکەمەوە و لەسەریان دەوەستین تا ڕێچکەی خۆی وەردەگرێ . لیرەدا بەکورتی ئەو نمونانەتان بۆ باس دەکەم
لەزیندانی محەتەی هەولێر بەگشتی و بەتایبەتی لەژوری ١٣ ئەو چیرۆکانە هەیە
١/ دوو زیندانی کراوی پەکەکەی تیایە بەناوەکانی (فەرید خالید حاجی عابد و عماد جەلیل) بەتۆمەتی ئەوەی تەقینەوەکەی مەخموری ٢٠٠٤یان ئەنجام داوە . ١٠سالە زیندانی کراون بێ ئەوەی بدرێنە دادگا ، وەزۆرمان ئاگادارین ئەوانە ی تەقینەوەکەی مەخموریان کرد گیران.
٢/ منالێکی تەمەن ١٦سالیان لەسالی ١٩٩٩ بە ناوی کاروان عارف گرتوە ، گوایە ٧ تەقینەوەی لەهەولیر لەگەل برایەکی مەلا سەلمانی بزوتنەوەی ئیسلامی کەناوی باخەوان یاسینە بەبریاری مەلا سەلمان ئەنجام داوە . کارەساتەکە لەوەدایە براکەی مەلا سەلمان زوو ئازاد کراو ومەلا سەلمانیش بەئارەزوی خۆی دەسوڕیتەوە کەچی ئەو منالە ١٤سالە وا لەزیندانە کەلەژیر لێداندا هەموتاوانەکی مۆر کردیە
٣/ تاکە کەسێک لەگروپەکەی شیخ زانا ئەوانەی لەتێڤێ پەخش کران ماوە ناوی (کارزان ئسماعیلە) بەهۆی ئەوەی بنەمالەکەی بەپارەیەکی زۆر ، سولحیان کردوە لەگەل بنەمالەی قوربانیەکانی کەئەو تیایدا بەشدارە ، وەبەپێی بریارێکی مەسعود بارزانی دەبوایە ١٣ مانگ لەمەوبەر ئازاد بکرێ ، بەلام ئاسایش ئازادی ناکەن و لەئاسایشی گشتی ماوەیەک شاردبویانەوە ، کەجاری واهەبوە مانگی سوری نیودەولەتی کاتێ سەردانی کردون جۆتە ناو لەژیر قەرەوێلەیان شاردۆتەوە ، هۆکاری ئازادنەکردنەکەشی ئەوەیە نهینێ مەترسیداری ئەوکەیسە دەزانێ و لێی دەترسن
٤/ دوو زیندانی کراو هەن بەناوەکانی (ئەمیر قادر محمەد و هوشیار سابیر) بەتۆمەتی ئەوەی کەهەولی کوشتنی مەحمود محمەدی پارتیان داوە ، دوای دەرکەوتوە کە دوو کەسی تر ئەوکارەیان ئەنجام داوە بەناوەکانی (سەعد و هێمن) لە ٣١/٠٣/٢٠٠٨ لەهەولێر لە سیدارە دراون، کەچی ئەو دوانە ئازاد ناکەن ، کاتێ بەبەرپرسی ئاسایشی گشتیان گوتوە ، ئیمە بێ تاوان دەرچوینە بۆ ئازادمان ناکەن ،وتویەتی مادام ئیسلامین لەزیندان بمێنەوە ، چونکە ئیسلامیەکان ١٠٠ کادیری ئیمە و یەکێتیان لەیەکی شوبات دا کوشتوە !!
٥/ زیندانێکی تیایە ناوی (عوسمان سەلام)ه لەشەری ناوخۆی ساڵی ١٩٩٦ لەسەر یەکێتی گیراوە، تا ئیستا ئازاد نەکراوە ، چونکە دۆسیەی لە دادگا و پۆلیس دا نیە !
٦/ زیندانی کراویکی تری تیایە ناوی (وەلید یونسە) ئەمە ١٠سال لەزیندان بوو بێ ئەوەی دادگایی بکرێت ، وەجەندین سال شوێن بزرکرا ، دوای فشارێکی زۆر ئامنستی کەمپینی جیهانی بۆسازکرد سەرەنجام درایە دادگا بە ٥سال حوکم کرا بەلام ١٠سالەکەیان بۆ حساب نەکرد ، ووتیان لەسەرەتاوە دەست پێ دەکەین ئێستا ٥سالەکەشی تەواو کردیە کەچی ترسی هەیە ئازاد نەکڕێ.
کوردستانپۆست: ئەم نووسینە چەند رۆژێک پێش داخستن و پەککەوتنی
کوردستانپۆست، بۆمان هاتبوو، هەرجەندە کاتەکەی بەسەرچووە، بەڵام
بەپێویستمان زانی وەک بەڵگەیەک بۆ مێژوو بڵاوی بکەینەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست