کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قسەیەكى كورت لەسەر موزایەدە سیاسیەكانى مەلابەختیار

Sunday, 14/10/2012, 12:00



ئەوەى زۆر سەیرو سەمەرەبوو بەلامەوە قسە زلەكانى مەلابەختیار بەرپرسی دەستەى كارگێڕى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بوو كە لەمیانەى كۆنگرەى دووەمى نائاسایى بەدەپە لە ئەنكەرە پێشكەشى كرد كاكى مەلا خۆى كردبوو بەفس فس پاڵەوان و دۆستى تەنهاى كورد وەك بڵێیت لەبیرى چوبێت حیزبەكەى كون بەكون بەدواى گەریلاكانەوە بوو چەندین مانگ شەڕى ڕووبەروویان دژى پەكەكە ئەنجامدا ئەوەى كە زۆر سەیرتر بوو بەلامەوە ئەوە بوو كە كاكى مەلا سلاوى جەنابى تاڵەباى گەیاندە كوردانى توركیا بەڵام نازانم بۆ لەبیرى چوو كە تاڵەبانى لەتوركیا بەئاشكرا ڕایگەیاند كە دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە
بەڕاستى ووتەكانى مەلا بەختیار جگە لە قیران و موزاییەدەى سیاسى هیچى ترى تیدا بەدى نەداكرا جەنابى باسیان لە دیموكراسى یەكتر قبول كردن دەكرد ئەم قسەیە هەركەسێكى دیكە بیكردایە ئاسایى بوو بەڵام بۆ كەسێكى وەك مەلا بەختیار و حیزبەكەى جێگەى گاڵتە جاڕییە چونكە حیزبەكەى مەلا یەكێكە لەو حیزبانەى كە بەرامبەرى قبول نیە تائەوكاتەش باوەڕى بەدیموكراسى هەیە كە كورسى و عەرشى خۆیان و حیزبەكەیان نەكەوێتە مەترسیەوە هەركات كار بەوە گەشت ئەوە دیموكراسى لاى ئەوان هیچ مانایەكى نیە ئەوكات ڕووى ناشرینى دەسەلاتى خۆیان دەردەخەن شەڕى براكوژى بەڵگەى هەموو قسەكانى منن ئێستاشى لەگەڵدا بێت دییموكراسى لاى یەكێتى و پارتیش تەنها بریتیە لە پاراستنى عەرشى خۆیان
كاكى مەلا داواى ئازادكردنى ئۆجەلانى دەكرد باسى لەوە دەكرد پەكەكە تیرۆرست نیە ئەى جەنابى فسفس پاڵەوان ئەوكاتیش خۆ پەكەكە تیرۆرست نەبوو كە هێزى دونیاتان كۆكردەوە لەقەندیل دەستان بە ڕاوەدونانیان كرد بەهاوكارى توركیا بەراستى جێگەى شەرمەزارییە من نەك دڵخۆش نەبووم بەوتەكانى مەلا بەختیار بەڵكو غەمبار بووم چونكە تۆزقاڵێكیش بیرى لە ڕابردووى خۆى و حیزبەكەى نەكردەوە كە چەندین جار پلانیان داڕشت بۆ كوشتنى ئۆجەلان بەڕاستى دوو ڕووى لەقسەكردن و سیاسەت یەكێكە لە ڕەفتارەكانى یەكێتى و پارتى و بەرپرسانى ئەو دوو حیزبە .
لەكۆتایى ئەم بابەتە كورتەدا ئەم دیڕەى خوارەوە بۆ مێژوو دەنوسم ئێوەى خوێنەریش شاهید بن
ڕۆژێك دێت ئۆجەلان ئازاد دەكرێت دەسەڵاتى یەكێتى و پارتیش دەكەوێتە مەترسیەوە ئەوكات بەگوێى خۆتان ببیستن بزانن چۆن باسى ئۆجەلان دەكەن .

https://www.facebook.com/video/video.php?v=389847271088317&saved

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە